پۆلیسی ئیتالیا چوارشەممە (1 تەمموز) رایگەیاند كه دهستیانگرت بهسهر بارێكی 14 تەنیدا له ئەمفێتامین کە لەلایەن رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)ەوە دروستکراوە و لهقهڵهمیاندا بە گەورەترین دەستبەسەراگرتنی ماددەی هۆشبەر لە جیهاندا.
پۆلیسی ناپڵس لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند كه ئەو ماددەیە، لەشێوەی 84 ملیۆن حەبی کاپتاگۆن لەنێو شمەکە پیشەسازییەکانی نێو بارەکاندا شاردرابووهوە، كه بایی نزیکەی یەك ملیار یۆرۆ (1.2 ملیار دۆلار) دهبێت.
بهگوێرهی بەیاننامەکە، مەبەست لێی ئەوە بووه لە بازاڕی ئەوروپادا بفرۆشرێت "بۆ پشتیوانیكردنی دارایی تیرۆریزم".
بەیاننامەکە رایگهیاند: "دەزانین داعش پشتیوانی دارایی چالاکیە تیرۆریستیەکانی دەکات بەتایبەتی بە قاچاخچێتی ماددەی هۆشبەری دروستکراو لە سوریا کە لە ساڵانی رابردوودا بۆتە گەورەترین بەرهەمهێنەری ئەمفێتامین لە جیهاندا."
پۆلیس رایگەیاند كه سێ باری گومانلێکراو گەیشتنە بەندەری سالێرنۆ، لە باشوری ناپڵس، کە بڕێکی زۆر لە کاغەزی لولکراویان تێدابوو بۆ بەکارهێنانی پێشەسازی لەگەڵ ئامێری پیشەسازی.
دوای بڕینی کاغەز و ماددە کانزاییەکان بە مشار، پۆلیس بینییان كه پڕن لە حەب. ڤیدیۆی پۆلیس نیشانیدەدات هەر کە بارەکان دەکرێنەوە حەبەکان له لوولهكان دهرژێنه دهرهوه و بەڕیز و بەدوای یەکدا غلدهبنهوه.
پۆلیس رایگەیاند: "ئەمە گەورەترین دەستبەسەراگرتنی ئەمفێتامینە لە جیهاندا."
بەکارهێنانی بەرفراوان و بازرگانیكردن به ماددەی هۆشبەرهوه
پۆلیسی ناپڵس بە ئاماژەکردن بە بەڕێوبەرێتی قهڵاچۆكردنی ماددەی هۆشبەری ئەمریکا وتی داعش "لە هەموو ئەو ناوچانەی کاریگەریی هەیە بەشێوەیەکی بەرفراوان [کاپتاگۆن] بەکاردەهێنیت بۆ بازرگانی".
لە بەیاننامەکەدا هاتووە کە لهگهڵ بهگهڕخستنی كارگهكانی بەرهەمهێنانی ماددەی هۆشبهردا، "بۆ داعش ئاسانە بڕیکی زۆر بەرهەمبهێنێت بۆ بازاڕی جیهان بۆ ماددەی هۆشبهری دەستکرد، تا بەخێرایی پارهیهكی زۆر کۆبکاتەوە".
لە حوزەیرانی 2017، دیارونا رایگەیاند کە زۆرینەی دەزگاکانی بەرهەمهێنانی حەبی داعش لە پارێزگای دێرەزووری سوریان.
لەو ناوچانەی کۆنترۆڵی کردووە، داعش حەب دەدات بە بازرگانە ناوخۆیی و قاچاخچییەکان، کە حەبیان بە بڕێکی زۆر لە دەرەوەی سوریا فرۆشتووە.
داعش هەوڵیداوە پاساوی بەکارهێنانی مادده هۆشبهرهكان بدات، هەرچەندە لە ئیسلامدا حەرامن، بۆ ئهوهش ئاماژەی بە یاسایەکی ئایینی کردووە کە دەڵێت پێویستی لهسهروو حەرامەوهیه.
بهگوێرهی راپۆرتهكان، گروپەکە فەتوایەکی داوە کە بەکارهێنانی کاپتاگۆن بە پاساوی "ئاسانکاری بۆ جیهاد" رێگەپێدراوە.
کۆمەڵناسی عێراقی، محەمەد عەبدول حەسەن لە حوزەیرانی 2017 بە دیارونای وت زانا ئایینییهكانی داعش دهیانهوێت حەرامکراوەکانی ئیسلام فەرامۆشبکەن جا هەرچیەك بن، تا ئەوکاتەی خزمەت بە ئامانجەکانی گروپەکە بکات.
بەشی 'هەموو بازاڕی ئەوروپا' دەکات
پۆلیسی ئیتالیا رایگەیاند كه بڕی ئەو مادده هۆشبهرانهی لە ناپڵس دەستیان بەسەردا گیراوە بەشی پڕکردنهوهی تەواوی بازاڕی ئەوروپا دەکات، بێئهوهی دیارییبكات بۆ ماوهی چهند.
پۆلیس رایگەیاند كه "هاوپەیمانێتیەك" لە گروپە تاوانکارەکان دەکرێت بەشداربووبن لە دابەشکردنی مادده هۆشبهرهكهدا، كه رهنگه زۆر له خێڵهكانی نێو کامۆرای بەدناوی ناپڵسیشیان تێدا هەبێت.
لە بەیاننامەکەدا هاتووە: "ئەگەرەکە ئەوەیە لەکاتی قەدەغەی هاتوچۆدا... بەرهەمهێنان و دابەشکردنی ماددهی هۆشبهری دهستكرد لە ئەوروپا بهكردهیی راوەستاوە."
"زۆر قاچاخچی، تەنانەت هاوپەیمانێتیەکانیان، روویانکردۆتە سوریا كه لهوێ پێناچێت بەرهەمهێنان خاوبووبێتەوە."