تیمەکانی ئەندازیاری سەربازیی سوپا بەشدارن لە هەوڵەکانی بونیادنانەوەی ئەو شار و شارۆچکانەدا كه لە شەڕی دژ بە "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا زیانیان بەرکەوتووە.
وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان، لیوا تەحسین خەفاجی بە دیارونای وت ئەو تیمانە پڕۆژەکانیان تەواوکردووە بۆ بونیادنانەوەی ڕێگا و پردەکانی پارێزگای نەینەوا.
وتی تەواوی لقەکانی هێزە ئەمنییەکان ئەرکی سەرشانیانە دانیشتوان و موڵکوماڵیان لە هەر هەڕەشە و مەترسییەک بپارێزن.
وتی، لەگەڵ ئەوەشدا، "هێزەکانمان بەرپرسیارێتی دیکەیان هەیە، لەنێویاندا پشتیوانیکردنی هەڵمەتەکانی کەرتی مەدەنی لە گێڕانەوەی خزمەتگوزارییە گشتییەکان لە پارێزگا ئازادکراوەکان و هەڵگرتنی قورسایی سەر شانی خەڵکەکە و هێنانە ئارای سەقامگیری".
خەفاجی وتی: "ئێمە لەڕێی تیمەکانی ئەندازیاریی سەربازیمانەوە بەشداربووین لە هەڵمەتەکانی بونیادنانەوەی ژێرخانە ئابورییە وێرانکراوەکاندا" و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە ئەو تیمانە چەندین پڕۆژەی خزمەتگوزارییان چاککردۆتەوە و خستۆتهوهگهڕ.
وتی لە پڕۆژەکانی ئەمدواییە بریتیبوون لە نۆژەنکردنەوەی پردی سهرئاوی گەیارە لە باشوری موسڵ، كه پردێکی گرنگه و ئاسانکاری بۆ هاتوچۆ دەکات.
سەرباری ئەوەش، ئەو رێگا سهرهكیانهی نەینەوا و پارێزگاکانی دیکە پێكهوه دهبهستنهوه، نۆژەنکراونەتەوە و کراونەتەوە، لەنێویاندا ڕێگاکانی نەینەوا-کەرکوک و نەینەوا-هەولێر و رێگا لاوەکییەکانی تریش.
خەفاجی وتی: "کارەکانمان هەماهەنگدهكهین لەگەڵ کۆمپانیا گشتی و تایبەتەکان بۆ بونیادنانەوەی پڕۆژەی دیکە، لەنێویاندا خوێندنگە و کلینیکه پزیشکییەکان." ئاماژەی کرد بۆ ئەوەش کە هەوڵەکان بەردەوامییان هەیە بۆ لابردنی پاشماوەی شهڕ له گەڕەکەکان.
هەوڵە تەندروستی و ئەمنییەکان
خەفاجی وتی: "ئامادەکارییەکانمان تەواوکردووە بۆ بەهاناوەچوونی هەر حاڵەتێکی فریاگوزاری" و ئاماژەی کرد بۆ ئەوەش كه هێزەکانی عێراق پشتیوانیدهكهن له کارمەندانی تەندروستی لە شەڕی رووبەڕووبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێدا (کۆڤید-19) بە دابینکردنی کەرەستەی پزیشکی و گواستنەوەی نەخۆشەکان.
وتیشی: "کار لەسەر گەیاندنی كۆمهكی خۆراك و ئاوی خواردنەوە دەکەین بۆ ئەو خێزانانەی لە ناوچە هەژارنشینەکان یان کەمپی ئاوارەکانن."
خەفاجی وتی هاوکات ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە پاشماوەکانی داعش "چڕدەکرێنەوە و بەردەوامین لە تۆپبارانکردنی حەشارگەکانیان و بەدووکەوتنیان لەڕێی هەوڵە هەواڵگرییەکانەوە".
هێزە ئەمنییەکان لە چەند رۆژی رابردوودا، بەپشتیوانی فڕۆکەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ژمارەیەکی زۆریان لە پاشماوەکانی داعش کوشت و چەندانی دیکەشیان دەستگیرکرد لە عەتشانە و زنجیرە چیاکانی قەرە قۆش لە قەزای مەخمور و گوندەکانی دیالە.
وتی ئۆپەراسیۆنە نوێکانمان کە ئامانجیان ناوچەکانی خۆرئاوای نەینەوایە، بەمنزیکانە دەستپێدەکەن.