دەیان ئەکاونتی تۆڕە کۆمەڵایەتیەکانی پەیوەست بە روسیا و ئێران کە سەر بەو تۆڕانهن كه ههڵمهتی نفوزپهیداكردن بهڕێوهدهبهن لەلایەن فەیسبوکەوە سڕاونەتەوە لە هەوڵێکدا بۆ هەڵکوتانەسەر كاریگهریی بیانی و زانیاری هەڵە لەسەر ئەم پێگانە.
فەیسبوك هەنگاوەکەی لەسەر ماڵپەڕەکەی راگەیاند له سێشەممە (5 ئایار) و وتی ئەو ئەکاونتانەی سڕیوەتەوە لە نیساندا وەك بەشێك لە چەند هەوڵێك بۆ پاککردنەوەی ماڵپەڕەکەی لە زانیاری گومڕاكهر و ئەکاونتی ساختە کە دروستکرابوون بۆ بەلاڕێدابردنی هەڵبژاردنەکان و کۆمەڵگە بەشێوەیەکی گشتی.
بەگوێرەی فەیسبوك، ئەکاونتە سڕاوەکان -- كه ژمارەیان سەدانە -- لەسەر فەیسبوك و ئینستاگرام چالاك بوون، کە هی فەیسبوكە و پەیوەندییان بە هەشت تۆڕەوە هەبووه.
سەرەڕای لەکارخستنی ئەکاونتە روسی و ئێرانیەکان، کە فەیسبوك رایگەیاند بابەتەکانیان بەئاراستەی نێودەوڵەتی بووە، کۆمپانیاکە دوو تۆڕی له کۆماری جۆرجیا و دووانی لە ئەمریکاش داخست.
لەکاتێکدا هەموو تۆڕەکان پێش پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا دروستکرابوون، فەیسبوك رایگەیاند كه درکی بەوە کردووە کەسانێك لەپشت ئەم کەمپینانەوە بەشێوەیەکی "هەلپەرستانە" چەند پۆستێکی پەیوەست بە ڤایرۆسی کۆرۆنایان بەکارهێناوە بۆ راکێشانی جەماوەر بۆ بابەتەکانی خۆیان.
فەیسبوك لە بەیاننامەیەکدا رایگەیاند: "دەزانین کەسانێك دەیانەوێت خەڵکانی دیکە بەلاڕێدا ببەن -- جا لەڕێی ههڵخهڵهتاندنهوه بێت یان سكام یاخود کردەی کاریگەریی لەسەردانان -- بە بەکارهێنانی قەیرانەکان بۆ پێشڤەچوونی ئامانجەکانیان و پەتای ڤایرۆسی کۆرۆناش لەمە بەدەر نییە."
'مامەڵەی ناڕاستەقینە'
لە روسیا، فەیسبوك 46 پەیجی سڕییەوە، لەگەڵ 91 ئەکاونتی فەیسبوك، دوو گروپ و ئەکاونتێکی ئینستاگرم. ئەم تۆڕە کە بە روسی، ئینگلیزی، ئەڵمانی، ئیسپانی، فەرەنسی، هەنگاری، سربی، جۆرجی، ئەندەنوسی بەهاسا و فارسی بابەتی بڵاودەکردەوە، تەرکیزی لەسەر چەند ناوچەیەکی فراوانی جیهان بوو.
کۆمپانیاکە كه بنکەکەی لە ئەمریکایە رایگهیاند: "لێکۆڵینەوەکانمان دەریانخست ئەم چالاکیە لەلایەن کەسانێکەوە دەکرێت لە روسیا و ناوچەی دۆنباسی ئۆکرانیا و دوو رێکخراوی رۆژنامەوانی لە کرایمیا (نیمچهدورگهی قرم) -- نیوز فرۆنت و ساوسفرۆنت. ئەم تۆڕەمان وەك بەشێك لە لێکۆڵینەوەیەکی ناوخۆیی دۆزییەوە دەربارەی مامەڵەی ناڕاستەقینەی گومانلێکراوی ههماههنگیكراو لە ناوچەکە."
