هێزەکانی عێراق چەند ئۆپەراسیۆنێکیان ئەنجامداوە بۆ كردنه ئامانجی حەشارگەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە پارێزگای ئەنباری خۆرئاوای عێراق، بەرپرسێکی ناوچەکە چوارشەممە (8 تەمموز) بە دیارونای وت.
یەکەکانی فیرقەی 7 و 8ی پیادەی سوپا، لیوای کۆماندۆی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرە، هێزە خێڵەکیەکان و هێزی ئاسمانی عێراق بەشداریدهكهن لەم هەوڵەدا.
لانیکەم رووماڵی 12 گوند و ناوچەی بیابانیان کرد لە خۆرئاوای ئەنبار، لەنێویاندا ئوم تەبوك، شەعبانی، ئەبو خەمسە، ئوم سەماوە، وادی کارە، خونەیفس، رادارات و رەیك.
هێزەکان هەشت بۆمبی دەستکردیان دۆزییەوە و تەقاندنیاننەوە.
سەرکردەیەکی خێڵەکی لە ئەنبار، شێخ مالەڵڵا بەرزان عوبهیدی بە دیارونای وت: "پلانە ئەمنیەکان بە هەماهەنگی لەگەڵ سوپای [عێراق] جێبەجێکران لەگەڵ خێڵەکان."
ئەم هاریکارییە بۆتە هۆی پاراستنی ناوچە بیابانیەکانی خۆرائاوی وادی سەرسار، راوەی باکور و جەزیرە، لەگەڵ ناوچەکانی باشوری رووباری فورات، لەنێویاندا حوسەینیات، زەبعات و وادی حوران.
وتی هەڵمەتەکانی گەڕان لە ناوچەکانی جەزیرە و شامیە بوونە هۆی "گرتن و تێکشکاندنی 26 شوێنی پشودان و حەشارگەی تیرۆریستان" و وتیشی چەك و بۆمبی دەستکرد و شمهكی تر دەستیان بەسەردا گیرا.
عوبهیدی وتی ئەندامانی داعش لاوازبوون و سەرچاوە دارایی و لۆجستیەکانیان نەماوە و ئاماژەیکرد بەوەی تواناكانیان لەدەستداوە بۆ خۆلادان لە هەڵمەتە بەردەوامە ئەمنیەکان بۆسهر حەشارگەکانیان.
وتی بەڵام هەڕەشەی شانە نوستووەکان و خۆکوژەکان لە بیابانهكهدا هێشتا ماوه و "لە ماوەی دوو مانگی رابردوودا، ژمارەیەك خۆکوژمان کوشتووە، لەنێویاندا سێ لە مودهیم [خۆرئاوای ئەنبار]".
وتی هێزە ئەمنیەکان سێشەممە پێنج حەشارگەیان لە وادی سەرسار تێکشکاند، یەکێکیان پشتێنێکی بۆمبڕێژکراو، چەند پۆشاکێکی سەربازی و دەرمان و خۆراکی تێدابوو، وتیشی چەندین بۆمبی دەستکردیشیان تەقاندەوە.
عوبهیدی وتی هێزە خێڵەکیەکان لەئێستادا باشتر رێکخراون و دەتوانن ئەرکە ئەمنیەکانیان بەشێوەیەکی سەرکەوتوانە ئەنجامبدەن.
وتیشی نزیکەی 300 کەس بەمدواییانە پەیوەندیانکردووە بە هێزە خێڵەکیەکانی بەغدادییەوە و موچەیان پێدەگات.
ههروهها وتی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و وەزارەتی بەرگری عێراق "ئۆتۆمبیلی سەربازی و چەکیان بۆ دابینکردووین، بەڵام هێشتا پێویستمان بە پشتیوانی زیاترە".