میدیا

كه‌ناڵه‌ ئاسمانیه‌كانی ئێران مەترسی داخستنیان لەسەرە له‌میانه‌ی هەڵمەتێكی گوشاری باڵای ئه‌مریكادا

حەسەن عوبیدی لە بەغدا

image

پەیمان جەبەلی، جێگری سەرۆکی پەخشی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کاروبارەکانی دەرەوە، لە وێنەیەکی نوێدا. [خاوەنی وینە: تەسنیم نیوز]

پەخشی کۆماری ئیسلامی ئێران رایگەیاندووە كه‌ رەنگە ئه‌و کەناڵە ئاسمانییانه‌ دابخات كه‌ به‌ زمانی عەرەبین، بەهۆی ئاستەنگە داراییەکانەوە.

جێگری سەرۆکی پەخشی کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ کاروبارەکانی دەرەوە، پەیمان جەبەلی وتی کەوسەر، کەناڵی ئێرانی عەرەبی زمان، لەلایەن یوتێلساتەوە لادرا دوای پێنج ساڵ لە ئۆپەراسیۆنی "ستراتیژی"، لەبەرئەوەی نەیتوانی خەرجیەکانی ئەو مانگە ئاسمانیە دابینبکات.

کەناڵەکانی پرێس تیڤی و عالەمیش لەبەردەم مەترسی داخستندان.

لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ئاژانسی هەواڵی نیمچە فەرمی فارس لە 10 حوزەیران، جەبەلی بەتووندی رەخنەی لە حکومەتی ئێران گرت و وتی ئۆپەراسیۆنە دەرەکیەکانی پەخشی کۆماری ئیسلامی "ماوەی پێنج مانگە یەك دۆلاری پێنەگەیشتووە".

image

لۆگۆی کەناڵی ئاسمانی ئێران، عالەم‌. ئەم وێستگەیە یەکێکە لە چەندین وێستگە بە زمانی عەرەبی كه‌ لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی ده‌كرێن و لەبەردەم مەترسی داخستندان بەهۆی کێشەی داراییەوە. [خاوەنی وینە: تەسنیم نیوز]

هۆشداریی دا لە ژمارەیەك لە داخستن بەهۆی ئاستەنگە داراییەکانەوە.

لە وەڵامی رەخنەی پەخشی کۆماری ئیسلامیدا، رێکخراوی پلاندانان و بودجە رایدەگەیەنێت كه‌ راستیەکەی دەکرێت دراوی بیانی یەن، یوان یان روپێ ببەخشێتە پەخشی کۆماری ئیسلامی، بەڵام داواکاری پەخشی کۆماری ئیسلامی بۆ دۆلار یان یۆرۆیە و لەژێر سزاکانی ئێستادا، ئەوە بانکی ناوەندی ئێرانە بڕیار لەسەر ئەو ئاڵوگۆڕە دەدات.

ئەندامی سەندیکای رۆژنامەوانانی عێراق، عەلی غازی بە دیارونای وت لانیکەم پێنج کەناڵی ئاسمانی کە لەلایەن ئێرانەوە پشتیوانی دارایی دەکرێن، بەمدواییانە بە ستافەکەیان راگەیاندووە کە ماوەی کارکردن کەمدەکەنەوە.

غازی وتی لە بەناوبانگترینی ئەو کەناڵە ئاسمانیانەی رووبەڕووی داخستن دەبنەوە، نوجەبایە (زمانحاڵی میلیشیای حەرەکات نوجەبای عێراقی) و عەهد (کە هاوپەیمانی میلیشیای عەسائیب ئەهل حەقە).

ئەوانیدی بریتین له‌ کەناڵەکانی ئابائـ و ئافاق، كه‌ هەردووکیان ئەندامی یەکێتی رادیۆ و تەلەفزیۆنە ئیسلامیەکانن.

