رژێمی ئێران ماوەیەکی زۆرە جبەخانەی موشەکی خۆی وەك هێزێکی بهرپهچدانهوه و توانایهكی بەرگریی وا نمایشدەکات کە حسابی بۆ بكرێت.
شیکاروانان دەڵێن بەڵام لە دەیەی رابردوودا، ئهندازهی بهرنامه موشەکییهكهی بهشێوهیهك پەرەپێداوە کە ئاماژەدهكات بهوهی هاندهری سهرهكی ئهو بهرنامهیه ئامانجە فراوانخوازییهكان و دهستكهوته ئابورییەکانی بێت.
بەگوێرەی شیکاروانانی سەربەخۆ، جبەخانەی ئێران پێکدێت لە هەزاران موشەکی بالیستی و کروز، كه هەندێکیان لانیکەم 2,000 کیلۆمەتر مەودایانە.
لە کانونی دووەم، ئاژانسی هەواڵی تەسنیم، کە پەیوەندی نزیکی لەگەڵ سوپای پاسدارانی شۆڕشی ئیسلامی ئێران (پاسداران) هەیە، چەند وێنەیەکی بڵاوکردەوە گوایە چەندین "شاری موشەکی" فراوانی نیشاندەدا.
رادیۆ فەردا رایگەیاند كه پاسداران بانگەشەی ئەوە دەکات سێ "شاری موشەکی" ژێرزەمینی بنیاتناوە لە شەش ساڵی رابردوودا و پێشتریش وێنەی ئهو تونێلانهی بڵاوکردبووهوە کە پڕبوون لە چەند جۆرێکی موشەك.
فەرماندەی هێزی ئاسمانی پاسداران، ئەمیر عەلی حاجیزادە وتوێتی جبەخانە موشەکیەکانی ئێران بریتین له بنكهی ژێرزهمینیی 500 مەتر قوڵ لەژێر چیاکاندا، لە چەندین جێگهی وڵاتەکە.
چەکدارکردنی بریكاره هەرێمییەکان
سەرەڕای کۆکردنەوەی چەك، ئێران پەرەپێدەرێکی گەورەی موشەك و تەکنەلۆژیایە، لەگەڵ هاوبەش و میلیشیا بریكارهكانی، لەنێویاندا حیزبوڵای لوبنانی و رژێمی سوریا، کە بەردەوام و بەشێوەیەکی ئاسایی چەکی لە ئێران دروستکراویان پێدەگات.
حاجیزادە لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ تەسنیم لە 2011 وتی چەند کارگەیەکی بەرهەمهێنانی موشەك لە سوریا دروستدەکرێن بە یارمەتی ئێران و لەوێ ئهو موشەکانه بەرهەمدەهێنرێن كه لهلایهن ئێرانهوه دیزاینكراون.
ئێران موشەکی بالیستی و کروزی پێشکەوتووشی داوە بە حوسیەکان (ئەنسارەڵا) لە یەمەن، لەگەڵ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی دوورمهودا.
میلیشیا عێراقیەکانی سەر بە ئێران دوایین سودمەندن لەو موشەکانەی لەئێران دروستکراون و لەگەڵ چەند تەقەمەنییەکی دیکە، کە بەکاریانهێناون دژی دەزگا سەربازی و دبلۆماسیەکانی عێراق و ئەمریکا.
شیکاروانان دەڵێن گواستنەوەی تەکنەلۆژیای موشەك لەلایەن پاسدارانەوە بۆ تەواوی ناوچەکە ئاماژەیە بە پلانی ئێران بۆ بەردەوامبوون لەسەر پشێوینانەوە و ئامادەکارییە بۆ ئەگەری پێکدادان لە داهاتوودا.
شیکاروانهكی سیاسی کە لە ئێران دادەنیشێت، ئەمیر رەزا تەقیپوریان وتی: "پاسداران نیگەرانە لە گۆڕانی هاوکێشەکان لە ناوچەکە. شیکاریی فەرماندەکانی پاسداران ئەوەیە دواجار پێکدادانێکی سەربازیی جددی لەنێوان ئێران و ئەمریکادا روودەدات."
بە دیارونای وت: "گواستنەوەی موشەکەکانی بۆ ناوچەکە و بەهێزکردنی هێزە میلیشیا بریكارهكانی بهشێوهیهك ئەنجامدراون تا بتوانن ئەم دەزگایانە بەکاربهێنن و شهڕ بە تەواوی ناوچەکەدا بڵاوبکەنەوە."
بەڵام تەقیپوریان لە بایەخی ئەم پلانەی کەمکردەوە و لهقهڵهمیدا به "ئاماژەیەك بە ناکامڵی فەرماندەکانی سوپای پاسداران".
