هه‌واڵه‌كانی عێراق
تێرۆریزم

تەحریر شام گه‌نجێك لەسێدارەدەدات لەکاتێکدا چالاکوانان داوای ئازادکردنی دەستگیرکراوان دەکەن

وەلید ئەبولخەیر لە قاهیرە

image

چالاکوانێکی سوری پشتی بە کارێکی هونەریی سەر دیوارێکەوە ناوە لە ئیدلیب، کە هێمایە بۆ دەستگیرکراوانی بەندیخانەی عیقابی تەحریر شام. [خاوەنی وێنە: هەڵمەتی 'سه‌رنگونانی زۆرەملێ لە بەندیخانەکانی تەحریر شام']

تەحریر شام دووشەممە (20 نیسان) گەنجێکی سوری لەسێدارەدا کە لە باکوری پارێزگای ئیدلیب دەستگیریکردبوو، تۆمەتباركرابوو بە کفرکردن و وەفاداری بۆ رژێمی سوریا، لەگەڵ چەند تۆمەتێکی دیکە، چالاکوانێکی ناوخۆ وتی.

رێکخراوی روانگەی سوری بۆ چاودێری مافه‌كانی مرۆڤ رایگەیاند کە سەرچاوە ناوخۆییەکان پشتڕاستیان کردۆتەوە ئەو چالاکوانە گەنجە هیچ پەیوەندییەکی بە رژێمەوە نەبووە و پشتیوانیشی نەکردووە، بەڵام وتی كه‌ جنێودان به‌ سەرکردەی تەحر شام محەمەد جولانی لە مۆبایلەیەکدا دۆزراوەتەوە.

چالاکوانێكی ناوخۆ، هەیسەم ئیدلیبی بە دیارونای وت کردەوە دڵڕەقانەکەی هاوپەیمانە تووندوتیژەکە لەمیانه‌ی بەرزبوونەوەی داواکارییەکاندا دێت بۆ ئازادکردنی زیندانییەکان و دۆزینەوەی چارەنوسی ونبووان لەلایەن هاوپەیمانییەکەوه‌.

وتی زۆربەی زیندانییەکان دژی هاوپەیمانییە تووندڕەوەکەن.

image

محەمەد عاقب هومام ته‌نۆ، 19 ساڵ، لەلایەن تەحریر شامەوە لەسێدارەدرا. [خاوەنی وێنە: رادیۆی وەتەن]

image

پۆستەری سەر دیوارێک لە شاری ئیدلیب کە تێیدا داوای ئازادکردنی دەستگیرکراوەکان ده‌كرێت کە لەلایەن تەحریر شامەوە بەندکراون. [خاوەنی وێنە: هەڵمەتی 'سه‌رنگونانی زۆرەملێ ە بەندیخانەکانی تەحریر شام']

تەحریر شام محەمەد عاقب هومام ته‌نۆی 19 ساڵی لەسێدارەدا دوای ئەوەی بۆ ماوەی شەش مانگ بە تۆمەتی کفرکردن بەندیکردبوو.

تۆمەتەکان دوای ئەوە خرانە پاڵی کە تووندڕەوەکان مۆبایلەکەیان پشکنیبوو، چەند نامەیەکیان دۆزیبووه‌وە کە دژی تەحریر شام و جولانی بوون.

ئیدلیبی وتی تەحریر شام پێشتر داوای لە سەرۆکی ئەنجومەنی ناوخۆیی سەرمین کردووە بۆ ئەوەی بێت و ته‌رمی گەنجێکی دیکە بباتەوە، ته‌رمی حەسەن سەڵاح عەباس، کە دەوترێت بەهۆی ئەشکەنجەوە گیانی لەدەستداوە.

ئەم هەواڵە بووە مایەی توڕەیی لە ناوچەکە و چالاکوانان و مەدەنییەکان کەمپینێکی نوێیان راگەیاند، کە لە رێگەیەوە داوا لە تەحریر شام دەکەن زیندانییەکان ئازادبكات و چارەنوسی ونبووان ئاشكرابكات.

ئیدلیبی وتی: "زۆربەی زیندانییەکانی تەحریر شام چالاکوانی میدیا و رێکخراوە مرۆییەکانن، یان پەیوەندییان بە یەکەکانی سوپای ئازادی سوریاوە هەیە کە دژی ئەو گروپەن."

وتیشی هەڵمەتی 'سه‌رنگونانی زۆرەملێ لە بەندیخانەکانی تەحریر شام' کاردانەوەیەکی باشی هەبوو لەسەر تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان و ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد کە چالاکوانان فلایەر و پۆستەر لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی تەحریر شامدا بڵاودەکەنەوە.

ئیدلیبی وتی تەحریر شام لانیکەم 6,000 زیندانی لە چوار بەندیخانەی سەرەکیدا بەندکردووە: عیقاب، شاهین، حەرەم و زیندانی 500، لەکاتێکدا چارەنوسی 2,000 زیندانیی دیکە نادیارە.

وتیشی جگه‌ له‌ لەسێدارەدانەکانی ئەمدواییە، دەوترێت تەحریر شام لە مانگی ئازاردا گەنجێکی تریشی به‌ناوی فەوزی نیهاد حەجوز، لەسێدارەداوە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500