هه‌واڵه‌كانی عێراق
خۆپیشاندان

دانیشتوانی سوەیدا خۆپیشاندان دەکەن دژی رژێمی سوریا

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

خۆپیشاندەران لە شاری سوەیدای باشور گرد دەبنەوە بۆ خۆپیشاندان دژی رژێمی سوریا. [خاوەنی وێنە: سوەیدا24]

خۆپیشاندەران لە شاری سوەیدای باشور گرد دەبنەوە بۆ خۆپیشاندان دژی رژێمی سوریا. [خاوەنی وێنە: سوەیدا24]

دانیشتوانی شاری سوەیدای باشور و شارۆچکەکانی دیکەی ده‌وروبه‌ری ماوەیەکە خۆپیشاندان دەکەن دژی رژێمی سوریا، چالاکوانێکی خۆجێی بە دیارونای وت.

لە دوایین خۆپیشانداندا، یەکشەممە (7 حوزەیران) لە بازاڕی سەرەکیی سوەیدا، دەیان خۆپیشاندەر سەرکۆنەی باری خراپی ئابوری و دۆخی ژیانیان کرد لەگەڵ بەرزبوونەوەی نرخی بەرهەمە پێویستە سەرەتاییەکان.

چالاکوانێكی سوەیدا، نزار بوعەلی بە دیارونای وت دانیشتوان لۆمەی رژێم دەکەن بۆ ئەو دۆخە سەختەی تێیکەوتوون و دەزگاکانی تۆمەتباردەکەن بە فەرامۆشکردنی بەئەنقەست و گەندەڵیی بەربڵاو.

وتی: "رژێمی سوریا هیچ هەنگاوێکی نەناوە بۆ یارمەتیدانی ئەو پارێزگایەی باشور، سەرەڕای ئەو بانگەشانەی لەلایەن هەندێك بڵاوکراوەی رۆژنامەوانیەوە بەپێچەوانەوە بڵاودەکرێنەوە."

خۆپیشاندەران خۆپیشاندانێك دەکەن لە شاری سوەیدای باشور بۆ سەرکۆنەکردنی دۆخی ژیانیان و گەندەڵی لە دەزگاکانی رژێمدا. [خاوەنی وێنە: سوەیدا24]

خۆپیشاندەران خۆپیشاندانێك دەکەن لە شاری سوەیدای باشور بۆ سەرکۆنەکردنی دۆخی ژیانیان و گەندەڵی لە دەزگاکانی رژێمدا. [خاوەنی وێنە: سوەیدا24]

وتیشی ئاماژەیەکی روونی ئه‌مه‌ نرخی خۆراك و شمەك بوو، کە تا ئاستێکی "بێمانا" بەرزبوونەتەوە.

هه‌روه‌ها وتی: "نرخی ئەو شمەکانەی لە دوکانەکانی حکومەتدا بۆ فرۆشتن دانراون بەرزترن لەوانه‌ی بازاڕەکان، هەرچەندە دەبوو کەمتربن لەبەرئەوەی ئەوان پشتیوانیی حکومییان هەیە بۆ یارمەتیدانی دانیشتوان."

ئەو دروشمانەی لە خۆپیشاندانەکاندا دەوترێنەوە و نیشاندەدرێن لەو پۆستەرانەدا كه‌ خۆپیشاندەران بەرزیاندەکەنەوە سەرکۆنەی دۆخی ئاسایشیش دەکەن و ئاماژە بە نەبوونی ئه‌منییه‌ت دەکەن کە بۆتەهۆی زیادبوونی دزی و کوشتاری بەردەوام.

خۆپیشاندەران توڕەییان دەربڕی بەرامبەر ئەو ئاگرانەی کێڵگە کشتوکاڵیەکانیان وێرانكردووه‌.

وتیان بێ گوێدان به‌ به‌رپرسیارێتی، رژێم یارمەتی تیمه‌كانی ئاگرکوژێنەوەی نەدا یان بەدوای تاوانباراندا نەچوو بە بەکارهێنانی ئەو دەزگا ئەمنیانەی لە ناوچەکە جێگیرکراون.

ئەو خەڵکەی سوەیدا کە بەشدارییان لە خۆپیشاندانەکاندا کرد چەند دروشمێکیشیان وتەوە کە سەرکۆنەی رژێمەکەی بەشار ئەسەدیان کرد و داوای نه‌هێشتنی ئامادەیی ئێران و روسیایان کرد لە سوریا.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500