هێزەکانی عێراق دووشەممە (4 ئایار) ئۆپەراسیۆنێکی گەڕانیان دەستپێکرد بۆ بەدووکەوتنی پاشماوەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە بیابانی ئەنبار، بەرپرسێکی عێراقی وتی.
ئۆپەراسیۆنی "شێرەکانی بیابان" رووماڵی ناوچەی وادی حوران و حوسەینیات دەکات و تا سەر سنووری سوریا درێژدەبێتەوە.
فەرماندەی هێزە خێڵەکیەکانی فوراتی باڵا، عەقید موسا حەماد سەنەد وتی هێزە هاوبەشەکان لە فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی جەزیرە و حەشدی خێڵەکی، بەپشتیوانی هێزی ئاسمانی عێراق، دەگەڕێن بۆ حەشارگەکانی داعش لە بیابانی وادی حوران و ناوچەکانی باشوری شاری قائیم لە خۆرئاوای ئەنبار.
وتی سێ ئەندامی داعش دۆزرانەوە و لەسەر ئۆتۆمبیلێك بینران لەکاتی ئۆپەراسیۆنی گەڕانەکەدا.
وتیشی هێزەکانی عێراق كهوتنهدوای ئۆتۆمبیلەکە بۆ نێو گوندی چۆڵكراوی مودهیم، "کە لەوێ تووشی پێکدادان بوون لەگەڵ ئەو تیرۆریستانەی خۆیان لەنێو مزگەوتێك و خانووه قوڕه کۆنهكانی شوانهكاندا شاردبووهوە".
سەنەد وتی: "شەڕەتەقەیەکی سەخت روویدا لەگەڵ تیرۆریستان و ئەوان فیشەکیان لێبڕا و پشتێنە بۆمبڕێژکراوەکانیان تەقاندەوە."
وتی ئۆتۆمبیلەکە "پڕبوو لە بڕێکی زۆر لە بۆمبی دەستکرد" و ئاماژەیکرد بەوەی چەکدارەکان پلانیان دانابوو بۆ بۆمبڕێژکردنی رێگەکان لە شارۆچکەکانی ئەو نزیکانە بۆ كردنه ئامانجی هێزە ئەمنیەکان و خەڵکی مەدەنی.
'ئۆپەراسیۆنە هێرشبەرەکان'
سەنەد وتی ئۆپەراسیۆنەکە "بەشێکە لە هەنگاوێکی بەرپێگرانە بۆ زیادبوونی چالاکیەکانی ئەمدواییەی دوژمن و هێرشکردنیان لە ناوچەکانی سەلاحەدین و دیالە".
وتیشی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان هەموو یەکە سەربازییەکانی ئاراستەکردووە بۆ ئەنجامدانی چەند ههڵمهتێكی گەڕان، بە تەرکیزخستنە سەر بیابانەکە، چونکە شوێنی ئەنجامدانی هێرشە تیرۆریستیەکانە بۆ سەر شار و گوندەکان.
وتی ئەم هێزانە دەستدەکەنەوە "بە ئۆپەراسیۆنە هێرشبەرانەکان دژی دوژمن" تا رێنهدهن بە داعش دووبارە دەستبكاتهوه بە هێرش و جێپێی خۆی لە ناوچەکە جێگیربکات.
وتیشی قەیرانی سیاسی بەردەوامی عێراق و کێشەی رووبەڕووبوونەوەی پەتای ڤایرۆسی نوێی کۆرۆنا (کۆڤید-19) "کاریگەریی هەبووە لەسەر ئاستی ئۆپەراسیۆنە ئەمنیەکان".
سەنەد وتی کەشی ئێستا رێگەی داوە بە پاشماوەکانی داعش بۆ ئەنجامدانی هێرشی نوێ بۆسەر بازگە ئەمنییەکان، بە بەکارهێنانی شوێنەکانی حەوانەوە و ئەو شانانەی بەمدواییانە دروستیانکردۆتەوە.
وتیشی ئەو ئۆپەراسیۆنە نوێیە ئامانجی "دۆزینەوە و رووخاندنی ئەو حەشارگانەیه و لەجوڵەخستنی دوژمن و جارێکی دیکە تەوقدانی گروپەکەیە".