هەشت چەکداری رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە ئۆپەراسیۆنە ئەمنیەکانی باکوری پارێزگای سەلاحەدیندا کوژران، بەڕێوبەرێتی پۆلیسی سەلاحەدین چوارشەممە (20 ئایار) رایگەیاند.
بەڕێوبەری راگهیاندنی پۆلیسی سەلاحەدین، عەمید محەمەد جەبوری وتی سێشەممە پۆلیس هەواڵی بەدەستگەیشت کە پێنج چەکداری داعش دزەیانکردۆتە پارێزگاکە و پێشڕەوییان کردۆتە سوکهریات، کە 40 کیلۆمەتر لە قوڵایی دورهگهكهی قەزای بێجیدایە.
بە دیارونای وت بەڕێوبەرێتییهكه دەستبەجێ هێزێکی گەورەی رێکخست لە فەوجی ئامادە، ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکان (سوات)، فەوجی تاکتیکی و هێزەکانی هەواڵگری و دژە تیرۆریزم، جگه لە یەکەکانی ئەندازیاریی تەقەمەنی.
بەگوێرەی جەبوری: "هێزەکە بەرەو ناوچەکە رۆیشت کە تیرۆریستانی لێ بینرابوون و پێکدادانی تووندی بەدوادا هات و هەر پێنج تیرۆریستەکە کوژران."
وتی هیچ قوربانییەك لە ریزەکانی هێزە ئەمنیەکاندا نەبوو، وتیشی هەروەها دهستیانگرت بهسهر پیکابێك و ماتۆڕێکی ئەندامانی داعشدا.
ههروهها وتی لە رووداوێکی دیکەدا، هێزە هاوبەشەکان لە پۆلیسی سەلاحەدین و یەکەکانی هێزە ئەمنیەکانی پارێزگاکانی نەینەوا و ئەنبار هێرشیانکردە سەر حەشارگەیەك لە ناوچەی جەزیرە کە درێژدەبێتەوە بەرەو قەزای حەزەر.
وتیشی: "هێرشەکە سێ تیرۆریستی تێدا کوژرا کە خۆیان لەو شوێنە شاردبووهوە."
جەبوری وتی ناوچە بیابانیەکان لە خۆرئاوای سەلاحەدین پارێزراون و ئاماژەیکرد بەوەی "هەر دزەکردنێك یان شکاندنێکی لەلایەن دوژمنەوە دەستبەجێ درکی پێدەکرێت و بەرپەچی دەدرێتەوە".
وتیشی راپۆرتەکان لە سەرچاوە هەواڵگرییەکانەوە رایانگەیاند کە هەموو هاوڵاتیان هاریکاری دهكهن لەگەڵ پۆلیس "بۆ دابینکردنی پشتیوانی کە پێویستە بۆ سەرکەوتنی هەموو ئۆپەراسیۆنەکانمان".
ههروهها وتی داعش بەتووندی زیانی بەرکەوتووە بەهۆی نەبوونی پشتیوانی لە خەڵکەوە، "کە لە بەرامبەردا هێز و سووربوونی زیاتر دەبەخشێت بە ئێمە بۆ بەدووکەوتنی [پاشماوەکانی داعش]".