حکومەتی عێراق، بە سەرکردایەتی سەرەکوەزیران مستەفا کازمی دەبێت لە فشارەکانی بۆسەر میلیشیاکانی سەر بە ئێرانی وەك کەتائیب حیزبوڵا، بەردەوامبێت تا بەر بە نفوزیان بگرێت و کۆتایی بە چالاکیە نایاساییەکانیان بهێنێت، پسپۆڕان وتیان.
لە 25 حوزەیران، یەکەیەکی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی دەزگای دژە تیرۆریزمی عێراق هەڵیانکوتایە سەر کەتائیب حیزبوڵڵا لە گەڕەکی دۆرەی باشوری بەغدا.
ئەو ئۆپەراسیۆنە، کە مۆڵەتی لە دەسەڵاتی دادوەری وەرگرتبوو، بووە هۆی دەستگیرکردنی 14 ئەندامی میلیشیاكه، کە تۆمەتباربوون بە تێوەگلان لە هێرشە کوشندە موشەکیەکان کە دەزگا سەربازی و دبلۆماسیەکانی ئەمریکایان لە عێراق كردۆته ئامانج.
پسپۆڕی سەربازی، جەلیل خەڵەف شوەیل بە دیارونای وت هەڵکوتانەسەرەکە لهقهڵهمدراوه بە "بوێرانەترین"ی ئهو جۆره کە لەدژی یهكێك له تووندوتیژترین میلیشیاکانی سەر بە ئێران ئەنجامدرابێت کە لە عێراقدا چالاكن.
وتی هەڵکوتانەسەرەکە "پێویست بوو تا ئەم لایەنانە تێبگەن لەوەی هەوڵەکانیان بۆ لەکەدارکردنی شکۆ و سەروەریی دەوڵەت رەتکراوەتەوە و نابێت فەرامۆشی بکەن".
وتی: "ئەوە پهسهندنەکراوە کە ئەم لایەنانە بەمجۆرەی ئێستایان مامەڵە بکەن. دەبوو دەستێوەردان بکەین و ئەم پاشاگەردانییە نەهێڵین."
ئاماژهی بهوه كرد كه میلیشیاکان ماوەیەکە نمایشی سەربازی دهكهن لەسەر شەقامەکانی پایتەختی عێراق و هەوڵەکانیانی بۆ دزەکردنە نێو ناوچەی سەوزی ئهمنییهت پتەو لهتۆڵهی دەستگیرکردنەکاندا، لەقەڵەمدا بە "بێ پاساو و دنەدەرانە".
وتی: "عێراقیەکان هەست بە تووڕەیی دەکەن بەرامبەر لایەنە یاخیەکان و نمایش و فشارەکانیان بۆ ناچارکردنی حکومەت تا ئەندامەکانیان ئازادبکات، وەك ئاماژەیەك دەبینن بە یاخیبوون و بێڕێزی."
چوار رۆژ دوای هەڵکوتانەسەرەکە، هەموو ئەوانەی دەستبەسەركرابوون ئازادکران بە کەفالەت جگە لە یەکێکیان، کە بۆ لێپرسینەوە مایەوە، هەرچەندە تۆمەتەکانیان لەدژ لانەدرا.
چالاكی لە دەرەوەی یاسا
میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە عێراق، لهنێویاندا عەسائیب ئەهل حەق، رێکخراوی بەدر، حەرەکهت نوجەبا و سەرایا خوراسانی، لەگەڵ کەتائیب حیزبوڵڵا، لەژێر چەتری هێزەکانی حەشدی شەعبیدا چالاكن.
هەرچەندە حەشدی شەعبی کە لە 2014 پێکهات بۆ رووبەڕبوونەوەی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) بە فەرمی پەیوەستکراوە بە حکومەتەوە، میلیشیاکان رەتیدەکەنەوە ملکەچی فەرمانەکانی ببن و سەربەخۆیانە چالاكی دهكهن، لە دەرەوەی یاسا.
شوەیل وتی حکومەت دهبێت بەردەوامبێت لە برەودان بە گوشارهكانی بۆسهر لایەنە یاخییەکان کە خۆیان لەسەروو یاساوە دەبینن. "دەبێت نفوزیان کەمبکەینەوە و رووبەڕووی كردهوه دوژمنکارانەکانیان ببینەوە کە هەڕەشەن بۆسهر وڵاتەکە."
