سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران لقێکی نوێی لە میلیشیای لیوای مونتەزەر دروستکردووە و لە پارێزگای دێرەزوور له خۆرهەڵاتی سوریا جێگیریکردوون، نزیك بە سنووری عێراق، چالاکوانێکی ناوچەکە وتی.
چالاکوانی دێرەزوور، جەمیل عەبد بە دیارونای وت دروستکردن و جێگیرکردنی هێزه نوێكه بەشێکە لە هەوڵێك بۆ زیادکردنی دەسەڵاتی ئێران بەسەر ناوچەکەدا، کە لهوێ توڕەییەکی زۆر بەرامبەر میلیشیاکانی سەربە ئێران هەیە.
عەبد وتی بیستوێتی فەرحان مەرسومی، کە خەڵکی گوندی باغوزی دێرەزوورە و لەگەڵ پاسداران کاردەکات، کراوەتە بەرپرسی دامەزراندنی پیاوانی ئەو میلیشیا سورییە.
وتی کاتێك پەیوەندی دهكهن بە لیوای مونتەزەرەوە، دامەزراوە نوێکان کاری پاسەوانی و کۆکردنەوەی زانیاری و دابینکردنی پشتیوانیی لۆجستییان پێدەسپێردرێت.
وتیشی بیستوێتی کە ئەو میلیشیا نوێیە پێشتر لە عێراق جێگیربووە و بەتایبەتی لەو وڵاتە کاریکردووە، پێشئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە ئەندامانی بگوێزنەوە تا لقی سوریا پێکبهێنن.
ههروهها وتی میلیشیاکە پێشتر لەژێر فەرماندەیی جێگری فەرماندەی هێزەکانی حەشدی شەعبی ئەبو مەهدی موهەندیس بوو، کە لە کانونی دووەم کوژرا لەگەڵ فەرماندەی هێزی قودسی پاسداران، قاسم سولهیمانی.
وتی ئەندامانی دامەزراوی ریزەکانی میلیشیای نوێی لیوای مونتەزەر، نزیکەی 400 کەسن، خەڵکی عێراق و ئێرانن، لەکاتێکدا ئەفسەران ئێرانین و لەژێر فەرماندەی راستەوخۆی جێگری سولهیمانی، ئیسماعیل قائانیدان.
عەبد وتی قائانی دوای تیرۆرکردنی سولهیمانی دەسەڵاتی کۆنترۆڵکردنی میلیشیاکانی سەربە پاسدارانی لە سوریا و عێراق گرتەدەست، بەجۆرێك ئەفسەرە عێراقیەکان لهژێر فەرمانی ئەفسەرە ئێرانیەکاندان.
وتی ئەم ئەندامانەی میلیشیاکە لە ناوچە بیابانیەکانی کەناری شارۆچکەی ئەلبوکەمالی سوریا و لە کەنارەکانی شیاری مەیادین جێگیردەکرێن.
عەبد وتی ئامانجی سەرەکی ئەم میلیشیا نوێیە "سەپاندنی کۆنترۆڵی تەواوەتی و سەرکوتکردنی هەر هەوڵێکە لەلایەن دانیشتوانی ناوچەکەوە بۆ دەستکردن بە یاخیبوون".
هەروەها هەوڵی سەپاندنی دەسەڵاتی قائانی دەدات، چونکە میلیشیا نوێکە لەژێر فەرمانی ئەودایە و یەكێك نییە لەو میلیشیانەی لەلایەن سولهیمانییهوه دامەزرێنرا.
پاسداران ماوەیەکە ئامادەیی خۆی لە ههندێك بهشی سوریا زیاتردەکات بەهیوای ئەوەی دەسەڵاتی بەهێزتر ببێت، بەتایبەتی لە دێرەزوور، کە گرنگییەکی ستراتیژیی هەیە لەبەر نزیکی لە سنووری عێراقەوە.
عەبد وتی لەم ئامانجەدا رکابەریی روسیا دەکات و ئاماژەیکرد بەوەی دەوریەکانی روسیا لە چەند بەشێكی دێرەزوور بینراون.