هه‌واڵه‌كانی عێراق
سیاسەت

ئەمریکا و روسیا 'ناكۆكییه‌كان ناهێڵن' لە حەسەکەی سوریا

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

کاروانێکی سەربازیی ئەمریکا پێشڕەویدەکات بەنێو ناوچە گوندنشینەکانی خۆرئاوای شارۆچکەی مالیکیە (دێریك) له‌ باکوری خۆرهەڵاتی سوریا، وەك دەوریەی پاراستنی شارۆچکە کوردیەکانی نزیك بە سنووری تورکیا، لە 7 حوزەیران. [دەلیل سولەیمان/ئاژانسی فرانس پرێس]

کاروانێکی سەربازیی ئەمریکا پێشڕەویدەکات بەنێو ناوچە گوندنشینەکانی خۆرئاوای شارۆچکەی مالیکیە (دێریك) له‌ باکوری خۆرهەڵاتی سوریا، وەك دەوریەی پاراستنی شارۆچکە کوردیەکانی نزیك بە سنووری تورکیا، لە 7 حوزەیران. [دەلیل سولەیمان/ئاژانسی فرانس پرێس]

دەوریە سەربازیەکانی ئەمریکا و روسیا کە لە باکوری خۆرهەڵاتی سوریا چالاكن لەم چەند رۆژەی دواییدا لە پارێزگای حەسەکە رووبەڕووی یەکتر وەستاون، چالاکوانێکی ناوچەکە بە دیارونای وت.

بەمدواییانە دوو بەریەککەوتن هەبوون لە شارۆچکەی مالیکیە کاتێك هێزەکانی روسیا چوونە ناوچەیەکی ژێر نفوزی ئەمریکاوە، لە هەنگاوێکدا کە بڵاوکراوە رۆژنامەوانیەکانی روسیا بە بەشێك لە هەوڵێك بۆ فراوانکردنی ئامادەیی هاوپەیمانانی رژێمیان لەقەڵەمدا لە ناوچەکە.

لەنێو ئەمانەدا پلانه‌كانی روسیا هەن بۆ دامەزراندنی بنکەیەك لە قەسر دیب نزیك بە مالیکیە، کە دەوترێت روسیا ماوەیەکە دانوستانی بۆ دەکات لەگەڵ رژێمی سوریا.

چالاکوانی سوری، عەمار ساڵح بە دیارونای وت هەندێك بڵاوکراوەی رۆژنامەوانی ناوخۆ وێنە و ڤیدیۆی هێزەکانی ئەمریکا و روسیایان پێکەوە بڵاوکردەوە و بانگەشەی ئەوەیان کرد کە پێکەوە دەوریەی هاوبەش لە ناوچەکە ئەنجامدەدەن.

وتی بەڵام دۆخەکە بەوجۆرە نییە.

وتی: "گەر دەوریەی هاوبەش لە ناوچەکە هەبوایە، ئەوە بە ئاشکرا و لە شوێنە فەرمیەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی یان هێزەکانی روسیاوە رادەگەیەنرا."

وتەبێژی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، عەقید مایڵز کاگینز بەمدواییانە روونیکردەوە کە هیچ دەوریەیەکی هاوبەش لەنێوان هێزەکانی ئەمریکا و روسیادا نەبووە.

وتی ئەو دوو لایەنە لە باکوری خۆرهەڵاتی سوریا هەماهەنگی لە ئەرکەکانیاندا ناکەن، بەریەککەوتنی هێزەکانی ئەمریکای بە روسیاوە له‌قه‌ڵه‌مدا بە 'نه‌هێشتنی ناكۆكی'.

هێزەکانی ئەمریکا چەندین جار بەریان بە هێزەکانی روسیا گرتووە لەکاتێکدا هەوڵیانداوە بچنە نێو ئەو ناوچانەی لە دەرەوەی کۆنترۆڵی ئەوانە و بەمدواییانەش کاروانێکی یاوەرییان دابینکردووە تا هێزەکانی روسیا ببەنە دەرەوەی ناوچەکە.

ساڵح وتی بەگوێرەی سەرچاوە سەربازییەکانی ناوچەکە، ئەمە ئه‌نجامدرا لە چوارچێوەی پرۆتۆکۆڵێكی سەربازیدا بە مەبەستی دابینکردنی ئه‌منییه‌ت بۆ هێزەکانی روسیا، چونکە ناوچەکە لەژێر نفوزی هاوپەیمانی نێودەوڵەتیدایە.

وتی: "ئەمە وەك پەیامێکە دووپاتیدەکاتەوە کە ناوچەکە لە دەرەوەی نفوزی روسیادایە."

پاراستنی ژێرخانی نەوت

ئەو هێزانەی ئەمریکا کە لە ناوچەکە جێگیرکراون بەشێکن لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش). هەوڵدەدەن ژێرخانی نەوت لە ناوچەکە بپارێزن و رێگربن لەوەی بکەوێتە دەست ئەو گروپە.

بەگوێرەی ساڵح، بوونی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە ناوچەکە ئەوانیدی به‌دوورده‌گرێت له‌ قۆستنه‌وه‌ی سامانی نەوتی ناوچەکە.

ساڵح وتی بوونی روسیا لەم بەشەی سوریا هیچ پێشوازییەكی لێناكرێت.

بەڕێوبەری ناوەندی ئیبن وەلید بۆ توێژینەوە و لێكۆڵینه‌وه‌ی مەیدانی، مازن زەکی بە دیارونای وت ماوەیەکە چاودێریی پێگەکانی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان دەکات تا بۆچوون و دیدگای دانیشتوانی باکوری خۆرهەڵاتی سوریا بزانێت لەوبارەیەوە.

توێژینەوەکەی دەریدەخات کە هێزەکانی روسیا جێی متمانە نین، چونکە دانیشتوان پێیانوایە هیچ ئامانجێکیان نییە جگە لە قازانجی ئابوری.

یاسایەکی نوێی ئەمریکا کە دەوترێت هەفتەی داهاتوو دەخرێتە بواری جێبەجێکردنەوە، ئامانجی سزادانی هەرکەسێکە کە پشتیوانی رژێمی سوریا بکات یان بەشداریبكات لە بنیاتنانەوەی وڵاتەکەدا.

یاسای قەیسەری 2019 بۆ پاراستنی مەدەنیەکانی سوریا، سزای دارایی دەسەپێنێت بەسەر رژێمی سوریادا تا ناچاریبکات "هێرشەکانی دژی خەڵکی سوریا" بوەستێنێت و پێشبینیدەکرێت سزای كۆمپانیا روسییه‌كان و چەند کۆمپانیایەكی دی بدات کە لەگەڵ رژێم کاردەکەن.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500