ئارامییەکی نیگهرانیكهر زاڵ بوو لە کاتژمێرەکانی سەرەتای چوارشەممەدا (15 تەمموز) دوای هێرشە ئاسمانیەکانی روسیا و تۆپبارانی رژێمی سوریا رۆژی سێشەممە لە چەندین ناوچە گوندنشینەکانی ئیدلیب و پارێزگای لازقیە، چالاکوانێکی ناوچەکە وتی.
چالاکوانێكی ئیدلیب، هەیسەم ئیدلیبی بە دیارونای وت هێرشە ئاسمانیەکانی روسیا و تۆپبارانی رژێمی سوریا و میلیشیاکانی ههواداری بوونە هۆی ژمارەیەك قوربانی مەدەنی.
وتی فڕۆکە جەنگیەکانی روسیا چەندین هێرشی ئاسمانییان ئهنجامدا بۆسهر بهنین لە باشوری ناوچە گوندنشینەکانی ئیدلیب لەگەڵ گردەکانی کەبینە لە ناوچە گوندنشینەکانی باکوری لازقیە، لەکاتێکدا هێزەکانی رژێمی سوریا و میلیشیا هاوپەیمانەکانی چەندین پێگەی گوندنشینی خۆرئاوای ئیدلیبیان کردە ئامانج.
ئیدلیبی وتی گوندی حمهیمات له ئیدلیب و شاری ئەریحا بەسەختی لێیان درا، کەسێك کوژرا و ژمارەیەك مەدەنی برینداربوون.
وتی هێرشە ئاسمانیەکان بوونە هۆی زیانێكی بەرفراوان بەهۆی بەکارهێنانی بۆمبی گهرمایی (بۆشایی)، بهههمانشێوهش تۆپبارانی چڕی هێزەکانی رژێمی سوریا بە بەکارهێنانی موشەكهاوێژەکان.
هێرش كرایهسهر دەوریەیهكی هاوبەش
ئەم برەوسەندنە کتوپڕە، دوای ماوەیەك لە ئارامی کە لە مانگی ئازارەوە بەردەوامبوو وەك بەشێك لە رێکەوتنی ئاگربەست، دوای ئەوە هات كه سێشەممە سێ سەربازی روسیا برینداربوون بە بۆمبێکی دەستکرد لەسەر شاڕێگەی M4 له ئیدلیب.
ئاژانسی فرانس پرێس رایگەیاند كه سەربازەكانی روسیا لە دەوریەیەکی هاوبەشدا بوون لەگەڵ هێزەکانی تورکیا و چەندین سەربازی تورکیش لە تەقینەوەکەدا برینداربوون.
ئیدلیبی وتی چەندین ناوچەی گوندنشینی ئیدلیب و حەمما رووبەڕووی ئاگرباران بوونەتەوە لە چەند رۆژی رابردوودا لهلایهن هێزەکانی رژێم و میلیشیاکانی سەربە رژێمەوە، کە بوونە هۆی برینداربوونی چەندین مەدەنی و زیانگەیاندن بە موڵکی تایبەت و ئاوارەكردنی دەیان خێزان.
زۆر خێزان هەڵاتن بۆ ناوچە ئهمینهكان لە ئیدلیب و ناوچەی سنووریهكانی نێوان تورکیا و سوریا.
وتی ناوچە بەئامانجکراوەکان بریتیبوون له گوندەکانی قەلیدین، قاهیرە، قەقوفین، ئەرنەبە، سەرجە، روەیحە و عەین لاروزایان، لەگەڵ دێر سونبول لە ناوچەی جەبەل زاویە.
ئیدلیبی وتی ئۆپەراسیۆنە سەربازیە نوێکان فشارێکی زۆریان خستۆتە سەر مەدەنیەکان لە ناوچەی ئیدلیب، چونکە لەکاتێکدان کە کۆمەکی خۆراکی نێودەوڵەتی کەمبۆتەوە.
وتی ئەمەش بەهۆی سنووردارکردنی هاتنەناوەوەی کۆمەك بۆ تەنیا یەك دەروازەی سنوری لەگەڵ تورکیا و بڵاوبوونەوەی ئەمدواییەی ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا (کۆڤید-19) لەو پارێزگایەی باکوری خۆرئاوا.