هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هێزەکانی هەواڵگری عێراق هەڵدەکوتنە سەر داعش

خالید تائی

ئەندامێکی تۆڕێکی تیرۆریستی کە لەلایەن هێزەکانی دەزگای دژە تیرۆریزمی عێراقەوە هەڵوەشێنرایەوە لە 15 تەمموز لە تاجی دەستگیرکرا، لە باکوری بەغدا. [خاوەنی وێنە: دەزگای دژە تیرۆریزمی عێراق]

ئەندامێکی تۆڕێکی تیرۆریستی کە لەلایەن هێزەکانی دەزگای دژە تیرۆریزمی عێراقەوە هەڵوەشێنرایەوە لە 15 تەمموز لە تاجی دەستگیرکرا، لە باکوری بەغدا. [خاوەنی وێنە: دەزگای دژە تیرۆریزمی عێراق]

هێزەکانی عێراق لە چەند رۆژی رابردوودا زنجیرەیەك ئۆپەراسیۆنی هەواڵگرییان دژی پاشماوەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) ئەنجامداوە، پسپۆڕێکی ئاسایش هەینی (17 تەمموز) بە دیارونای وت.

رۆژی چوارشەممە، چەکدارێك کە پشتێنێکی بۆمبڕێژکراوی بەستبوو، لە بۆسه‌یه‌كدا کوژرا کە لەلایەن هێزێکی هەواڵگرییەوە بۆی دانرابوو بەپشتیوانی خێڵەکیەکانی ناوچەکە لە باخێکدا لە قەزای تارمییە لە باکوری بەغدا، بەگوێرەی عەمیدی خانەنشین عەدنان کەنانی، بەرپرسی پێشووی دەزگای دژە تیرۆریزم.

وتی پێش دوو رۆژ "والی" بەغدای داعش و دوو لە یاریدەدەرانی لە ئۆپەراسیۆنێکدا ده‌ستگیركران کە لەلایەن دەزگای هەواڵگری عێراقەوە لە خۆرهەڵاتی عێراق ئەنجامدرا.

کەنانی وتی ئەمە ئۆپەراسیۆنێکی بەهێزبوو دژی پاشماوەکانی داعش کە "زەبرێکی رووخێنەر"ی لێدان و ئاماژەیکرد بەوەی سەکۆکانی پروپاگەندەی داعش ئەم ئۆپەراسیۆنەیان پشتگوێخست.

سەربازانی عێراق لە 13 تەمموز ناوچەیەکی دوورەدەستی پارێزگای دیالە ده‌پشكنن وەك بەشێك لە قۆناغی چوارەمی هەڵمەتی 'پاڵەوانانی عێراق' بۆ بەدووکەوتنی پاشماوەکانی داعش. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

سەربازانی عێراق لە 13 تەمموز ناوچەیەکی دوورەدەستی پارێزگای دیالە ده‌پشكنن وەك بەشێك لە قۆناغی چوارەمی هەڵمەتی 'پاڵەوانانی عێراق' بۆ بەدووکەوتنی پاشماوەکانی داعش. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

تیمێکی هەواڵگری تایبەت شوێنی خۆشاردنەوەی "والی" عومەر شەلال عوبه‌ید کەرتانیان دەستنیشانکرد، لەگەڵ "بەڕێوبەری میدیا"كه‌ی، لەیس جەمال (کە ناسراویشە بە ئەبو بەراء)، له‌گه‌ڵ جێگرەکەشیدا، قیتال موهاجیر.

ئەوانه‌ لە هێرشێکی ئاسمانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدا کوژران لەو ناوچە چیاییانه‌ی کەوتوونەتە نێوان شارۆچکەکانی کفری و سلێمان بەك لە خۆرهەڵاتی عێراق.

کەنانی وتی لە ئۆپەراسیۆنێکی دیکەدا، دەزگای دژە تیرۆریزم لە 15 تەمموز شەش چەکداریان کوشت لە ناوچەی وادی شای، باشوری کەرکوك.

وتی چوار چەکداریشیان دەستگیرکرد کە تۆڕێکی تیرۆریستییان دروستکردبوو لە ناوچەی تاجی، باکوری بەغدا.

هێنانه‌كایه‌ی گومڕایی

کەنانی وتی لە 12 تەمموز، هێزێکی هاوبەشی فیرقەی 6ی سوپا، تۆڕی هەواڵگری هەڵۆکان و بەڕێوبەرێتی هەواڵگری وەزارەتی ناوخۆ، پێنج خۆکوژیان کوشت.

وتیشی ئەوانه‌ لە ناوچەی زەیدان لە قەزای ئەبوغرەیب خۆیان شاردبووه‌وە، لە خۆرئاوای بەغدا و خۆیان ئامادەدەکرد بۆ خۆتەقاندنەوە لە چەند ناوچەیەکی جیاوازی پایتەخت تا پشێوی بنێنه‌وه‌ و بۆشایی ئه‌منی دروستبکەن.

کەنانی وتی هێزەکانی عێراق هێرشیانکردە سەر خۆکوژەکان لە ئۆپەراسیۆنێکی بەووردی پلان بۆ دانراودا بەگوێرەی زانیاری هەواڵگری.

وتی: "یەکێك لە تیرۆریستەکان خۆی تەقاندەوە کاتێك دەوری گیرا و موقەدەمێك و سەربازێك کوژران لە هێرشەکەدا."

کەنانی وتی لەڕێی ئەم هێرشانەوە، ئەندامانی داعش مەبەستیان بوو سەرنجی هێزەکانی عێراق له‌سه‌ر هەڵمەتی بەردەوامی سەربازیی "هەڵۆکانی عێراق" لابدەن.

ئەو هەڵمەتە کە 11 تەمموز رێکخرا، سەرنجدەخاتە سەر کنەوپشکنینی هێڵی سنووری لەگەڵ ئێران و ئەو ناوچانەی هێزەکانی فیدراڵی لە پێشمەرگەی کورد جیادەکه‌نەوە.

کەنانی وتی بەڵام هەڵمەتەکە "سەرکەوتنێکی بەرچاوی بەدەستهێناوە لەژێر سەرپەرشتی راستەوخۆی فەرماندەی باڵای هێزە چەکدارەکاندا، مستەفا کازمی".

وتیشی: "چەندین یەکەی سوپا، پۆلیس، حەشدی شەعبی، خێڵەکان، هێزەکانی پێشمەرگەی کورد و هێزی ئاسمانی عێراق بە پابەندییەکی باڵاوە رووبەڕووی ئامانجە دیاریکراوەکان دەبنەوە."

هه‌روه‌ها وتی هەڵمەتەکانی کنەوپشکنین لە گوندەکان و ناوچە دوورەدەستەکان "پێشڕەویی بەدەستدەهێنن و زۆرێك لە حەشارگەکانی دوژمن بەتەواوی تێکشکێنراون".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500