كارگێڕیی ناوخۆیی لە قهزای حەویجەی پارێزگای کەرکوک پلانی داناوه بۆ بهرپاكردنی هەڵمەتێك بۆ دروستکردن و نۆژەنکردنەوەی ئهو پڕۆژانهی پەیوەندییان ههیه بە ژێرخانی ئابورییهوه کە لەمیانهی شەڕی دژ بە "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا وێرانبوون.
سەرۆکی ئەنجومەنی ناوخۆیی حەویجە، ناجی ئیبراهیم حەواس بە دیارونای وت: "حکومەتی ناوخۆیی کەرکوک و كۆمهكی دارایی نیشتمانی بۆ بونیادنانەوە چەند پڕۆژەیەکی خزمەتگوزاریی گەورەیان بۆ شاری حەویجە و ناحیەکانی تهرخانكردووه."
وتی بەرپرسان هیوادارن لە هاویندا کارەکان دەستپێبکەن وەک بەشێک لە هەڵمەتێکی نوێی بونیادنانەوە.
وتی ئەمە دەبێتە دووەمین هەڵمەتی بونیادنانەوە لە حەویجە لە تشرینی یەکەمەوە، لەکاتێکدا بەرپرسانی ناوخۆ چاویان لەوەیە کارەکان بەرەو پێشەوە ببەن سەرباری ئەو دۆخە ناهەموارەی بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێوه (كۆڤید-19) هاتۆتە ئاراوە.
![خوێندنگەی ئهسكهندهرونه لە حەویجە نۆژەنکراوەتەوە وەک بەشێک لە هەوڵەکانی بوژاندنەوەی ئەو ژێرخانە ئابورییەی لەلایەن داعشەوە وێرانکراوە لەو قەزایەی پارێزگای کەرکوک. [خاوەنی وێنە: كۆمهكی دارایی بۆ ئەو ناوچانەی بەهۆی تیۆریزمەوە زیانیان بەرکەوتووە]](/cnmi_di/images/2020/05/28/24264-Iraq-Hawija-school-600_384.jpg)
خوێندنگەی ئهسكهندهرونه لە حەویجە نۆژەنکراوەتەوە وەک بەشێک لە هەوڵەکانی بوژاندنەوەی ئەو ژێرخانە ئابورییەی لەلایەن داعشەوە وێرانکراوە لەو قەزایەی پارێزگای کەرکوک. [خاوەنی وێنە: كۆمهكی دارایی بۆ ئەو ناوچانەی بەهۆی تیۆریزمەوە زیانیان بەرکەوتووە]
حەواس وتی ئەو تهرخانكردنه لە بودجەی ساڵانە لە 2013 راوەستا "لە ئەنجامی تیرۆریزم و شەڕەکانی بهدوایدا هاتن"، بەڵام ساڵی رابردوو دەستیپێکردەوە، ئەمەش بووە هۆی ئەوەی قەزاکە هەوڵەکانی بونیادنانەوە دەستپێبکاتەوە.
وتی هەڵمەتەکانی بونیادنانەوە سەرنجدەخەنە سەر پڕۆژەی بەرفراوانی بونیادنانەوە وەک رێگاکان، کارەبا، ئاو و ئاوەڕۆ، نەخۆشخانە و خوێندنگەکان.
وتیشی خزمەتگوزارییەکان لە سێ گەڕەکی گەورەدا نۆژهنكراونهتهوه -- حیتین و نهسر و نیدا و ئاماژەی کرد بۆ ئەوەش کە کارەکان بهردهوامن بۆ نۆژهنكردنهوهی رێگایەکی 25-کیلۆمەتری کە حەویجە بە ناحیەکانی عەباسی و ریازهوه دەبەستێتەوە.
هەوڵاکانی بونیادنانەوە پێکدێن لە نەخۆشخانەی نوێی حەویجە، بینای پەیمانگەی تەکنیکی و ژمارەیەک خوێندنگە، لهنێویاندا خوێندنگەی ئهشبیلیه.
پتهوبوونی سەقامگیری
حەواس وتی سەقامگیری بارودۆخی ئەمنی لە حەویجە پایەیەکی سەرەکی پلانەکانی پشتیوانیکردنی بوژاندنەوەی ئەو ناوچانەیە کە بەهۆی تیرۆریزمەوە زیانیان بەرکەوتووە.
وتی: "پڕۆژەکانمان تا ئەمڕۆ دووچاری هیچ ئالەنگارییەکی ئەمنی نەهاتوون" و ئاماژەی کرد بۆ ئەوەش کە دانیشتوانی ناوچەکە بەشێوەیەکی بەهێز پشتیوانیدهكهن له هەوڵهكانی هێزە ئەمنییەکان بۆ لەناوبردنی پاشماوەکانی داعش.
وتیشی ئەو چەکدارانە "ناتوانن هیچ کردەوەیەک بنوێنن بۆ ههڕهشهكردن له ئەمنیەتی شارەکەمان و قەزا و ناحیەکانی. ئەوانه چەند شانەیەکی تێکشکاون، کە هیچ کامیان لە مشتێک تیرۆریست تێپەڕناکەن".
وتی كارهكانی قهزاكه بۆ گەڕانەوەی خێزانە ئاوارەکانیش بەرەوپێش دەچن، کە "تا ئێستا لهسەدا 85 هاوڵاتیانی ئاوارە گەڕاونەتەوە".