هه‌واڵه‌كانی عێراق
پەنابەران

کڵاوسپیەکان شەڕ له‌گه‌ڵ ئاگر دەکەن لە ئیدلیب و حەلەب

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

خێمەیەك لە کەمپێکی ئاوارەکان لە ناوچەی ئیدلیب سوتاوە لە ئاگرێکدا کە بەهۆی سوته‌مه‌نی چێشتلێنانه‌‌وه‌ دروستبوو. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوریا]

خێمەیەك لە کەمپێکی ئاوارەکان لە ناوچەی ئیدلیب سوتاوە لە ئاگرێکدا کە بەهۆی سوته‌مه‌نی چێشتلێنانه‌‌وه‌ دروستبوو. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوریا]

تیمەکانی کڵاوسپیەکان هەوڵی کوژاندنەوەی ئه‌و ئاگرانه‌ دەدەن کە بەهۆی پلەی گەرمای بەرز و کەشی وشکەوە كه‌وتوونه‌ته‌وه‌ لە چەند بەشێکی پارێزگاکانی ئیدلیب و حەلەب، ئەندامێکی ئەو رێکخراوە مرۆییە وتی.

خۆبەخشێكی کڵاوسپیەکان، خالید خەتیب بە دیارونای وت پلەی گەرما كه‌ ده‌گاته‌ 40 پله‌ی سه‌دی، هۆکاری سەرەکییه‌ لە بڵاوبوونەوەی ئاگره‌كانی ئه‌مدواییه‌ لە کەمپەکانی ئاوارەکان و ناوچە کشتوکاڵیەکاندا.

وتی چەندین ئاگر لە کەمپەکانی ئاوارەکاندا كه‌وتوونه‌ته‌وه‌، کە گەورەترینیان لانیکەم 40 خێمەی سوتاند لە کەمپی سەدەقە لە ناوچە گوندنشینەکانی باکوری ئیدلیب.

وتیشی چەند خێمەیەکی دیکەش لە ئاگرەکەدا سوتان، کە دانیشتوانی کەمپەکەی ناچارکرد هەڵبێن بۆ ناوچەیەکی دەرەوە لە ترسی بڵاوبوونەوەی ئاگرەکە.

خۆبەخشێکی کڵاوسپیەکان ئاگرێك دەکوژێنێتەوە لە کێڵگەیەکی گەنمدا لە خۆرهەڵاتی ناوچە گوندنشینەکانی حەلەب.[خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوریا]

خۆبەخشێکی کڵاوسپیەکان ئاگرێك دەکوژێنێتەوە لە کێڵگەیەکی گەنمدا لە خۆرهەڵاتی ناوچە گوندنشینەکانی حەلەب.[خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوریا]

ئەندامێکی کڵاوسپیەکان ئاو دەکات بەسەر خۆیدا دوای ئەوەی ویستی ئاگرێك بکوژێنێتەوە لە ناوچەی ئیدلیب. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوریا]

ئەندامێکی کڵاوسپیەکان ئاو دەکات بەسەر خۆیدا دوای ئەوەی ویستی ئاگرێك بکوژێنێتەوە لە ناوچەی ئیدلیب. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوریا]

خەتیب وتی پێش رووداوەکە، ئاگرێك لە کەمپی سەلام كه‌وته‌وه‌ نزیك بە گوندی شێخ یوسف لە ناوچە گوندنشینەکانی خۆرئاوای ئیدلیب.

وتی ئاگرەکان بەگشتی بەهۆی گوێنەدان بە رێنماییەکانی سەلامەتی گشتییەوە دروستبوون پەیوەست بە بەکارهێنانی سوته‌مه‌نی چێشتلێنانەوە.

ئاماژەیکرد بەوەش كه‌ لەمساڵدا، جارێکی دیکە ئاگر لە کێڵگەکانی دانەوێڵەی وەك گەنم و جۆ و دانەوێڵەکانی دیکە كه‌وتنه‌وه‌ کە ئامادەی دروێنە بوون.

وتی ئاگرەکان ناوچەیەکی گەورەی گوندنشینی حەلەب و ئیدلیبیان گرتۆتەوە و زیانی گەورەی داراییان داوە لە جوتیاران.

وتیشی زۆر جوتیار هیچیان نییه‌ جگه‌ له‌وه‌ی له‌ فرۆشتنی دانەوێڵەکانیان دەستیاندەکەوت و بە لەدەستدانی دانەوێڵەکانیان، هەموو شتێکیان لەدەستداوه‌.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

ده‌بێت گرنگی بدرێت، جگه‌ له‌ پێویستیی ئێستای سوریا به‌ هاورده‌كردنی هه‌ندێك به‌روبوومی كشتوكاڵی به‌هۆی ئاگره‌كه‌وه‌.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