موشەکێك دای لە نزیك باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغدا سهرلهبەیانی سێشەممە (19 ئایار)، کە یەکەمین دانەیە لەو ناوچە ئەمنییە دەکەوێتە خوارەوە لە ماوەی چەند هەفتەیەکدا، سەرچاوە ئەمنیەکان بە ئاژانسی فرانس پرێسیان وت.
سەرچاوەکان پشتڕاستیانکردەوە كه دەنگی تەقینەوەکە لە پایتەختی عێراق بیسترا و بووە هۆی بەرزبوونەوەی دەنگی زەنگی ئۆتۆمبیلە ئەمنیەکان لە باڵیۆزخانەی ئەمریکا بەڵام هیچ قوربانییەکی لێنەکەوتەوە.
هیچ لایهنێك راستەوخۆ بەرپرسیارێتی لە هێرشەکە رانەگەیاند.
ئەمە دوای زیاد له دهیان هێرشی هاوشێوەیە دژی بەرژەوەندیەکانی ئەمریکا لە عێراق دێت لە تشرینی یەکەمەوە کە ئەمریکا میلیشیاکانی سەر بە ئێرانیان پێ تۆمەتباردەکات.
زنجیرەیەك موشەك، کە لە ستافی ئەمنی ئەمریکا و بەریتانیا و عێراقیان کوشتووە، بەشێوەیەکی تووند پەیوەندی نێوان بەغدا و واشنتۆنیان تێکداوە.
بارگرژیەکان گەیشتنە ترۆپك کاتێك لە کانونی دووەم ئەمریکا ژەنەراڵی ئێرانی قاسم سولەیمانی و فەرماندەی عێراقی ئەبو مەهدی موهەندیسی کوشت لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا لە بەغدا.
بەڵام هێزەکانی ئەمریکا و عێراق بەهیوان پەیوەندییەکان ئاسایی بکەنەوە دوای ئەوەی سەرەکوەزیران مستەفا کازمی دەسەڵاتی گرتەدەست لە سەرەتای ئەم مانگەدا، بەجۆرێك گفتوگۆی دوولایەنە لە حوزەیراندا پلانی بۆ دانراوە.
بڕیارە دانوستانەکان چوارچێوەیەك بۆ بوونی هێزەکانی ئەمریکا دابنێن کە لە 2014وە لە عێراق جێگیرکراون بۆ پێشڕەویکردنی شەڕی هاوپەیمانان دژی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش).
هاوپەیمانی پێشەنگیکراو لەلایەن ئەمریکاوە لەمساڵدا ژمارهی 7,500 سەربازهكهی خۆی لە عێراق كهمكردۆتهوه، بەهۆی کەمبوونەوەی هەڕەشەی داعش و سەختی راهێنانی هێزەکانی عێراق بەهۆی بڵاوبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناوه (کۆڤید-19).