وتی: "گەر رۆژێك پێکدادانێك لەنێوان ئێران و ئەمریکادا رووبدات، تۆڕی هەرێمیی هاوپەیمانانی ئێران بەخێرایی هەڵدەوەشێتەوە." ئاماژەشی کرد بە شپرەزبوونی دوای تیرۆرکردنی فەرماندەی هێزی قودسی پاسداران، قاسم سولهیمانی.
تەقیپوریان روونیکردەوە: "بە کوشتنی ئەو، نفوزی ئێران لەنێو میلیشیا هاوپەیمانەکانیدا کەمبووهوە و تووشی شکانێکی جددی بوون و روونیش نییە گەر دۆخەکە چاکبکرێتەوە."
وتی دواجار هاوپەیمانەکانی ئێرانیش بەرژەوەندی خۆیان هەیە.
بەرژەوەندییە سیاسی و ئابورییەکان
تەقیپوریان وتی گهشهی بهرنامهی موشەکی ئێران لە ئایدۆلۆژیای فراوانخوازیی رژێمەکەوە سەریکێشاوە، "کە بۆتە بەشێك لە شوناسی".
وتی: "بەڵام هۆکارە ئایدۆلۆژیاکان تەنیا هۆکار نین بۆ بەردەوامبوون لەسەر سیاسەتە فراوانخوازەکەی. چەند بەرژەوەندییەکی سیاسی و ئابوریش لەپشت ئەم کارانەوە هەن."
تەقیپوریان وتی: "پاسداران، وەك گروپێکی مافیای سەربازی، بەرژەوەندییە سیاسی و ئابوریەکانی ئێرانی کردۆتە بارمتەی خۆی."
وتیشی: "بهرنامهی موشەکی ئێرانی لەم چەند ساڵەی دواییدا چەندین ملیار دۆلاری تێدا خەرجکراوە لەسەر حسابی خەڵك."
"بەگوێرەی چەند خەمڵاندنێك کە لەم چەند ساڵەی دواییدا بڵاوکرانەوە، تێچووی پرۆگرامی موشەکی ئێران لە 2017 نزیکەی 21 ملیار دۆلار بوو لەکاتێکدا تەواوی داهاتی نەوتی ئێران لە هەمان ساڵدا 57 ملیار دۆلار بوو."
"لەبەر ئەم هۆیە، توانای تێگەشتن لە بهرنامهی موشەکی ئێران بەبێ لێکدانەوەی بەرژەوەندییە ئابوری و سیاسییەکان شیاونیە."
چەندین ملیار دۆلار له مهترسیدایه
چالاکوانهكی سیاسی دانیشتووی تاران، سیاڤهش میرزادە بە دیارونای وت لە سیاسەتی سەربازیی ئێراندا، چەند بەرژەوەندییەکی ئابوری لەپشت پەردەوە هەیە.
وتی جیا لە تێچووی بەرهەمهێنانی موشەکەکان، "شاردنەوەی جبەخانە موشەکیەکانیش چەندین ملیار دۆلاری دەوێت و گرێبەستکارەکانی پاسداران چەندین قات زیاتر لە تێچووی ئاسایی خۆی پارەیان پێدەدرێت".
"ئەمە خاڵێکی گرنگە بۆ وڵاتێك كه موشەکەکانی لەنێو خاکی خۆیدا و لەژێر زەمیندا دەشارێتەوە!"
وتیشی: "لە یەمەنەوە تا غەزە، هەموو گروپە بریكارهكانی پشتیوانیكراو لهلایهن ئێرانهوه ئەم موشەکانەیان پێدەگات. لە هەندێك ناوچە، پاسداران کۆمەکی کردووە ئەم موشەکانە لە دەرەوەی سنوورەکانی ئێران بەرهەمبهێنرێن."
میرزادە وتی: "تێچووی بهرنامهی ئەتۆمی ئێران ملیاران دۆلارە و زیاد لە تێچووی ئاسایی دامەزراندنی وێستگەیەکی وزەی ئەتۆمییە. ئەم ملیاران دۆلارە ئەوە نییە دیار نەمێنن، بەڵکو دەگوازرێنەوە بۆ گیرفانی هەمان ئەو گروپە مافیاییانە."
وتی پاسداران هانی پشێوی و پێکدادان دەدات لە ناوچەکە وەك رێگەیەك بۆ فراوانکردنی نفوزی خۆی.
وتیشی: "لەکاتێکدا مافیاکان گەورەتردەبن، داهاتیان زیاتردەبێت و حەزدەکەن نفوزیان فراوانبکەن بۆ بەشەکانی دیکەی جیهان."
"کاتێك گوێبیستی ههواڵ دهبیت دهربارهی ئەفریقا و ئەمریکای لاتین و درك بەوە دەکەیت هێزی قودس لەو شوێنانەش كردهی ئەنجامداوە، هیچ پێت سەیرنەبێت."