هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

بەرگری شارستانی عێراق: 4,800 جەستە لە موسڵ دەرهێنراونه‌ته‌وه‌

خالید تائی

تیمەکانی بەرگری شارستانی بۆ جەستەكان ده‌گەڕێن لەژێر داروپەردووی ئەو بینایانەدا كه‌ لە موسڵ رووخێنران لە 26 ئایار 2018. [خاوەنی وێنە: موسڵ ئای]

تیمەکانی بەرگری شارستانی بۆ جەستەكان ده‌گەڕێن لەژێر داروپەردووی ئەو بینایانەدا كه‌ لە موسڵ رووخێنران لە 26 ئایار 2018. [خاوەنی وێنە: موسڵ ئای]

به‌ڕێوبه‌رێتی بەرگری شارستانی عێراق نزیکەی 4,800 جەستەی دەرهێناوەتەوە لەژێر داروپەردووی بیناکانی موسڵدا لەوکاتەوەی شارەکە رزگارکرا لەدەست رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە تەمموزی 2017.

بەڕێوبەری بەرگری شارستانی، عەمید حوسام خەلیل عەبد، هەینی (15 ئایار) بە دیارونای وت: "لەمڕووەوە هەوڵی زۆرمان داوە و پێشڕەویمان بەدەستهێناوە سەرەڕای ئەو سەختیانەی بەهۆی بڕی زۆری داروپەردووی پاشماوەی شه‌ڕه‌كانه‌وه‌ دێنه‌پێش، کە بە ملیۆنان تەن دەخەمڵێنرێت."

وتی ئاستەنگێکی دیکەی هەوڵەکان لە مەترسی بۆمبە دەستکردە نەتەقیوەکان و ئەو مینانەیە کە لەنێو بینا رووخاوەکاندان.

تیمەکانی بەرگری شارستانی نزیکەی 4,800 جەستەیان لە شاری موسڵ دەرهێناوەتەوە لە ناوەندی شاری موسڵ و چەند گوندێکی شارەکانی تەلەعفەر و شارۆچکەی عەیازیە لە خۆرئاوای پارێزگای موسڵ.

عەبد وتی: "زۆربەی جەستەکان لە خۆرئاوای موسڵ دەرهێنراونه‌ته‌وه‌، بەتایبەتی لە موسڵی کۆن، کە تووندترین شەڕی دژی [داعش] تێیدا ئەنجامدرا، بەیارمەتی به‌ڕێوبه‌رێتی شارەوانی."

نزیکەی 2,500 لە جەستەکان هی ئەو هاوڵاتیانەن کە لە ئۆپەراسیۆنەکاندا کوژران.

وتی بەیارمەتی و کۆمەکی خزمان و دراوسێکانیان دەستنیشانکران کە راپۆرتیان دابوو لەوەی كه‌ ونبوون.

وتیشی نزیکەی 2,300 لە جەستەکان هی ئەو ئەندامانەی داعشن كه‌ لە شەڕدا کوژران، لەکاتێکدا ئەوانیدی دەستنیشان نەکراون.

هەوڵەکە 'نزیکە لە کۆتاییەوە'

تیمی گەڕان و رزگارکردنی به‌ڕێوبه‌رێتی بەرگری شارستانی نەینەوا پێنجشەممە جەستەیەکی نەناسراوی دەرهێنایەوە لەژێر داروپەردووی خانوویەكدا لە ناوچەی مزگەوتی گەورەی موسڵی کۆن.

جەستەکان دراونەتە بەشی لێكۆڵینه‌وه‌ی پزیشکی و هەرکات پشکنینی دی ئێن ئەی بۆ جەستەکان تەواوکرا، دەگوێزرێنەوە بۆلای خێزانەکانیان بۆ ئەنجامدانی پرسەی شیاو.

جەستە نەناسراوەکان لە گۆڕستانێکی تایبەتدا دەنێژرێن و نمونەی دی ئێن ئەی هەڵدەگیرێت لە فایلەکانیاندا تا یارمەتی ناسینەوەیان بدات لە قۆناغی دواتردا.

بەگوێرەی عەبد: "هەڵدانەوەی ئەم گۆڕە نەناسراوانە لە دەسەڵاتی دادگا و پۆلیس و بەڕێوبەرێتی تەندروستیدایە."

وتی هەوڵەکان بۆ دەرهێنانەوەی جەستەکان بەردەوامن و جەختیکردەوە لەسەر ئەوەی هەوڵەکە "نزیکە لە کۆتاییەوە".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500