هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

تەحریر شام شەڕ لەگەڵ تووندڕەوە هاوتاکانیان دەکەن

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

چەکدارێکی تەحریر شام بەشداریدەکات لە هەڵکوتانەسەر خانوویەک لە ناوچە گوندنشینەکانی حەلەب بۆ گەڕان بە دوای چەکدارانی گروپە تووندڕەوە دژبه‌یه‌كه‌كاندا. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبۆتەوە]

چەکدارێکی تەحریر شام بەشداریدەکات لە هەڵکوتانەسەر خانوویەک لە ناوچە گوندنشینەکانی حەلەب بۆ گەڕان بە دوای چەکدارانی گروپە تووندڕەوە دژبه‌یه‌كه‌كاندا. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبۆتەوە]

به‌گوێره‌ی چالاکوانێک، بارگرژییەکی سەخت لە خۆرئاوای پارێزگای حەلەب، لە نزیک سنووری ئیدلیب هاتۆتە ئاراوە لە دوای شەڕ و پێکدادانی نێوان تەحریر شام و چەکدارە تووندڕەوەکاندا کە لەژێر ناوی ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی فەسبیتوو (خۆڕاگر بن) شەڕدەکەن.

لە ئەنجامی شەڕەکەدا، کە بووە هۆی کەوتنەوەی قوربانی لە هەردوولا، دوو مەدەنی کوژران و چەندانی دیکەش بریندارکران، بەهۆی ئەوەی لە ناوچەیەکی جه‌نجاڵدا روویدا کە چەندین که‌مپی پەنابەرانی لێیە.

چالاکوانێكی ئیدلیب، هەیسەم ئیدلیبی بە دیارونای وت بارگرژییەکان هێشتا لە چەند بەشێکی ئیدلیب و ناوچە گوندنشینەکانی پارێزگاکانی حەلەب و حەما لە دوای شەڕەکەوە، لە ئاستێکی بەرزدان.

وتی دواهەمین گەڕی تووندوتیژییەکان شەممە (25 تەمموز) دەستیپێکرد، کاتێک خاڵێکی پشکنینی تەحریر شام لە دەروازەی شاری ئه‌تاریب له‌ خۆرئاوای حەلەب هێرشی کرایەسەر و لە ئەنجامدا دوو چەکدار کوژران، کە پاسەوانییان له‌ بنکەکە ده‌كرد.

ئۆتۆمبیلێکی سەربازیی تەحریر شام لە خۆرئاوای ناوچە گوندنشینەکانی حەما دەبینرێت کە بارگرژییەکان تێیدا چڕبوونەتەوە بەهۆی شەڕی نێوان هاوپەیمانییە تووندڕەوەکەوە و گروپە ركابه‌ره‌كانییه‌وه‌. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبۆتەوە]

ئۆتۆمبیلێکی سەربازیی تەحریر شام لە خۆرئاوای ناوچە گوندنشینەکانی حەما دەبینرێت کە بارگرژییەکان تێیدا چڕبوونەتەوە بەهۆی شەڕی نێوان هاوپەیمانییە تووندڕەوەکەوە و گروپە ركابه‌ره‌كانییه‌وه‌. [وێنەکە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبۆتەوە]

وتیشی ئەمە بووە هۆی جێگیرکردنێکی بەرفراوانی چەکدارە تووندڕەوەکان، بەتایبەتی ئەوانەی سەر بە ژووری ئۆپەراسیۆنەکانی فەسبیتوو (خۆڕاگر بن) بوون، کە بەمدواییانە پێکهێنراوە.

فەسبیتوو پێکدێت لە پێنج گروپی سەرەکی: حوراس دین، ئەنسار ئیسلام، ئەنسار دین، تەنسیقیات جیهاد و لیوا موقاتلین ئەنسار. فەسبیتوو لەسەر داواکاری حوراس دین پێکهێنراوە، کە بە لقی قاعیده‌ لە سوریا دادەنرێت.

تەحریر شام وەڵامی هێرشەکانی بە هێرشکردنە سەر شارۆچکەی تەلعادەی پارێزگای ئیدلیب دایەوە، لە هەمان ناوچە، هەروەها کەوتە شەڕێکی سەختەوە لەگەڵ حوراس دین -- ئه‌و دوو گروپه‌ش به‌تایبه‌تی لەلایەن ئەبو یەحیا جەزیری و قوته‌یبە بەرشەوه‌ سەرپەرشتیده‌كرێن.

ئیدلیبی وتی چەکدارێکی حوراس دین لە شەڕەکەدا کوژرا و یه‌كێكی دیکەش برینداربوو، لەکاتێکدا دوو مەدەنی دیکە لە شەڕ و پێکدادانەکەدا کوژران.

وتی تەلعادە بە ژمارەیەک کەمپی پەنابەرەکان دەورەدراوە و ئاماژەیکرد بۆ ئەوەش کە ژمارەیەک خێوەت لە کەمپەکانی ده‌یر و شێخ مستەفا لە شەڕ و پێکدادانەکاندا زیانیان بەرکەوتووە.

ئیدلیبی وتی پێشتریش چەند شەڕ و پێکدادانێک لەنێوان تەحریر شام و تووندڕەوە ركابه‌ره‌كانیدا، تەحریر شام و ئەوانی دیکە روویداوە کە زۆر جار گەیشتۆتە ئاستی کۆنتڕۆڵکردنی ناوچەکان لەلایەن تەحریر شامەوە.

وتیشی شەڕەکە لەنێوان گروپه‌ تووندڕەوە ركابه‌ره‌كاندا وەک کاردانەوەیه‌ك دێت بۆ کردەوەكان و تووندوتیژییه‌ رۆژانەكانی هێزەکانی رژێمی سوریا و میلیشیا هاوپەیمانەکانی و ئاماژەی کرد بۆ ئەوەش کە چەند جارێکیش کۆمەڵێک بەشی پارێزگاکانی حەلە و ئیدلیب و حەما تۆپبارانکراون.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500