میلیشیاکانی سەر بە ئێران تۆمەتبارن بە ئەنجامدانی دەیان هێرشی موشەکی لە چەند مانگی رابردوودا دژی بەرپرسانی حکومەت و باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا و بنکە سەربازییەکان کە شوێنی هێزە نێودەوڵەتیەکانن.
راوێژکار لە ناوەندی عێراقی بۆ توێژینەوە ستراتیژییەکان، غازی فەیسەڵ حسێن وتی: "دوایین هێرش بۆسەر بنکەی میلیشیاکان ئۆپەراسیۆنێکی ئازایانە بوو."
بە دیاورنای وت: "بەگوێرەی زانیاری هەواڵگری ورد ئەنجامدرا، کە بووە هۆی دهستبهسهرداگرتنی چەك و موشەك کە ئامادەی هاویشتن بوون."
وتی لەڕێی ئەو هێرشانەوه كه لە عێراق ئەنجامیانداوە، میلیشیاکانی سەر بە ئێران هەوڵیانداوە "پاشاگەردانی بڵاوبکەنەوە و دۆخی ئاسایش ناسەقامگیر بکەن و دەزگا فەرمیەکانی دەوڵەت لاوازبکەن".
وتیشی ئەمە بەشێكە لە هەوڵی ئێران "بۆ دهستبهسهرداگرتنی دەوڵەت".
داماڵینی داهاتی عێراق
حسێن وتی ئەم میلیشیانە لە چەندین چالاکی نایاساییەوە تێوەگلاون وەك بازرگانی بە ماددەی هۆشبەر و قاچاخچێتی نەوت و کۆنترۆڵکردنی دەروازە سنوورییەکان و سەپاندنی باجی گومرگ و خەراج، کە هەموویان دەبنە هۆی داهاتێکی بەرچاو.
وتی ئەوانه زۆر سەرقاڵی بهدهوامیدانن به تهوژمی پاره بۆ نێو گەنجینەكانیان لەڕێی ئەو چالاکیانەوە و دژی هەر هەنگاوێکیش دەوەستنەوە کە حکومەت دەینێت بۆ سەپاندنی فەرمانڕەوایی یاسا و كۆنترۆڵكردنی خاوهندارێتی چەك.
وتی ئەمە زیانی بە ئابوری عێراق گەیاندووە و بەربەستە لەبەردەم خۆشگوزەرانی و پێشکەوتنیدا، تا خزمەت بە بەرژەوەندییە ئابوریەکانی رژێمی ئێران و سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران بکات.
پسپۆڕی سەربازی، رابیع جەواری بە دیارونای وت میلیشیاکانی سەر بە ئێران لە هیچ جۆرە زیانگەیاندنێك بە عێراق و ئابوریەکەی سڵناکانەوە.
وتی: "دەیانەوێت عێراق لە دۆخی قەیران و ناسەقامگیریدا بهێڵنەوە، لەڕووی ئاسایش و ئابورییەوە، تا بتوانن دەسەڵاتی خۆیان بسەپێنن و خۆیان دەوڵەمەندبکەن."
جەواری وتی ئەو شێوازەی ئەم میلیشیانە وەڵامی هەڵکوتانەسەر بنکەی کەتائیب حیزبوڵڵایان پێ دایەوە ئاماژەیە بەوەی چەند تووندوتیژن و چۆن ئامادەن هەرشتێك بکەن تا بەرەوەژندییە ناڕەواکانی خۆیان بپارێزن.
خهڵك دهتوانن له تهنها كاتژمێرێكدا میلیشیاكان دهرپهڕێنن.
وهڵام بدهرهوه3 كۆمێنت
كه خودا لهدهست ئێران رزگاریكردین ئیتر ئاسوده و سهلامهت دهبین. ئێران وڵاتێكی كینهلهدڵه كه بهدوای سامانهكانی عێراقهوهیه.
وهڵام بدهرهوه3 كۆمێنت
ئێوه باس لهو هێزانه دهكهن كه عێراقیان پاراستووه و تێرۆریزم و تێرۆریستان لهبیردهكهن، لهنێویاندا ئهو 5,000 سعودییهی خۆیان تهقاندهوه له عێراق و ههزاران عێراقیی بێتاوانیان كوشت، لهنێویاندا پیر و ژن و منداڵ. ئهوه چۆنه ئێوه ناتوانن بهباشی حوكمبدهن؟!!
وهڵام بدهرهوه3 كۆمێنت