بارگرژیەکان لە کەمپی ئاوارەکانی هول زیادیانکردووە، کە چەندین ژنی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) گروپێکی پاسەوانی خۆیان دامەزراندووە و بەردەوامن لە دروستکردنی کێشە، چالاکوانێك وتی.
چالاکوانێكی بواری میدیا و کۆمەڵایەتی، عەمار ساڵح بە دیارونای وت ژنانی حیسبە ("پۆلیسی ئایینی") تێوەگلاون لە چەند كردهوهیهكی دڵڕەقانەی سەرکوتکردنهوه، لەنێویاندا سوتاندنی چەندین خێمە و چەقۆلێدان کە هەندێکجار کوشندە بوون.
ساڵح وتی ئامانجەکەیان ئەوەیە دەسەڵاتی خۆیان بەسەر تەواوی خێزانەکانی نێو ئەو کەمپە قەرەباڵغ و بەرفراوانەی پارێزگای حەسەکەدا بسەپێنن.
وتی كردهوهكانی ژنانی حیسبە بوونهته هۆی دووبەرەکی قووڵ لەنێو ژنانی داعشدا لەنێو کەمپەکە، بەجۆرێك پێکدادانهكانی ئەمدواییانە بارگرژیەکانیان برەوپێداوە.
![ژنانی هول بەشداریدهكهن لە خولێکی پشتیوانی دەروونیدا کە لەلایەن رێکخراوی شەمس بۆ چاکسازی و گەشەپێدان کراوەتەوە. [خاوەنی وێنە: رێکخراوی شەمس بۆ چاکسازی و گەشەپێدان]](/cnmi_di/images/2020/07/09/24887-Hol-psychological-support-600_384.jpg)
ژنانی هول بەشداریدهكهن لە خولێکی پشتیوانی دەروونیدا کە لەلایەن رێکخراوی شەمس بۆ چاکسازی و گەشەپێدان کراوەتەوە. [خاوەنی وێنە: رێکخراوی شەمس بۆ چاکسازی و گەشەپێدان]
دواجار ناکۆکیەکە خرایەڕوو، دوای ئەوەی چەند نامیلکەیەکی بەدەست نوسراو لەنێو کەمپەکەدا بڵاوکرانەوە کە چەند سکاڵایەکیان تێدابوو دژی كردهوهكانی حیسبە و داوای کۆتایی پێهێنانیان دەکرد.
بەگوێرەی ساڵح، ژنانی حیسبە "بەوجۆرە مامەڵەدەکەن تا دەسەڵاتی خۆیان بەسەر دانیشتوانی کەمپەکەدا بسەپێنن".
وتی هەوڵدەدەن دڵنیابن لەوەی دەتوانن بەردەوامبن لە مێشكشۆردنەوە و راکێشانی منداڵان بۆ پشتیوانی داعش و هەوڵیشدەدەن کۆنترۆڵی حەواڵە داراییەکان بکەن کە دەگەنە کەمپەکە لەگەڵ هەر کۆمەکێك و دابەشکردنیشی، کە ئهولهویهتی یەکەم دەدەنە خۆیان.
کارگێڕیی کەمپەکە، بە هاریکاری لهگهڵ رێکخراوە هاریکاری و فریاگوزاریەکان، هەوڵیانداوە دژی ئەو هەوڵانەی مێشكشۆردنەوە تووندڕەوانەیە بوەستنەوە بە دابینکردنی چەند خولێك بۆ ئەو منداڵانەی ماوەیەکی زۆرە نەچوونەتە بەر خوێندن.
ساڵح وتی: "خولەکانی خوێندەواری و پیشەگەری بۆ کچان و ژنانیش دابیندەکرێن، کە بەگوێرەی تەمەن دەخرێنە پۆلەکانەوە."
وتی سەرەڕای ئەوەش، رێکخراوێکی کۆمەڵایەتی خولێکی پشتیوانی دەروونی سازدهدات بە هاریکاری لەگەڵ کارگێڕیی کەمپەکە، تا ژنان دووربخاتەوە لە ئایدۆلۆژیای تووندڕەویی و یارمەتییان بدات بەرگەی مانەوەیان لەنێو کەمپەکەدا بگرن.
خودا تۆڵهیان لێبكاتهوه، بهویستی خودا!
وهڵام بدهرهوه1 كۆمێنت