وەزیری دەرەوەی ئەمریکا مایك پۆمپیۆ لە (24 حوزەیران) رایگەیاند كه وڵاته‌كه‌ی خەڵاتێكی بەرامبەر دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) دوو هێندە به‌رزكردۆته‌وه بۆ 10 ملیۆن دۆلار.
پێشتر ئەمریکا پێنج ملیۆن دۆلاری دانابوو بەرامبەر ئەمیر محەمەد عەبدولڕەحمان ماولی سەلبی پێشئەوەی دەستنیشانبکرێت بە جێگرەوەی ئەبوبەکر بەغدادی، کە لەلایەن کۆماندۆکانی ئەمریکاوە لە هێرشێكدا له تشرینی یەکەم لە سوریا کوژرا.
سەلبی، کە 1976 لەدایکبووە، زانایه‌كی یاسای ئیسلامییە کە فەتوایەکی دەرکرد بۆ پاساودان بە چەوساندنەوەی ئێزیدیەکان، هەڵمەتێك کە نەتەوە یەکگرتوەکان بە جینۆساید له‌قه‌ڵه‌میداوه.
تووندڕەوەکان هەزاران ئێزیدییان کوشت، کە ئایینێکی دێرین پەیڕەودەکەن و هەزاران ژن و کچی دیکەشیان رفاند و كردیاننه کۆیلە، لەکاتێکدا بەنێو خۆرهەڵاتی ناوەڕاستدا پشێوییان دەنایەوە.
سەلبی لە شاری موسڵی عێراق و لە خێزانێکی تورکمان لەدایکبووە، کە وایکردووە یەکێك ببێت لەو کەسە ناعەرەبە کەمانەی لە ریزەکانی داعشدا بەرزده‌بێتەوە، کە لە ترۆپكی فەرمانڕەواییدا دەسەڵاتی هه‌بوو بەسەر بەشێکی بەرفراوانی عێراق و سوریادا و خۆبەخشانی لە خۆرئاواوە رادەکێشا.
له‌پاڵ تووندڕه‌وییاندا، توركمانه‌كانی [ئه‌ندامی] داعش تۆڵه‌یان له كورده‌كان كردۆته‌وه، به‌هۆی كینه‌یانه‌وه [به‌رامبه‌ر كورد.] ئه‌و توركمانانه، كه نه‌وه‌ی عوسمانییه‌كانن و له ده‌شتی نه‌ینه‌وا و كه‌ركوك ماونه‌ته‌وه، نه‌ك هه‌ر خاكی كوردیان داگیركردووه، به‌ڵكو رقوكینه‌یه‌كی زۆریشیان له‌دڵدایه به‌رامبه‌ر به كورد. ئه‌مه‌ش به‌تایبه‌تی له‌وكاته‌وه‌ی به‌مدواییانه له‌لایه‌ن حكومه‌ته فاشیسته‌كه‌ی ئه‌ردۆگانه‌وه پشتگیریده‌كرێن.
وه‌ڵام بده‌ره‌وه1 كۆمێنت