چەکدارانی رێكخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) 11 کەسیان کوشت، كه تەنها یەکێکیان چەکداری لایەنگری رژێم نەبوو، لە دوو هێرشدا بۆسەر شاڕێگەیهكی بیابانی لە خۆرهەڵاتی سوریا، چاودێرێکی جەنگ دووشەممە (18 ئایار) وتی.
رێکخراوی روانگەی سوری بۆ چاودێری مافهكانی مرۆڤ رایگەیاند کە 7 ئەندامی میلیشیایەکی رژێم لە بەرەبەیاندا لەسەر ئەو شاڕێگەیە دۆزرانەوە کە دێرە زوور بە دیمەشق دەبەستێتەوە.
سەرۆکی رێکخراوەکە، رامی عەبدولڕەحمان وتی یەکشەممە ئەفسەرێکی سوپای سوریا، لەگەڵ دوو سەربازی دیکە و ژنێک تەقهیان لێکرا و کوژران و لە لایەکی دیکەی شاڕێگەكه، هەروەها ئۆتۆمبیلەکەشیان دەستی بەسەردا گیرا.
داعش دەستبەجێ لەڕێی تەلەگرامەوە بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی هێرشەکەی لەئەستۆنەگرت، کە بەشێوەیەکی گشتی لەو رێگەیەوە بەیاننامەکانی بڵاودەکاتەوە.
لەوکاتەوەی ناوچەکەی لەدەستداوە لە سوریا لە ئازاری 2019، هێرشەکانی داعش سنوورداربوون بۆ ئەو بیابانە بهرفراوانانهی لە دێرە زوورەوە بۆ حومس درێژەبنەوە لە ناوەندی وڵاتەکە.
11 سەربازی حکومەت لە هێرشێکی 7 ئایاردا کوژران، رێکخراوی روانگەی سوریش رایگەیاند کە کاری تووندڕەوەکانی داعش بووە.