ئەمساڵ ههرێمی ئیدلیب جەژنێکی رەمەزانی نائاسایی بەسەردەبات، بەجۆرێك پشووەکە پڕە لە نادڵنیایی دۆخی ئەمنی و شەپۆلێکی بەرفراوانی ئاوارەیی و قەیرانێکی تەندروستی، لەگەڵ کۆتوبەندە پەیوەستەکان پێیەوە، چالاکوانێك وتی.
چالاکوانێكی ئیدلیب، موسعەب عەساف وتی هەزاران ئاوارە بەشدارییانکرد لە خۆپیشاندانه بەکۆمەڵهكاندا لە رۆژانی سەرەتای پشووەکەدا و داوای مافی گەڕانەوەیان كرد بۆ ناوچەکانیان کە بەمدواییانە لەلایەن رژێمی سوریاوە گیراون.
بە دیارونای وت خۆپیشاندەران داواكانی پێشووشیان دووپاتکردەوە بۆ چاکسازی دیموکراتی، ئازادی زیاتر و کۆتایی هێنان بە گەندەڵی حکومەت، کە داواكاریهكانی کاتی قۆناغی راپەڕینی مەدەنی بوون لە ناكۆكییهكانی سوریادا.
پارکەکانی کاتبەسەربردن و بازاڕەکان دەرگاکانیان کردۆتەوە و جەنجاڵن بە خەڵك، سەرەڕای نیگەرانی بەربڵاو لە بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید-19) و پێشێلکاریی چەندبارەی رێککەوتنی ئاگربەست.
عەساف وتی: "دیمەنێکی سهیر بوو، بەتایبەتی بەهۆی ڤایرۆسی کۆرۆنا و ئەو هەنگاوانەی برەویان پێدراوە بۆ بەرگرتن بە بڵاوبوونەوەی کە قەدەغەکردنی گردبوونەوە و داخستنی مزگەوتەکان و پارك و رێستۆرانتەکانی لەخۆگرتووە.
وتی هەرچەندە هەندێك رێکخراوی پزیشکی و فریاگوزاری کە لە ناوچەکە کاردەکەن هەوڵیاندا بیانوەستێنن، خەڵکهكه به كۆمهڵ دهچوون بۆ ئهو شوێنانە.
وتیشی ئەمە نیگەرانی دروستکردووە لەوەی ڤایرۆسەکە فراوانتر بڵاودەبێتەوە لە ناوچەکە لەکاتی پشووەکەدا لە ئەنجامی ئەم تێکەڵبوونە کۆمەڵایەتیەوە، بەجۆرێك کارمەندانی تەندروستی هۆشداری دهدهن لە ئەگەری خراپتربوونی دۆخی تەندروستی.
ههروهها وتی لهپاڵ ئهمانهشدا هیچ ئامادەییهك نییه بۆ رووبەڕووبوونەوەی هەر بڵاوبونەوەیەکی ڤایرۆسەکە و ئاماژهی كرد بهوهش كه تەحریر شام بهتهواوی بەرپرسه لەم دۆخە بەهۆی ئەوەی ناوچەکەی لەژێردەستدایە و هیچ هەنگاوێکی بەرپێگرانەی نەناوە.
عەساف وتی هاوکات لە کەمپەکانی ئاوارەکاندا نزیك بە شاری ئیدلیب "هەزاران خێزان به هیچ شێوهیهك هەستیان بە کەشی جەژن نەکرد بەهۆی ئەو دۆخە کارەساتبارەی تێیدا دەژین".
وتی ئاماژەی جەژن و خۆشی بەڕووی منداڵانەوە دیار نییە، سەرەڕای چەند هەوڵێکی خاکەڕایی لەلایەن هەندێك لە خێزان و رێکخراوەکانەوە بۆ دروستکردنی کەشی پشوو بە هەندێك شێوەی بچوك.