نزیکەی شەش ساڵ دوای رووخاندنی لەلایەن رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)هوه، سایلۆی شەنگال لەلایەن وەزارەتی بازرگانی عێراقەوە لە 19 حوزەیران دەخرێتەوەکار.
سایلۆکە، یەکێك لە گەورەترینەكانه لە پارێزگای نەینەوا بۆ پاراستن و فرۆشتنی دانەوێڵە و خزمەت بە ناوچەیەکی بەرفراوانی خاکی کشتوکاڵی دەکات لە بەشەکانی خۆرئاوای پارێزگاکە.
بەڕێوبەری گشتی لە بەڕێوبەرێتی بازرگانیی خۆراك له وەزارەتی بازرگانی، قاسم حەمود مەنسور وتی چاککردنەوەی سایلۆی شەنگال برەو بە کەرتی کشتوکاڵی ناوچەکە دەدات و یارمەتی پەرەپێدان بە هەڵمەتەکانی فرۆشتنی چەندین دانەوێڵە دەدات کە لە پارێزگاکە بەرهەمدەهێنرێن.
'شەنگال لەسەر رێچکەی سەقامگیربوونە'
وەزارەتی بازرگانی 10 پرۆژەی چاککردنەوەی هەیە، لەنێویاندا سایلۆکە. بەشەکانی دیکەی پرۆژەکە بنیاتدەنرێنەوە وەك دەزگاکانی دابەشکردن و پاكژكردنهوهی ئاو، وێستگەی کارەبا و خوێندنگهکانی شارەکە.
بڕی دابینکراو بۆ کارەکانی چاککردنەوە لە شارەکە 443 ملیۆن دیناره (370,000 دۆلار)، کە 98 ملیۆن دینار (82,000 دۆلار) تائێستا بۆ سایلۆی شەنگال خەرجکراوە.
مەنسور بە دیارونای وت سایلۆکە خزمەت بە خاکە کشتوکاڵییەکان دەکات کە دانەوێلەی ستراتیژی دەچێنن لە دەشتی شەنگالی باکوری عێراق، لەگەڵ ناوچەکانی دەوروبەری و رێخۆشدەکات بۆ برەودان بە بەرهەم بۆ ئەو خاوەنکارانەی لهو نزیكانه فرۆشگایان هەیە.
مەنسور ستایشی هەوڵەکانی دەزگای ئاسایشی عێراق و بەڕێوبەرێتیەکانی حکومەتی کرد بۆ پاراستنی ناوچەکە.
وتی ئەم دەزگایانە بەردەوامن لە پشتیوانیکردنی پرۆسەی بنیاتنانەوە لەڕێی ئهمنییهتی باشتر و وەبەرهێنانهوه، کە کاریگەرییەکی ئەرێنیان هەیە لەسەر دۆخی گشتی ئابوری و کۆمەڵایەتی پارێزگاکە.
بەرپرسی نەینەوای وەزارەتی بازرگانی، عەبدولوەهاب ئیبراهیم بە دیارونای وت پرۆژەکانی بنیاتنانەوە دانراون بۆ گەڕاندنەوەی سەقامگیری لە شەنگال و بۆ هاندانی خەڵکانی ئاوارە بۆ گەڕانەوە بۆ شار و گوندەکانیان.
سایلۆی شەنگال دوای شەش ساڵ دهبوژێتهوه
بەرپرسێكی بەڕێوبەرێتی بازرگانی دانەوێڵە له وەزارەتی بازرگانی، تالیب عهباس حهسهن وتی سایلۆی شەنگال دەستیکردەوە بە کارەکانی بەتوانای 50,000 تەنەوە و بەنیازە بگەڕێتەوە بۆ توانای تەواوی كه 80,000 تەن بوو.
هەروەك مەنسور، حەسەن ئاماژەیکرد بە كاریگهرییه ئەرێنیەکانی بەگەڕخستنەوەکە لەسەر کەرتی کشتوکاڵی خۆرائاوای نەینەوا. کاریگەرییەکە بەتایبەتی بەرچاوە لە کشتوکاڵی شەنگالدا لەبەرئەوەی بڕێکی بەرچاو لە خۆراکی دابیندهكرد بۆ تەواوی پارێزگاکە لە چەند ساڵی رابردوودا.
ئیبراهیم وتی سایلۆکە ئامادە دەبێت بۆ وەرگرتنی دانەوێڵەی نوێ لە دەستپێکی وەرزی چنینەوەی نوێدا.
جوتیارەکانی ناوچەکە رێیان پێدەدرێت دانەوێڵەکانیان لە شەنگال بپارێزن، کە بۆ یەکەمجار لە شەش ساڵدا، کێشەی گواستنەوەیان نامێنێت بۆ سایلۆی تەلەعفەر، کە دوورترە.