هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

4 ساڵ دوای داعش، دانیشتوانی هیت باس لە تاوانەکانی ئەو گروپە تیرۆریستیە دەکەن

حەسەن عوبێدی لە بەغدا

شاری هیتی پارێزگای ئەنبار شایەتی چەند پرۆژەیەکی بنیاتنانەوە و چاکسازیی ژێرخانە چوار ساڵ دوای دەرکردنی داعش [خاوەنی وێنە: شارەوانی هیت]

شاری هیتی پارێزگای ئەنبار شایەتی چەند پرۆژەیەکی بنیاتنانەوە و چاکسازیی ژێرخانە چوار ساڵ دوای دەرکردنی داعش [خاوەنی وێنە: شارەوانی هیت]

دانیشتوانی هیتی خۆرئاوای پارێزگای ئەنبار لەمساڵدا ئاهەنگی چوارەمین ساڵیادی رزگارکردنی شارەکەیان لەدەست رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) بەشێوەیەکی جیاواز گێڕا بەهۆی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا (کۆڤید-19)وە.

ئاڵای عێراقیان لە مەیدانە سەرەکیەکانی شارەکە بەرزکردەوە، تابلۆی قوربانیەکانی گروپەکەیان نیشاندا و باسیان لەو تاوانانە دەکرد کە لەلایەن گروپەکەوە ئەنجامدراون لەسەر رادیۆی ناوخۆیی شارەکە.

لە 29 نیسان 2016 فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق لە بەغدا ئەنجامی "ئۆپەراسیۆنی پشیله‌ كێویی بیابان"یان راگەیاند حه‌وت هەفتەیەك دوای دەستپێکی لە 12 ئازاردا.

ئۆپەراسیۆنەکە، کە لەلایەن هێزێکی هاوبەشی عێراقه‌وه‌ بە پشتیوانی فڕۆکەكانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی ئەنجامدرا، بووە هۆی رزگارکردنی هیت و دەوروبەری و به‌تەواوی دەرکردنی چەکدارانی داعش دوای ئەوەی زیانێکی زۆریان بەرکەوت.

شەقامەکانی هیت قیرتاودەکرێنەوە وەك بەشێك لە پرۆژەکانی بنیاتنانەوەی دوای داعش. [خاوەنی وێنە: شارەوانی هیت]

شەقامەکانی هیت قیرتاودەکرێنەوە وەك بەشێك لە پرۆژەکانی بنیاتنانەوەی دوای داعش. [خاوەنی وێنە: شارەوانی هیت]

لە چوارەمین ساڵیادیدا، چالاکوانان وێنەی ئەو ئەندامانەی هێزە ئەمنیەکانیان بەرزکردەوە کە لە شەڕەکاندا بۆ رزگارکردنی شارەکە کوژران و خەڵاتیان بەسەر خێزانەکانیاندا دابەشکرد.

مزگەوتی قەلعەی کۆن سێ تەکبیر (ئەڵڵاهوئەکبەر)ی تێدا خوێندرا لەکاتی نوێژی نیوەڕۆدا لە 28 نیسان وەك ئاهەنگگێڕان بەهۆی بۆنەکەوە.

تاوانە قێزەونەکان بیرناچنەوە

قائیمقامی هیت موهەنه‌د عوبیدی بە دیارونای وت: "داعش کارەساتی نەگریس و تاوانی قێزەونی لە شارەکەدا ئەنجامدا و دانیشتوان ئەم رۆژە وەك رۆژێکی مەزن دادەنێن و سوپاسگوزاری هەموو ئەوانەن كه‌ یارمەتی گەڕانەوەی ئازادییان دا بۆ شارەکە."

چالاکوان عەلی نیمراوی بە دیارونای وت ئەوکاته‌ ئەو لە کەمپێکی ئاوارەکاندا بوو، سەیری ڤیدیۆی شەڕەکانی دەکرد کاتێك وتەبێژی سەربازیی سوپای عێراق رزگارکردنی هیتی راگەیاند.

وتی: "هیچ کەس ئەو رۆژەی لەبیرناچێتەوە."

وتی ئەمڕۆ بنیاتنانەوە بەردەوامە، هه‌رچه‌نده‌ بەشێوەیەکی خاو، وه‌ شارەکە ده‌بوژێته‌وه‌.

وتیشی: "ئەمە گرنگە، چونکە سەقامگیری گەڕاوەتەوە سەرەڕای برینی قوڵ کە لەلایەن داعشەوە جێهێڵراوە لەنێو دڵی خەڵکدا، لەنێویاندا هەتیوەکان، بێوەژنەکان، شه‌هیدان و کەمئەندامان."

