ئەمریکا چوارشەممە (29 تەمموز) چەند سزایەکی سەپاند بەسەر کوڕە 18 ساڵەکەی سەرۆکی سوریادا، بەشار ئەسەد و بەڵێنی دا بەوەی هەرگیز رێنەدات بە رژێمەکەی ئەو وڵاتە بە شەڕ وێرانە تا خۆی دەوڵەمەندبکات.
حافز ئەسەد -- کە بەناوی باپیریەوە ناونراوە کە بۆ ماوەی سێ دەیە فەرمانڕەوایی سوریای کرد بە مشتێكی ئاسنینەوە -- رێیپێنادرێت گەشت بکات یان موڵكوماڵهكهی لە ئەمریکا بپارێزێت، وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا رایگەیاند.
سزادانەکە بەشێك بوو لە دووەمین گروپی سزاکان بەناوی یاسای قەیسەر، کە یاسایەکی ئەمریکایە و لە حوزەیران کەوتەگەڕ بەمەبەستی رێگرتن لە ئاساییکردنەوەی ئەسەد تەنانەت دوای دهستگرتنهوه بهسهر زۆرینەی خاکی سوریادا دوای شەڕێکی نۆ ساڵەی خوێناوی.
وەزیری دەرەوە، مایك پۆمپیۆ، لە بەیاننامەیەکدا وتی: "بەردەوامدەبین لەوەی بەشار ئەسەد و رژێمەکەی بەرپرس رابگرین بەرامبەر تاوانهكانیان، لەکاتێكدا یادەوەری قوربانیەکانیان بەزیندوویی دەهێڵینەوە."
وتی: "کاتی ئەوەیە شەڕە ناپێویست و دڕندانهكهی ئەسەد کۆتایی بێت."
ئەمریکا پێشتر سزای بەسەر بەشار ئەسەد و ژنەکەیدا، ئەسما، سەپاندبوو.
بەرپرسان وتیان سزاکان دژی تاکە منداڵی پێگەیشتوویان بەمەبەستی ئەوەیە رێبگرن لە حافز تا ببێتە كهناڵێك بۆ خێزانەکەی لە دەرەوە.
بەرپرسێكی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ كاروباری سوریا، جۆێڵ رایبێرن وتی: "ئەوە مۆدێلێکی باوە لەنێو کاراکتەرەکانی رژێمی سوریادا کە ئەندامانی پێگەیشتووی خێزانەکانیان بەکاردەهێنن، جا خوشك و برایان بن یان منداڵانیان، تا هەوڵبدەن بەردەوامبن لە کارەکانیان دوای ئەوەی کەوتنە بەر سزا."
رایبێرن هۆشداریدا لەوەی ئەسەدەکان و خێزانە بەناوبانگەکەیان توانای ئابوری خۆیان زیاد دەکرد لەکاتێکدا سوریا پێویستی بە بنیاتنانەوە بوو.
رایبێرن بە رۆژنامەوانانی وت: "بۆ ئێمە، مەبەستی سزاکان هەوڵدانە بۆ رێگرتن لەوەی رژێمی ئەسەد کۆنترۆڵی ئابوری خۆی بەهێزبکات و دواتر بەکاریبهێنێت بۆ ئەنجامدانی جەنگ و بەردەوامیدان بە ماشێنی کوشتار دژی خەڵکی سوریا."
بەئامانجکردنی بزنسهكان و ئەفسەران
ئەمریکا سزای سەپاند بەسەر خاوەنکاری سوریشدا، وەسیم ئەنوەر قەتانی، کە چەندین پرۆژەی بیناسازیی گەورەی لە دیمەشق هەیە.
بەگوێرەی وەزارەتی دارایی، دەسەڵاتدارانی سوریا گرێبەستێکیان پێبەخشیوە بۆ گەشەدان بە مۆڵێکی نوێ، بە لادانی وەبەرهێنهرێكی پێش خۆی، دوای ئەوەی قەتان قایلبوو بەوەی ساڵانە 2.7 ملیۆن دۆلار بداته حكومهت.
کەسێکی دیکە کە سزای بەسەردا سەپێنرا، لیوا زوهەیر تۆفیق ئەسەد بوو، ئەندامێکی دیکەی خێزانی دەسەڵاتدار لەگەڵ کوڕە پێگەیشتوەکەی.
ئەو ئەفسەرە فهرماندهیی فیرقەی یەکی سوپای سوریای دهكرد کە لە دەستپێکی شەڕەوە لە 2011 تۆمەتبارکراوە بە کوشتاری بەکۆمەڵ و دەستگیرکردن لە ناوچەکانی نزیك بە دیمەشق.
بەرپرسانی ئەمریکا وتیان دوایین سزاکان سهپێندران له یادەوەری قوربانیانی گەمارۆ کوشندەكهی حەممادا له 2011، لەگەڵ بۆمبارانی ساڵی رابردوو، کە گوماندهكرێت روسیا بهرپرس بووبێت لێی، بۆسهر بازاڕێکی شارۆچکەی مەعەرەت نوعمان لە پارێزگای ئیدلیب کە زیاد لە 40 مەدەنی تێدا کوژرا.