هێزە ئەمنیەکانی عێراق دووشەممە (11 ئایار) چەند ئەندامێکی حیزبی سەئر ئەڵڵای ئیسلامییان دەستگیرکرد لە شاری بەسرەی باشور لە هەنگاوێکدا کە زۆرێك هیوایان پێیەتی چونکە ئاماژەیە بەوەی حکومەت جددیە لە سنووردارکردنی نفوزی میلیشیاکانی سەربە ئێران.
دەستگیرکردنەکان دوای ئەوە هاتن کە ئەندامانی چەکداری میلیشیاکە یەکشەممە تەقەیان لە دەیان خۆپیشاندەر کرد لەکاتێکدا هەوڵی چوونە ناو بنکەی حیزبی سەئر ئەڵڵای ئیسلامییان دهدا لە بەسرە، خۆپیشاندەرێکیان کوشت و پێنجی دیکەیان بریندارکرد.
نوسینگەی راگهیاندنی سەرەکوەزیران مستەفا کازمی لە بەیاننامەیەکدا رایگهیاند كه هێزێکی ئەمنی دای بەسەر بینایەکدا کە لێیەوە راستەوخۆ تەقە لە خۆپیشاندەران كرابوو.
راشیگەیاند: "هەموو ئەوانەی لەنێو بیناکەدا بوون دەستگیرکران و چەك و تەقەمەنیەکانیان دەستیان بەسەردا گیرا و گومانلێکراوان برانە بەردەم دادگا بۆ سزادان."
راپۆرتە رۆژنامەوانیەکان وتەی بەڕێوبەری پۆلیسی بەسرە لیوا رەشید فلهیحیان بڵاوکردەوە کە دەڵێت: "پێنج ئەندامی حیزبی سەئر ئەڵڵای ئیسلامی لەکاتی ئۆپەراسیۆنەکەدا دەستگیرکران."
ئهو هێزه ئەمنییهی بەرپرس بوو لە دەستگیرکردنەکان "نوسینگەی گروپەکەی داخست" نزیك بە مەیدانی خۆپیشاندانەکان لە ناوچەی مەقال له ناوەندی بەسرە.
ئاماژەیهكی هیوابەخش
چاودێران دەڵێن ئۆپەراسیۆنەکە یەکەمین ئاماژەیە بەوەی حکومەته نوێكه به پێشهوایی کازمی پابەندە بە سنووردارکردنی نفوزی گروپە چەکدارە تۆمەتبارەکانه بە تووندوتیژی دژی خۆپیشاندەران.
سکرتێری گشتی ئەنجومەنی خێڵە عەرەبیەکان لە سەلاحەدین، سائیر بەیاتی وتی ئۆپەراسیۆنەکە "ئاماژەیەکه كه شیاوی پشتگیریکردنە".
بە دیارونای وت هەنگاوێکە بەرەو "پاراستنی فەرمانڕەوایی یاسا... و بەهێزکردنی سەقامگیری".
وتیشی ئۆپەراسیۆنەکە پشتڕاستیدەکاتەوە کە حکومەتی ئێستا لەسەر بەڵێنەکانی بۆ خەڵك کاردەکات، "لەنێویاندا پاراستنی خۆپیشاندەران، هەڵکوتانەسەر چەکی [نایاسایی] لەدەستی میلیشیا و باندە نایاساییەکاندا و سنووردارکردنی تاوانەکانیان".
بەیاتی وتی هەروەها هیوایەك دەدات بە خەڵکی عێراق بەوەی حکومەت کاردەکات بۆ "لاوازکردنی نفوزی رژێمی ئێران و پشتیوانیكردنی لهو میلیشیانهی پشێوی دەنێنەوە".
وتی خۆپیشاندەران حیزبی سەئر ئەڵڵای ئیسلامی تۆمەتباردەکەن بە کوشتنی خۆپیشاندەران و سەرکوتکردنی خۆپیشاندانەکان بە هێز.
وتیشی پیاوانی ئەو میلیشیایە تۆمەتباریشن بە ئەنجامدانی کردەی بهقاچاخبردنی بەرفراوانی نەوت و کۆنترۆڵکردنی بەنداوەکانی عێراق و دەستگرتن بەسەر موڵکی دهوڵهتدا.
سەئر ئەڵڵا کە لەلایەن یوسف سەناوییەوە بەڕێوەدەبرێت، بەشداریش بووه لە تووندوتیژی چەکداری لەکاتێکدا تووندوتیژی تائیفی گەیشتبووە لوتکە لە وڵاتەکە لەنێوان 2006 بۆ 2008.
بەیاتی وتی رووبەڕبوونەوەی ئەم میلیشیانە کە پەیوەندی راستەوخۆیان بە سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێرانەوە هەیە "کارێکی قورسە و زۆر سەختی و بەربەستی لەبەردەمدایە".
وتیشی سەرکەوتنی پەیوەستە بە "پشتیوانیی خەڵك و سیاسیەکانەوە بۆ هەر هەوڵێك بۆ کەمکردنەوەی نفوزی ئێران لە عێراقدا و سنووردارکردنی دەستێوەردانی زیانبەخشی لە کاروبارەکانیدا".