هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

ئەمریکا و عێراق لە حوزەیراندا تاووتوێی ئایینده‌ی هێزەکان دەکەن

ئاژانسی فرانس پرێس

سه‌ربازانی ئه‌مریكی له‌ هێزەکانی ئەرکە هاوبەشەکان لەگەڵ سەربازانی عێراقدا دەدوێن لە بنکەیەکی عێراقی لە موسڵ کە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تیادا جێگیرن، لە کاتی بۆنەیەکی رادەستکردنی بنکەکەدا بە هێزەکانی عێراق له‌ 30 ئازار. [زەید عوبێدی/ئاژانسی فرانس پرێس]

سه‌ربازانی ئه‌مریكی له‌ هێزەکانی ئەرکە هاوبەشەکان لەگەڵ سەربازانی عێراقدا دەدوێن لە بنکەیەکی عێراقی لە موسڵ کە هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی تیادا جێگیرن، لە کاتی بۆنەیەکی رادەستکردنی بنکەکەدا بە هێزەکانی عێراق له‌ 30 ئازار. [زەید عوبێدی/ئاژانسی فرانس پرێس]

وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، مایك پۆمپیۆ سێشەممە (7 نیسان) وتی ئەمریکا لە حوزەیراندا لەگەڵ عێراق تاووتوێێ بوونی هێزەکانیان لەو وڵاتەدا دەکات.

عێراق 5,200 سەربازی ئەمریکی له‌خۆگرتووه‌ کە بەشێكن لە هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژ بە رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش).

بێ ئەوەی ئاماژه‌بكات به‌ هیچ بڕیارێك ده‌رباره‌ی ئاستی هێزەکان، پۆمپیۆ وتی بوونی سەربازی لەسەر میزە له‌ "دیالۆگه‌كی ستراتیژی"دا كه‌ بۆ ناوەڕاستی حوزەیران پلانی بۆدانراوه‌.

پۆمپیۆ وتی: "پەتای جیهانی ڤایرۆسی کۆرۆنا و داشکانی داهاتی نەوت مەترسییان لەسەر ئابوری عێراق هەیە، بۆیە گرنگە هەردوو حکومەت پێکەوە کاربکەن بۆ رێگریکرن لەوەی ئه‌و دەستکەوتانه‌ بگه‌ڕێنه‌وه‌ دواوە كه‌ له‌ هەوڵەکانی دژ بە داعش و سەقامگیركردنی وڵاته‌كه‌دا به‌ده‌ستمانهێناون."

وتیشی: "هەموو بابەتە ستراتیژییەکانی نێوان هەردوو وڵات لە بەرنامەدان، وەك داهاتووی بوونی هێزەکانی ئەمریکا لە وڵاتەكه‌دا و چۆنێتی دۆزینەوەی باشترین شێوە لە پشتیوانکردن بۆ عێراقێکی سەربەخۆ و سەروەر."

ئەمریکا لەلایەن دەیڤید هێیڵ نوێنەرایەتی دەکرێت لە گفتوگۆکاندا، کەباڵاترین کارمەندی دیپلۆماتی وەزارەتی دەرەوەیە.

نفوزی ئێران لە عێراق

لە کانونی دووەمدا، ئەمریکا باڵاترین جەنه‌ڕاڵی ئێران، قاسم سولەیمانی، کوشت لە هێرشێکی فڕۆکەی بێفڕۆکەواندا نزیك فڕۆکەخانەی بەغدا.

میلیشیا عێراقییەکانی سەر بە ئێران تۆمەتبارکراون بە ئەنجامدانی ده‌یان هێرش لە تشرینی یەکەمەوە بۆسەر ئه‌و بنکانەی هێزەکانی ئەمریکا تیایاندا جێگیرن و بۆسه‌ر باڵوێزخانە بیانییه‌كان.

حکومەتی عێراقیش لە پشێویدایه‌ لەدوای بەرپابوونی خۆپیشاندانە جەماوەرییەکانی پاره‌وه‌ دژ بە گەندەڵی حکومەت و نفوزی ئێران لە عێراقدا.

سەرۆك بەرهەم ساڵح، عەدنان زورفی وەك سەره‌كوەزیران راسپارد لە 17 ئازاردا، دوای ئەوەی راسپێردراوی پیشوو محەمەد عەلاوی شکستی هێنا لە پێکهێنانی حکومەت لەو ماوەیەی بۆی دیاریکرا تا 2 ئازار. زورفی تا 16 نیسانی بۆ دیاریکراوە کابینەی حکومەت پێکبێنێت.

زورفی رکابەرێکی تووندی ئێرانە و پێدەچێت نفوزی رژێمی ئێران لە عێراقدا کەمبکاتەوە.

پۆمپیۆ وتی ئەمریکا پشتیوانی لە هەر سەرکردەیەکی عێراقی دەکات دووربکەوێتە لە "مۆدێلی كۆنی مەزهەبگەرایی کە دەرئەنجامەکەی تیرۆریزم و گەندەڵی بوو".

فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا به‌مدواییانه‌ هێزەکانی لە بنکە سەربازییە بچووکترەکان کشاندەوە كه‌ تێیاندا مه‌ترسی رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی هێرشیان هه‌بوون، به‌ڵام وتی ئەوە له‌به‌ر رووبه‌ڕووبوونه‌وه‌ی مەترسییەکانی پەتای ڤایرۆسی کۆرۆنا بوو.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500