هه‌واڵه‌كانی عێراق
مافی مرۆڤ

سەدان سوری لە کەمپی حۆل ئازادکران

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

کاروانێکی ئەو خێزانانەی لە کەمپی حۆل ئازادکراون بە شارۆچکەی هه‌جیندا تێدەپەڕن لە خۆرهەڵاتی ناوچە گوندنشینەکانی دێرە زوور. [خاوەنی وێنە: چاوی فوڕات]

کاروانێکی ئەو خێزانانەی لە کەمپی حۆل ئازادکراون بە شارۆچکەی هه‌جیندا تێدەپەڕن لە خۆرهەڵاتی ناوچە گوندنشینەکانی دێرە زوور. [خاوەنی وێنە: چاوی فوڕات]

سەدان سوری رێگەیان پێدرا بگەڕێنەوە شارۆچکەکانیان دوای ئازادکردنیان لەلایەن بەرپرسانی کەمپی حۆله‌وه‌ لە پارێزگای حەسەکە له‌ باکوری خۆرهەڵات، چالاکوانێکی ناوخۆ وتی.

ئازادکردنیان دوای ئەوە هات کە سەلمێنرا بەشدارنەبوون لە چالاکی و تاوانەکانی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا، لە دوای نێوەندگیری و گەرەنتی سەرکردە و بەتەمەنەکانی خێڵەکانی دێرە زوور.

چالاکوانێكی دێرە زوور، عەمار سالح بە دیارونای وت بەڕێوبەرێتی کەمپەکە، کە سەر بە كارگێڕیی خۆسەری باکور و خۆرهەڵاتی سوریایە، بڕیاریاندا 460 کەس ئازادبکەن کە سەر بە 117 خێزان بوون.

ساڵح وتی ئەو خێزانانە ماوەیەکیان لە کەمپی حۆل بەسەربردووە، کە تایبەتە بە چەکدارە دەستگیرکراوەکانی داعش و خێزانەکانیان.

کەمپی حۆل لە پارێزگای حەسەکەی سوریا چەکدارانی داعش و خێزانەکانیان لەخۆدەگرێت. [خاوەنی وێنە: چاوی فوڕات]

کەمپی حۆل لە پارێزگای حەسەکەی سوریا چەکدارانی داعش و خێزانەکانیان لەخۆدەگرێت. [خاوەنی وێنە: چاوی فوڕات]

وتی پرۆسەی ئازادکردنەکە دوای تەواوکردنی لێکۆڵینەوەی کەسەکان هات، کە دەرکەوت بەشدارنەبوون لەو تاوانانەی لەلایەن داعشەوە ئەنجامدراون و هاوکاری گروپەکەیان نەكردووه‌.

وتی ئازادکردنەکە دوای نێوەندگیری سەرکردە خێڵەکییەکان و بەتەمەنەکانی دێرە زوور هاتەئاراوە، کە پارێزگای هەموو ئەوانەیە کە ئازادکراون، لەکاتێکدا زۆربەیان لە باغۆز و سوسە و هه‌جینەوە هاتبوون.

ساڵح وتی خەڵکی دێرە زوور پێشوازییان لە ئازادکراوەکان کرد، کە كه‌مێك پێش جەژنی قوربان ئازادکراون و خێزانەکان پێکەوە لەگەڵ ناسیاوەکانیان جەژن دەکەنەوە.

وتیشی ئازادکردنەکە لەدوای نێوەندگیری سەرکردە خێڵەکییەکانی دێرە زوور و هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، بە سەرۆکایەتی جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، ئەنجامدرا.

وتی لە میانه‌ی ئەو کۆبوونەوانەدا، سەرکردە خێڵەکییەکان رازیبوون بە پشتیوانیکردنی تەواوەتی هەوڵەکانی هەسەدە لە رووبەڕووبوونەوەی تیرۆریزم و کارکردن لەگەڵ هەسەدەدا بۆ ئاسانکاری گەڕانەوەی ژیانی ئاسایی بۆ ناوچەکە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500