هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە)، بەپشتیوانیی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، ئۆپەراسیۆنێکی چڕی دژە تیرۆریزمیان ئەنجامدا لە ناوچە گوندنشینەکانی دێرە زوور و رەقە بۆ بهدووكهوتنی شانە نوستووەکانی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش).
ئەفسەرێكی هێزەکانی سوریای دیموکرات، فەرهاد خۆجە بە دیارونای وت هەڵمەتەکە چەند رۆژێک پێشتر لە خۆرهەڵاتی سوریا دەستیپێکرد، دوای ئەوەی هێزەکانی ئەمریکا چەند راپۆرتێکیان بەدەستگەیشت کە ئاماژەیاندهكرد بە بوونی شانە نوستووەکان لە ناوچە گوندنشینەکانی رەقە و دێرە زوور.
وتی لەوکاتەوەی دەستیپێکردووە، هێزە ئەمنییەکان هەڵیانکوتاوەتە سەر چەندین تونێڵ و خانوو کە لەلایەن چەکدارانی داعشهوه وەک حەشارگە بەکاردههاتن.
خۆجە وتی هێزەکانی دژە تیرۆریزمی هەسەدە چەند هێرشێک ئەنجامدەدەن بەیارمەتی ئاسمانیی ههلیکۆپتەرەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی و ئاماژەیکرد بۆ ئەوەش کە ژمارەیەک چەکداری داعش کوژراون یان دەستگیرکراون لە هەڵمەتە بەردەوامەکەدا.
لە ناوچە گوندنشینەکانی خۆرهەڵاتی دێرە زوور، ئۆپەراسیۆنەکان تهركیزیان لهسهر باسیرەیه، ئەو شوێنەی دوو چەکداری داعشی لێ کوژرا و دانەیەکی دیکەش دەستگیرکرا لە نزیک ناوەندێكی کەلتووری، هەروەها شارۆچکەی حەماریش، کە دوو ئهندامی داعشی لێدەستگیرکرا لە میانهی هێرشەکەدا.
وتی: "چڕترین ئۆپەراسیۆنە تائێستا لە شاری شهحیل ئەنجامدرابێت، کە لهوێ شەڕ و پێکدادان روویدا لەنێوان ئەو هێزە ئەمنیانەدا كه هێرشەکە ئەنجامدەدەن و چەکدارانی داعشدا، کە ئاشکرابوون لە خانوویەکی نزیک فولکەی عەتالدا خۆیانحەشاردابوو."
خۆجە وتی چەند هێرشێکیش لە گوندەکانی زیر و سێبان ئەنجامدران، هەروەها بۆسەر خانوویهکیش له شارۆچکەی مانسوره لە خۆرئاوای ناوچە گوندنشینەکانی پارێزگای رەقە، کە تێیدا دوو داعش دەستگیرکران.
وتی هێزەکانی هەسەدە هێشتا بەردەوامن لە ئەنجامدانی دەورییەی چڕ لە خۆرهەڵاتی ناوچە گوندنشینەکانی رەقە بۆ دەستگیرکردنی ئەو چەکدارانەی داعش کە خۆیان لە هەڵمەتەکان دەربازکردووە.
خۆجە وتی هەڵمەتەکان ئامانجهكانی خۆیان بهدهستهێنا و ژمارەیەکی زۆر سەرکردە و چەکدارانی داعش دەستگیرکران یان کوژران، هەروەها بڕێکی زۆریش لە چەك و جبەخانە و ئامێری پەیوەندی و بەڵگەنامەی گرنگ دەستیان بەسەردا گیرا.