روسیا و چین سێشەممە (13 ئایار) بایکۆتی ئەو ڤیدیۆکۆنفرانسە داخراوەیان کرد لەگەڵ ئەنجومەنی ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان دەربارەی چەکە کیمیاییەکان لە سوریا، کە مۆسکۆ بە "پهسهندنەکراو" لهقهڵهمی دا.
ئەندامێکی ئەنجومەنی ئاسایش، کە نەیویست ناوی ئاشکرابکرێت، لە شاشەوە بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "روسیا و چین خانهی بۆشیان ههیه."
لە میانهی کۆبوونەوەکەدا، ئەندامانی ئەنجومەنەکە گوێیان گرت لە راپۆرتەکانی نوێنەرانی باڵای نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ کاروباری چەکكردن، ئیزومی ناکامیتسو، لەگەڵ سەرۆکی رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی، فێرناندۆ ئاریاس.
ئەنجومەنی ئاسایش گوێشیان گرت لە سانتیاگۆ ئۆنێیت-لابۆردی، هەماهەنگکاری تیمی لێکۆڵینەوە و دهستنیشانكردن له رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی، کە لە 2018 پێکهێنرا.
لە سەرەتای نیساندا، تیمەکە بۆ یەکەمین جار راپۆرتێکی بڵاوکردەوە و بە ناڕاستەوخۆ لۆمەی رژێمی سوریای کرد بۆ سێ هێرشی چەکی کیمیایی لە 2017.
بەگوێرەی روسیای هاوپەیمانی رژێم، رژێمی سوریا بەرنامەی چەکە کیمیاییەکانی راگرتووە و چەکە کیمیاییەکان و توانای بەرهەمهێنانیانی وێرانکردووە.
رژێمی سوریا بەرپرسیارێتی ئەنجامدانی هێرشەکانی 2017ی رەتکردۆتەوە.
نێردەی بەریتانیا لە نەتەوە یەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا وتی کۆبوونەوەکەی سێشەممە "دانرابوو بە داخراوی بکرێت بۆئەوەی رێبدرێت بە ئەندامانی ئەنجومەنهكه و کۆماری سوریای عەرەبی تا به راشكاوی بیروڕا ئاڵوگۆڕبکەن و پرسیاربکەن".
بەگوێرەی بەیاننامەکە: "رەتکردنەوەی بەشداریکردن لە کۆبوونەوهکەدا و رووبەڕووبوونەوە لەگەڵ رێکخراوی قەدەغەکردنی چەکی کیمیایی دەربارەی ئهو دهرەنجامانهی پێیگهیشتووه، نائومێدکەرە و ئاماژهیه بهوهی ههندێك لە ئەندامانی ئەنجومەنەکە پێیان باشتره قەدەغەکردنی بهكارهێنانی چەکی كیمیایی پشتگوێ بخهن، لهڕێی هێرشکردنە سەر خەڵک و ئهو دهزگایانهی بهرهنگاریی لێدهكهن."