دوای ئەوە سوپای سوریا تەنیا یەک یەکەی لە تواناکەی ماوەتەوە لە دەستپێکی شەڕەکەوە لە 2011، چەند گروپێکی میلیشیا لەو کاتەوە لە مەیدانی شەڕی سوریادا دەرکەوتوون.
لێکۆڵەران دەڵێن لەکاتێکدا ئەو میلیشیانە یارمەتی بەهێزکردنی سوپای سوریایان داوە، بوکەڵەی رژێم نەبوون و بە هەموو شێوەیەک خزمەتیان بە بەرژەوەندییەکانی سپۆنسەرەکانیان، ئێران و روسیا کردووە.
وتیان هێماكانی بارگرژی لەنێو میلیشیاکانی لایەنگری رژێمدا دەرکەوتوون لەکاتێکدا هەموویان پارچەیەکیان لە کێکەکەی سوریا دەوێت.
بارگرژییەکە، کە نیشانە سەرەتاییەکانی لە پارێزگای دێرە زوور دەرکەوتووە، ئێستا سەرنجی لەسەر ئەمینکردنی گەورەترین پشکی سەرچاوە سروستییەکانی وڵاتەکەیە، لەنێویاندا نەوت، بۆ قهرهبووكردنهوهی ئەو زیان و خەرجیانەی ئەمساڵانەی دوایی.
گۆڕینی لایەنگری
رۆژنامەوانی سوری، محەمەد عەبدوڵا بە دیارونای وت: "میلیشیاکە، کە رژێم وەک لایەنگری و پشتیوانی خۆی ناوەزەندی کردوون، ئێستا هەڵگەڕاونەتەوە."
وتی: "گەورەترین بەڵگەش ئەوەیە کە لە ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی رژێمدا لە دێرە زوور روویداوە، کە ناكۆكییهكان تێیدا لەنێوان میلیشیاکانی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران و ئەو میلیشیانەدا کە لەلایەن روسیاوە پشتیوانی دەکرێن، دەستیانپێکردووە."
بهگوێرهی راپۆرتێكی دیارونا له 26 حوزەیران، میلیشیاکانی سەر بە سوپای پاسداران کۆنتڕۆڵی تەواوی شارۆچکەی سنوریی ئەلبو کەمالیان کردووە.
میلیشیاکانی سەر بە ئێران کۆنتڕڵی زۆربەی ئەو ناوچەیەی پارێزگاکەیان کردووە لەسەر حیسابی هێزەکانی رژێمی سوریا و میلیشیاکانی پشتیوانکراو لەلایەن روسیاوە.
عەبدوڵا وتی رژێمی سوریا بەردەوامە لە لاوازبوونی لەو ناوچەیە.
وتیشی: "گەورەترین بەڵگەی مەترسیی ئەو میلیشیانە گۆڕانی لایەنگرییە" و ئاماژەیكرد بە لیوا قودس، کە لایەنگرییان لە ئێرانەوە گۆڕاوە بۆ روسیا و ئەمەش بۆتە هۆی ئەوەی میلیشیاکانی سەر بە ئێران میلیشیاکانی لیواکە لە ئەلبو کەمال وەدەربنێن.
ههروهها وتی: "بابەتەکە تەنیا کاریگەری و کۆنتڕۆڵکردن نییە، بەڵکو دەربارەی ویستی گەورەترین قاشە لە کێکەکەی سوریا، جا لەسهر ئاستی سیاسی، سەربازی یان بونیادنانهوه بێت."
وتیشی: "هەردوو ئێران و روسیا هەوڵدەدەن زۆرترین بەش له قاشه كێكهكهی بونیادنانەوە بەدەستبهێنن بۆئەوەی ئەو زیان و خەرجیانەی ئەم ساڵانەی دواییان بۆ پڕبکاتەوە."
'ئەو ناوچانەی چەند لایەنێکی جیاوازیان لێیە'
ئەفسەرێکی سوپای سوریای ئازاد لە ناوچە گوندنشینەکانی حەلەب، سەڵاح عەفیسی وتی سوپای سوریا زیار لەسەدا 70 توانای سەرەکی خۆی لەدەستداوە لەوکاتەوەی شۆڕشی سوریا لە 2011 دەستیپێکرد.
وتی: "لەو کاتەوە، زیاتر پشتیان بەو ئەفسەر و سەربازانە بەستووە کە دڵسۆزن بۆ رژێم."
وتی بەڵام لەگەڵ قووڵبوونەوەی قەیرانەکەدا، چەندین گروپ چوونەتە ریزی هێزەکانی رژێمهوه لە بەشداریکردنیاندا لە شەڕەکەدا. "لەسەرەتادا میلیشیاکانی سەر بە سوپای پاسداران بوون، دواتریش ئەو میلیشیانە دەرکەوتن كه روسیا پشتیوانییان دەکات."
عەفیسی وتی: "سەرباری پشتیوانییان لە رژێم، ئەو میلیشیانە هەموو کات ئامادەبوون فەرمانی ئەو لایەنانە جێبەجێبکەن کە سپۆنسەریانن."
وتی سوریا ئێستا گۆڕاوه بۆ "ئهو ناوچە فره نفوزانهی بۆ رژێم زۆر سەختە کۆنتڕۆڵیان بکات".
وتیشی چەندین ناوچە بارگرژیی راستەوخۆ و چەکداری بەخۆوە دهبینن، بەتایبەتی لە دیمەشق، حەلەب، دەرعا و دێرە زوور.
سەرباری شەڕەکانی نێوان میلیشیاکانی سهر به ئێران و روسیا، شەڕ و پێکدادان لە کۆتایی حوزەیرانیشدا روویدا لەنێوان فەیلەقی 5ی پشتیوانیکراو لەلایەن روسیاوە و هێزەکانی رژێمی سوریا لە پارێزگای دەرعا له باشور، کە بووە هۆی کوژرانی نۆ چەکدار.
عەفیسی وتی ههرچی ناوچەکانی دیکەشه کە بە ناوچەی ژێردەسەڵاتی رژێم دادەنرێن، وەک لازقیە، بارگرژییان تێدایه لەنێوان باڵه جیاوازهكانی رژێمدا سەربارەت بە باڵادهستی و کۆنتڕۆڵکردن.
شارەزایەکی بواری سەربازی، یەحیا محەمەد عەلی بە دیارونای وت سوپای سوریا ناتوانێت پارێزگاری لە سنوورەکانی وڵاتەکە بکات یان كۆنتڕڵی ئەمنیەتەکەی بکات.
وتی مانهوهی سوپا "ئێستا تەنیا پەیوەستە بەو میلیشیانەوه كه پشتیوانی لێدەکەن".
وتی: "لەگەڵ ئەوەشدا، بوونی ئەو میلیشیانە پابهنده بە ئەجهندای سیاسی [ی سپۆنسەرەکانیانەوە]" و هۆشاداریشیدا کە پشتبەستن بەوانیش لە هەر شەڕێکدا هەڵەیەکی گەورەیە لەکاتێکدا ئەوانه "بەکرێگیراون و دڵسۆزی وڵاتەکە نین".
وتی میلیشیاکانی سەر بە ئێران و روسیا "رەنگە لە هەر کاتێکدا بێت لە رژێم هەڵبگەڕێنەوە بۆ جێبەجێکردنی ئەو فەرمانانەی پێیان دهسپێردرێت".