هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

سوریەکان دژی داگیرکاری روسیا دەوەستنەوە لە حەسەکە

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

مەدەنییەکانی شارۆچکەی قەسر دیب رێدەگرن له‌ دەورییەیەکی روسیا کە هەوڵدەدات دەستبگرێت بەسەر بنکەیەکی شارۆچکەکەدا. [خاوەنی وێنە: ڤێدێنگ]

مەدەنییەکانی شارۆچکەی قەسر دیب رێدەگرن له‌ دەورییەیەکی روسیا کە هەوڵدەدات دەستبگرێت بەسەر بنکەیەکی شارۆچکەکەدا. [خاوەنی وێنە: ڤێدێنگ]

مەدەنییه‌كان لە پارێزگای حەسەکە له‌ باکوری سوریا رێگرییان كردووه‌ لە دەورییە سەربازییەکانی روسیا کە هەوڵدەدەن بچنە ناو شارۆچکەکانی نزیک سنووری سوریا-تورکیا و بنکەی سەربازی دابمەزرێنن، چالاکوانێکی ناوخۆیی بە دیارونای وت.

چالاکوان عەمار سالح وتی ئەم کردەوەیە وەک دامەزراندنی چەند بنکەیەکی هەمیشەیی لە ناوچەکە سەیردەکرێت و میدیاكانی روسیاش ئامانجە سەرەکییەکە پشتڕاستدەکەنەوە و دەڵێن فراوانکردنی ئامادەیی روسیایە لە ناوچەکە.

سالح بە دیارونای وت هێزەکانی روسیا هەوڵیانداوە خۆیان خۆشەویست بکەن بە بەخشینەوەی كۆمه‌كی خۆراك بەسەر دانیشتوانی ناوچەکەدا، کە بەشێوەیەکی بەرفراوان رەتکرایەوە.

وتی لەژێر ئەو بارودۆخانەدا، دانیشتوانه‌كه‌ وەک "بەرتیل و سوکایەتییەک" ئەمە دەبینن.

سەربازانی روسیا كۆمه‌كی خۆراك دادەگرن کە هەوڵدەدەن دابەشیبکەن بەسەر دانیشتوانی دێر غوسندا، کە رەتیدەکەنەوە وەریبگرن. [خاوەنی وێنە: ئەلخابور]

سەربازانی روسیا كۆمه‌كی خۆراك دادەگرن کە هەوڵدەدەن دابەشیبکەن بەسەر دانیشتوانی دێر غوسندا، کە رەتیدەکەنەوە وەریبگرن. [خاوەنی وێنە: ئەلخابور]

بنکەیەکی سەربازی کە لەلایەن سەربازانی روسیاوە لە دێر غوسن دانراوە. سەربازەکان دواجار لەو بنکەیە لەژێر گوشاری دانیشتواندا کشانەوە. [خاوەنی وێنە: ئەلخابور]

بنکەیەکی سەربازی کە لەلایەن سەربازانی روسیاوە لە دێر غوسن دانراوە. سەربازەکان دواجار لەو بنکەیە لەژێر گوشاری دانیشتواندا کشانەوە. [خاوەنی وێنە: ئەلخابور]

دانیشتوانی شارۆچکەی قەسر دیب لە ناوچە گوندنشینەکانی حەسەکە رێگریده‌كه‌ن لە هێزەکانی روسیا کە هەوڵدەدەن بچنە ناو شارۆچکەکەوه‌. [خاوەنی وێنە: ڤێدێنگ]

دانیشتوانی شارۆچکەی قەسر دیب لە ناوچە گوندنشینەکانی حەسەکە رێگریده‌كه‌ن لە هێزەکانی روسیا کە هەوڵدەدەن بچنە ناو شارۆچکەکەوه‌. [خاوەنی وێنە: ڤێدێنگ]

سالح وتی دانیشتوانی شارۆچکەی قەسر دیب لە ناوچە گوندنشینەکانی حەسەکە خۆپێشاندانێکیان لە دەروازەی شارۆچکەکە رێکخست کاتێک دەوریەیەکی روسیا هەوڵیدا بچێتە ناو شارۆچکەکە، بەئامانجی بونیادنانی بنکەیەکی هەمیشەیی لە شارۆچکەکە.

وتی رێگاکایان لە ئۆتۆمبیلە سەربازییەکانی روسیا داخست، لەوکاتەدا کە سەربازەکان هەوڵیاندا دانیشتوانەکە رازیبکەن بچنە ناو شارۆچکەکەیان، بەڵام هیچ سوودێکی نەبوو.

وتی هێزەکانی سوریا دواجار کشانەوە.

سالح وتی رووداوێکی هاوشێوە لە گوندی دێر غوسن لە ناوچەی مالکییە لە باکوری خۆرهەڵاتی حەسەکە، روویدا.

لە رووداوەکەدا، دانیشتوانی ناوچەکە دەورییەکی روسیایان ناچاركرد بە تەواوی بکشێتەوە، دوای ئەوەی هەوڵیدا دەست بەسەر بنکەیەکدا بگرێت بەهەماهەنگی لەگەڵ ژمارەیەك سەربازی سوپای رژێمی سوریا.

وتیشی دانیشتوانی ناوچەکە رەتیشیانکردەوە كۆمه‌كی خۆراك لە پۆلیسی سەربازیی روسیا وەربگرن و ئاماژەی کرد بۆ ئەوەش کە ئەمە تەنیا بووە هۆی ئەوەی تووڕەییان زیاتر بکات.

تووڕەیی دژ بە رژێمەکەی ئەسەد

سالح وتی هێزەکانی روسیا پێشتر هەوڵیانداوە بچنە ئەو ناوچانە، كه‌ دواهەمین هەوڵیان لە 3 حوزەیران بوو، کاتێک دەورییەیەکی روسیا گەیشتە شاری قامیشلۆ و تا رۆژی دواتر لەوێ مایەوە، پێشئەوەی زۆریان لێبکرێت بکشێنەوە.

وتیشی مەدەنییەکانی حەسەکە رووبەڕووی هەوڵەکانی سوپای روسیا دەبنەوە بۆ جێگیربوونیان لە ناوچەکە "چونکە روسەکان وەک هۆکاری سەرەکی سەرکەوتنی رژێمی [سەرۆکی سوریا بەشار] ئەسەد دەبینن".

سێشەممە ئەمریکا هۆشداری دایە ئەسەد کە هەرگیز ناگات بە سەرکەوتنی تەواوی و پێویستە بگاتە لێکتێگەیشتنێکی سیاسی، لەکاتێکدا سزای ئابوریی نوێی خستە سەر رژێمی سوریا.

سزا ئابورییە نوێكان، کە بە یاسای قه‌یسه‌ر ناسراوە، چوارشەممە چووە بواری جێبەجێکردنەوە و چاوی لە رێگریکردنە لە ئاساییکردنەوەی بارودۆخی ئەسەد ئه‌گه‌ر بێ لێپرسینه‌وه‌ی بكرێت له‌سه‌ر پێشێلکردنی مافەکانی مرۆڤ.

سەڵاح وتی مەدەنییە سورییەکانی حەسەکە به‌گشتی روسیا بە جۆرێک دەبینن کە تەنیا بۆ بەرژەوەندییە سیاسی و ئابوری و ستراتیژییەکانی خۆی کاردەکات، نەوەک بۆ بەرژەوەندییەکانی گەلی سوریا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500