لە ئێران، 118 پەیج، 389 ئەکاونتی فەیسبوك، 27 گروپ و شەش ئەکاونتی ئینستاگرم سڕدرانەوە.
فەیسبوك رایگەیاند كه بابەتەکانی ئێران تەرکیزیان لەسەر چەند وڵاتێك بوو لەنێویاندا جەزائیر، بەنگلادێش، بۆسنە، میسر، غانا، لیبیا، مۆریتانیا، مەغریب، نێجیریا، سێنیگال، سێرالیۆن، سۆماڵ، سودان، تانزانیا، تونس، ئەمریکا، بەریتانیا و زیمبابۆی.
فەیسبوك رایگەیاند: "لێکۆڵینەوەکەمان بۆیدەرکەوت ئەم چالاکیە پەیوەستە بە کۆمپانیای پەخشی کۆماری ئیسلامی ئێرانەوە."
هەڵکوتانەسەری بەردەوام
هەنگاوەکەی فەیسبوك دوایین هەنگاوی ئەو تۆڕە کۆمەڵایەتیەیە بۆ هەڵکوتانەسەر ساختەکاریی بیانی, لەنێویاندا چەند هەوڵێك تا بەشێوەیەکی دەستکرد هەندێك پەیامی سیاسی برەوی پێبدرێت، کە زۆرجار زانیاری هەڵەیان تێدایە.
فەیسبوك لە شوباتدا رایگەیاند دەیان ئەکاونتی سەر بە هەواڵگریی سەربازی روسیای سڕیوەتەوە لە دوایین هەوڵەکانیدا بۆ ریشەکێشکردنی ههڵخەڵەتاندن و زانیاری هەڵە لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتیەکان.
ئەو تۆڕە کە لە روسیا بوو، 78 ئەکاوتنی فەیسبوك و چوار ئەکاونتی ئینستاگرامی تێدابوو، بەشێوەیەکی سەرەکی تەرکیزیان لەسەر ئۆکرانیا و وڵاتانی دراوسێی بوو، چەند بابەتێکیان بڵاودەکردەوە دەربارەی شەڕی سوریا و بارگرژی ئێتنیکی لە کرایمیا و خستنە خوارەوەی فڕۆکە مالیزیەکە لە ئۆکرانیا لە 2014.
لە تشرینی یەکەمی رابردوو، کۆمپانیاکە رایگەیاند ژمارەیەك ئەکاونتی پەیوەست بە روسیای لەکارخستووە کە خاوەنەکانیان هەوڵی دەستێوەردانیان داوە لە هەڵبژاردنی سەرۆکایەتی 2020 له ئەمریکا.
لە ئایاری 2019، فەیسبوك ژمارەیەك پەیج و گروپ و ئەکاونتی سڕییەوە كه لە روسیاوه سهرچاوهیان گرتبوو، بهمهبهستی ههڵمهتێكی بهردهوام بۆ برهودان به نفوزی بەدکارانە و چەندین ناوچەیان کردبووە ئامانج، لەنێویاندا ئاسیای ناوەند.
لە ئازاری 2019، کۆمپانیاکە زیاد لە 2,600 پەیج و گروپ و ئەکاونتی لە روسیا سڕییەوە کە ههڵمهتێكی هەماهەنگیکراوی نفوزی خراپیان لەسەر فەیسبوك و ئینستاگرام خستبووەگەڕ.
لە نیسانی 2018، فەیسبوك رایگەیاند سەدان ئەکاونتی فەیسبوك و ئینستاگرامی پەیوەست بە "کارگەی ساختەکاریی [ترۆڵ فاكتری]" روسیی سڕیوەتەوە کە تۆمەتباربوون بە هەوڵی کاریگەریی دانان لەسەر بیروڕای جەماوەر لە تەواوی جیهاندا.