شێخ محەمەد نیمراوی، ریش سپییەکی هیت، وتی زیان و قوربانیەکان زۆر گەورەتر دەبوون گەر هەوڵەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی نەبوایە، کە فڕۆکە جه‌نگییه‌كانیان پێگەکانی گروپەکەیان ده‌کردە ئامانج و وایانکرد ئاسانتربێت بۆ هێزەکانی عێراق تا پێشڕەویی بەرەو شارەکە بکەن.

بە دیارونای وت: "ئەوکاته‌ ئەندامی ئەنجومەنە خێڵەکیەکان بووم دژی داعش و بەشداریمكرد له‌ هێرشەکەدا و شانازی پێوە دەکەم. ئەم رۆژە وەك سیمبۆڵێکی گرنگ لە ژیانی دانیشتوانی هیت و دەوروبەریدا دەمێنێتەوە."

وتی هێزەکانی عێراق و هێزە خێڵەکیەکان بەدووی داعش کەوتن لە گوندەکان و ناوچه‌ كشتوڵییه‌كانی دەوربەری هیت. وتیشی: "برا و دۆستەکانمان لەدەستدا لەگەڵ ئاوێزەیەك لە خەڵكی عێراق کە بەشدارییان لە شەڕەکەدا کرد لەگەڵمان."

بەڕێوبەری لیژنەی ئاسایشی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار، نەعیم کەعود وتی دانیشتوانی هیت بەجۆرێك مامەڵە لەگەڵ ساڵیادی رزگارکردنی شارەکەیان دەکەن وەك دەستکەوتێك کە دەبێت یادی بکرێتەوە.

وتی: "سەرەڕای قەیرانی تەندروستی و قەدەغەی سەپێنراوی هاتوچۆ لە هەموو شارەکانی ئەنبار، هەستدەکەین دەستپێشخەریی یادکردنەوە لەلایەن چالاکوانانەوە لەم ساڵیادەدا شتێکە شانازیی پێوە بکەین."

بە دیارونای وت: "داعش چەندین تاوانی قێزەونی لە هیت ئەنجامدا و زیاد لە 2,000 قوربانیی لە هەموو توێژەکانی کۆمەڵگە بەجێهێشت، کە بەکۆمەڵ کوژران بەهۆی رەتکردنەوەی راگەیاندنی دڵسۆزییانه‌وه‌ بۆ گروپەکە."

وتی: "یادی ئەمانەش دەکرێتەوە و بۆنەیان بۆ دەگێڕدرێت وەك شەهید و پاڵەوان."

تێپەڕاندنی داعش

پەرلەمانتاری عێراقی، محەمەد کەربولی وتی هەر شارێکی عێراق کە لەلایەن داعشەوە داگیرکرا لەئێستادا یادی رۆژی رزگارکردنی لەده‌ست ئه‌و گروپە تیرۆریستیە دەکاتەوە و یادی ئەو تاوانانە دەکاتەوە کە ئەنجامیداوە.

بە دیارونای وت: "ئەمە گرنگە، بە بۆچونی من، چونکە مانای پارێزبەندییە لەدژی هەر گروپ یان ئایدۆلۆژیایەکی تیرۆریستی کە لە داهاتوودا بیر لە سەرهەڵدان بکاتەوە."

مامۆستای ئامادەیی و چالاکوانی مافەکانی مرۆڤی منداڵان، مەدیحە عومەر هیتی وتی: "ساڵیادی رزگارکردنی شارەکە دەبێت یاوەری بکرێت بە سوپاسگوزاری و یادکردنەوەی هه‌موو ئه‌وانه‌ی یارمەتی رزگارکردنی شارەکەیان دا لە چنگی داعش."

بە دیارونای وت: "لەئێستادا بەشداری دەکەین لەگەڵ رێکخراوە ئەمریکی و ئەوروپی و نێودەوڵەوتیەکان و رێکخراوەکانی نەتەوە یەکگرتوەکان بۆ بنیاتنانەوەی چەندین کەرتی شارەکە، بەتایبەتی کەرتی پەروەردە."

وتیشی چەندین وێرکشۆپ و خولیش بۆ قوربانیانی داعش سازده‌كرێن.

"هه‌ستده‌كه‌ین شارەکە تاڕادەیەك ده‌بوژێته‌وه‌ و زۆر جوانتریش بووە لە پێشتر له‌به‌ر یەك هۆکار: لەئێستادا ددان بە بەهای شارەکەماندا ده‌نێین و زیاتریش خۆشمانده‌وێت."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500