هه‌ڵمه‌تی گوشاری باڵای ئەمریکا 'سەرکەوتوو بووە'

فارس نیوز لە 14 حوزەیران ئەگەرەکانی داخستنی بە داخه‌وه‌ لەقەڵەمدا بۆ کۆماری ئیسلامی لەکاتی"جەنگێکی میدیاییدا [لەسەر ئێران]" و کەمکردنەوەی کارەکانی پەخشی کۆماری ئیسلامی لە جیهاندا ناوزەدکرد بە مەرگی دەنگەکانی بەرەنگاری.

هەندێك لە چاودێرانی میدیا پێیانوایە داخستنی کەناڵە زمان عەرەبیەکانی ئێران، کە ئێستا هەندێکیان و ره‌نگیشه‌ هەموویان دابخرێن لە ئاکامی هەڵمەتی "فشاری باڵا"ی ئەمریکادا.

دەڵێن هەوڵەکانی ئەمدواییەی ئەمریکا بۆ ناچارکردنی ئێران تا واز لە چالاکیە دوژمنکارانەکان و دەستێوەردانی ناوچەیی بهێنێت سەرکەوتوو بوون.

پسپۆڕی کاروباری ئەمنی و سیاسی عێراقی، محەمەد تەمیمی وتی داخستنەکان "ئاماژەیەکی گرنگن بەو بەڵایەی ئێران به‌سه‌ر خۆی هێناوه‌" هەر لەبەر خاتری بروەدان بە کارنامە فراوانخوازەکەی.

بڕیاری پەخشی کۆماری ئیسلامی بۆ داخستنی ژمارەیەك لە کەناڵە میدیاییەکانی تەنیا سنووردار نییه‌ به‌ کەناڵە زمان عەرەبیەکان. لە کۆتایی ئایاردا، تۆڕی ئۆردو زمانی سەحەر، کەناڵێکی دیکەی ئاسمانی ئێران، داخرا دوای ئەوەی نەیتوانی قەرزەکانی بداتەوە.

لە سەرەتای حوزەیراندا، جەبەلی وتی وێستگەی رادیۆی ئێران کە ماوەی 40 ساڵە لە کابولی پایتەخت پەخش دەکات بە زمانی دەری، ناچاربووە کۆتایی بە کارەکانی بهێنێت.

باسی لە قەرزی کەڵەکەبوو کرد وەك هۆکاری داخستن، کە ناویبرد بە "زەبرێکی تووند لە بروەدان بە کارەکانی دەرەوە".

وەك رەخنەیەك بۆ کورتهێنانی بودجە، جەبەلی وتی "سەرەڕای ئاگادارکردنەوەکانم، بەرپرسان یان نەیناتوانی لە ئاکامە کارەساتبارەکانی داخستنەکان تێبگەن، یان بەشێوەیەکی سادە گوێیان پێنەدا، رۆژ لەدوای رۆژ زیاتر بێ هێز دەبین".

'ئێرانیەکان خاوەنی ئەو پارەیەن لە دەرەوەی ئێران خەرجدەکرێت'

لە 23 حوزەیراندا، نزیکەی 200 ئەندامی مەجلیس (پەرلەمانی ئێران) رەخنەیان لە رێکخراوی پلاندانان و بودجە گرت بۆ "شکستهێنان" لە دابینکردنی بودجەی پێویستدا بۆ کەناڵە ئاسمانیەکان تا لە کارەکانیان بەردەوامبن.

تەمیمی بە دیارونای وت: "ئێران ساڵانە نزیکەی 200 ملیۆن دۆلار دابیندەکات بۆ زیاد لە 40 کەناڵ و بڵاوکراوەی میدیایی [دەرەوە] لەنێویاندا ماڵپەڕەکان، رۆژنامەکان و وێستگە رادیۆییەکان، کە زۆربەیان بە زمانی عەرەبی و ئوردون."

وتی: "ئێرانیەکان خاوەنی ئەو پارەیەن، کە دەکرێت خەرجبکرێت لە بنیاتنانی خوێندنگە و ناوەندەکانی تەندروستیدا، یان بۆ بەدەستهێنانی دەرمان. لەجیاتی ئەوە خەڵکی ئێران هەموو رۆژێك مەینەتی دەچێژن لە ئەنجامی کارەکانی حکومەتدا."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟
0
0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 پیتت ماوە بینووسیت (1500 MAX)