ئەو هێزانەی روسیا کە لە سوریا جێگیربوون دەستیانکردووە بە پەلاماردانی بەشی خۆرهەڵاتی وڵاتەکە، کە زۆربەی چالاکیهكانیان کەوتۆتە پارێزگای دێرە زوور، چالاکوانێکی ناوخۆ وتی.
رۆژنامەوانی سوری محەمەد عەبدوڵا وتی ناوچەکە پێگەی سەرەکیی سوپای پاسدارانی کۆماری ئیسلامیی ئێران و میلیشیاکانی سەر بە ئێرانە و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە فراوانبوونی دەسەڵاتی روسیا هەڕەشەیهكه بۆسهر نفوزی ئێران لە ناوچەکە.
بە دیارونای وت: "ماوەیەک پێش ئێستا، هێزەکانی روسیا دەستیانکرد بە چەند چالاکییەکی نوێ لە خۆرهەڵاتی سوریا، بەتایبەتی لە شارەکانی دێرە زوور و مەیادین."
وتی پۆلیسی سهربازیی روسیا بینراون کە چەند دەوریهیەکیان لەو شاڕێگە سەرەکییە ئەنجامداوە کە بەرەو دێرە زوور دەڕوات و کارەکەشی بە "کردەوەیەکی بێوێنە" لهقهڵهمدا.
ههروهها وتی هێزەکانی روسیا لە 2017وە دەوریەی لەم جۆرەیان ئەنجامنەداوە، لەوکاتەوەی ناوچەکە بەشێوەیەکی بەرفراوان لەژێر کۆنتڕۆڵی سوپای پاسداران و میلیشیاکانی سەر بە ئێراندا بوو.
وتی لە دواهەمین هەفتەی مانگی نیساندا، هێزەکانی روسیا چوونە ناو مەیادین، لەوێ ئاڵاکانی سوپای پاسداران و میلیشیاکانی ههواداریان داگرت و ئاماژەیکرد بۆ ئەوەش کە ژمارەیەک رۆژنامەوانی روسیا لەوکاتەدا لەو ناوچەیە بینراون.
بەگوێرەی رێکخراوی روانگەی سوری بۆ مافهكانی مرۆڤ، وەفدێکی راگەیاندنی روسی بەشداربوون لە گەشتێکی وێنەگرتندا لە ناوچەکە، وەک بەشێک لە هەوڵەکانی روسیا بۆ پیشاندانی ئەوەی ناوچەکە رزگاری بووە لە هێزەکانی ئێران و لایەنگرانیان.
شوێنگۆڕکێی هێزەکانی سەر بە ئێران
عەبدوڵا وتی هێزەکانی ئێران و لایەنگرەکانیان کشاونەتەوە بۆ دەرەوەی شارەکە و لە بنکەیەکی تازە دروستکراودا جێگیربوون.
وتی ئەو هێزانە ئێستا لە بنکە نوێکەیان جێگیربوون لەکاتێکدا هێزەکانی روسیا هێشتا لە ناو شار و ناوچەکانی دەوروبەری شارەکە هاتوچۆدەکەن.
عەبدوڵا وتی: "چالاکییەکانی سوپای روسیا لەسەر زەوی هاوشانی چالاكی سیاسی بوون لهلایهن هێزەکانی روسیاوه، کە نوێنەرانی خێڵەکان بهشداری پێدهكهن لە هەڵمەتێکی زۆر روونی راكێشانی چهكداراندا."
وتیشی رەنگە بارودۆخەکە لەنێوان روسیا و ئێراندا تەشەنەبستێنێت ئەگەر فراوانبوونی روسیا لە ناوچەکە بەمجۆرە بەردەوامبێت، لەکاتێکدا هەڕەشە لە بەرژەوەندی و ئەجهندای ئێران دەکات.
ئێران بڕە پارەیەکی زۆری لە بهرهوپێشبردنی ئەو ئەجهندایەدا خهرجکردووە بۆ راکێشانی مەدەنییەکان بەلای خۆیدا و هاوکاری دارایی پێشکەشکردوون و یارمەتی میلیشیا لایەنگرەکانی داوە، کە ئەندامەکانیان لە چەندین وڵاتی جیاوازەوە هێنراون.