هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

میلیشیاکانی سەر بە ئێران بەشێکی ئەلبو کەمال کۆنتڕۆڵدەکەن

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

چەکدارانی سەر بە لیوای فاتیمیونی پشتیوانیکراو لەلایەن سوپای پاسدارانەوە دەستدەگرن بەسەر بنکەیەکی ئەلبو کەمالدا، لە خۆرهەڵاتی دێرە زوور، لەم وێنەیەد كە لەلایەن میلیشیاکەوه‌ لەسەر ئینتەرنێت بڵاوبۆتەوە.

چەکدارانی سەر بە لیوای فاتیمیونی پشتیوانیکراو لەلایەن سوپای پاسدارانەوە دەستدەگرن بەسەر بنکەیەکی ئەلبو کەمالدا، لە خۆرهەڵاتی دێرە زوور، لەم وێنەیەد كە لەلایەن میلیشیاکەوه‌ لەسەر ئینتەرنێت بڵاوبۆتەوە.

چالاکوانێکی ناوخۆ وتی میلیشیاکانی سەر بە سوپای پاسداران تا رادەیەک کۆنتڕۆڵی تەواوی شارۆچکەی سنوریی ئەلبو کەمالیان کردووە.

چالاکوانی میدیایی ئەلبو کەمال، ئەیسەم عەلی بە دیارونای وت میلیشیاکانی سەر بە ئێران توانیویانە کۆنتڕۆڵی ئەو بەشەی خۆرهەڵاتی پارێزگای دێرە زوور بکەن لەسەر حسابی هێزەکانی رژێمی سوریا و میلیشیا پشتیوانکراوەکانی روسیا.

وتی کاریگەریی رژێمی سوریا لە ناوچەکە کەمبۆتەوە و ئاماژەیکرد بۆ تەنیا چەند کارمەندێکی ئەمنیی سەر بە چەند لایەنێکی جیاواز کە لە شارەکە ماونەتەوە، لەکاتێکدا ئاسەواری هیچ ئامادەییەک یان کاریگەرییەکی روسیا نەماوە.

وتی پاشماوەكانی ئەندامانی هێزەکانی رژێمی سوریا چەند یەکەیەکی نیشتەجێبوونیان لە قەزای کەفتی ئەلبو کەمال داگیرکردووە، کە وەک بنکە و بارەگا بەکاریاندەهێنن.

سوپای پاسداران بارهەڵگر و پاسی مەدەنی بەکارهێناوە بۆ گواستنەوەی چەک و چەکدارانی بەشێوەیەکی نائاسایی بۆ نێو ئەلبو کەمال لە سوریا. [خاوەنی وێنە: لاپەڕەی چاوی فوڕات لە فەیسبووک]

سوپای پاسداران بارهەڵگر و پاسی مەدەنی بەکارهێناوە بۆ گواستنەوەی چەک و چەکدارانی بەشێوەیەکی نائاسایی بۆ نێو ئەلبو کەمال لە سوریا. [خاوەنی وێنە: لاپەڕەی چاوی فوڕات لە فەیسبووک]

عەلی وتی میلیشیاکانی سەر بە ئێران کۆنتڕۆڵی ناوچەکەیان کرد دوای وەدەرنانی چەکدارانی لیوای قودس، کە لایەنگرەییەکەیان لە ئێرانەوە بۆ روسیا گۆڕی.

وتی بارگرژییەکان لە شارەکە دوای ئەوە روویاندا کە چەند کارمەندێکی هەواڵگریی سوریا دەستیانگرت بەسەر چەند خانوویەکدا کە خاوەنەکانیان هێشتا نەگەڕابوونەوە شارەکە.

وتی چەکدارەکان ماڵەکانیان بڕیوە و بەفەرمی دەستیانگرتووە بە سەریاندا بۆ بەکارهێنانیان وەک بنکەی سەربازی و شوێنی ژیانی چەکدارەکان.

دەروازە سنووریەکان دەکرێنەوە

عەلی وتی ئەو گۆڕانکاریانە هاوکاتبوون لەگەڵ کردنەوەی دەروازەی سنووریی قائیم لەگەڵ عێراقدا کە لەژێر کۆنتڕۆڵی تەواوەتیی میلیشیاکانی سوپای پاسداراندایە و بۆ ماوەیەکی کاتی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆناوە داخراوە.

وتی بارهەڵگری مەدەنی کە بەتەواوی داپۆشراون دەروازە سنوورییەکەیان لە عێراقەوە بەرەوە ئەلبو کەمال بڕیوە و چوونەتە نێو شوێنی داخراوەوە و ئاماژەیکرد بۆ ئەوەش کە پێده‌چێت بارهەڵگرەکان چەک و خۆراک بۆ میلیشیاکانی سوپای پاسداران بگوێزنەوە.

وتیشی پاسی مەدەنی لە عێراقەوە هاتوون و سەرنشینانیان پێبووە کە وتراوە گەشتیارن و لە ئێران و عێراقەوە بۆ سوریا هاتوون.

عەلی وتی میلیشیاکانی سەر بە ئێران کۆمپانیا مەدەنییەکان بەکاردەهێنن بۆ گواستنەوەی کەلوپەل و چەک و هەروەها لەگەڵ کۆمپانیاکانی گەشتوگوزاردا رێکەوتن بۆ گواستنەوەی ئەو چەکدارانە.

وتی ئەمە بۆ رێگریرکردنە لە ئاشکرابوونی پاس و بارهەڵگرە سەربازییەکانیان و دووربوونیان لە تۆپبارانکردن و هێرشی ئاسمانی.

وتی کردنەوەی دەروازەی سنووریی قائم تەنها بۆ بارهەڵگرە و هاتوچۆکردنی ئۆتۆمبێلی مەدەنی هێشتا قەدەغەیە بۆ ناوخۆ و دەرەوەی سوریا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500