ئەفسەرێکی هێزەکانی سوریای دیموکرات وتی یەکەیەکی هێزە تایبەتەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات، دووشەممە (6 نیسان) ژنێکیان دەستگیرکرد بە تۆمەتی تیرۆریزم کە وەک یەکێک لە مەترسیدارترین ژنەکانی کەمپی حۆل ناوەزەندیان کرد
هێزەکانی سوریای دیموکرات ئەرکی پاراستنی ئەمنییەتی کەمپە بیابانییە قەرەباڵغەکەیان لە پارێزگای حەسەکەی خۆرهەڵاتی سوریا پێسپێردراوە، کە زۆربەی ئەو خێزانانەی پەیوەندییان بە "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)هوه هەیە راگیراون.
ژنەکە، کە بە ئوم حەمزە ناسراوە، تۆمەتبارە بە سووتاندنی چەندین خێمە، سوکایەتیپێکردن، هێرشکردنە سەر پاسەوانێک بە چەقۆ و بەردەوامبوون له برهودان به ئایدیۆلۆژیای داعش.
ئەفسەرێكی هێزەکانی سوریای دیموکرات، فەرهاد خۆجە بە دیارونای وت یەکەیەکی دژەتیرۆری هێزە تایبەتەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات، ئوم حەمزەی دەستگیرکرد، کە ئەندامێکی حیسبە ("پۆلیسی ئایینی")ە کە لە ناو کەمپەکەدا چالاکن.
ژنانی حیسبە هەوڵدەدەن تووندهكانی داعش لە ناو کەمپەکەدا بچەسپێنن، بۆ برهودان به ئایدیۆلۆژیای گروپەکە و سزادانی ئەوانەی پێشێلکاری دەکەن.
خۆجە وتی ئوم حەمزە دوای ئەنجامدانی چەند لێکۆڵینەوەیەک لەلایەن هێزە ئەمنییەکانی كهمپهكهوه دەستگیرکرا بهتۆمهتی تێوەگلانی له ژمارەیەک رووداوی تووندوتیژی ئەمدواییە.
وتی: "ئەو تۆمەتانەی خراونەتە پاڵ ئوم حەمزە، زۆرن، لەنێویاندا به بەردەوامی برهودان به ئایدیۆلۆژیای داعش، هاندانی تووندوتیژی و ئامادەکاری بۆ هێرشی تووندوتیژانه لەدژی ژنان و مەدەنییەکانی کەمپەکە."
ههروهها وتی: "ئوم حەمزە تۆمەتباریش کراوە بە سووتاندنی چەندین خێمە و هێرشەکردنە سەر پاسەوانێک بە چەقۆ و پلاندانانی هێرشی هەڵاتن لەگەڵ گروپێك ژن کە بەتۆمەتی تیرۆریزم لە کەمپی حۆل راگیراون."
خۆجە وتی دەستگیرکردنی ئوم حەمزە بووە هۆی ئاشکراکردنی ناسنامەی گروپەکە کە چەندین کردەوەی تێکدان و تیرۆریزمیان لە کەمپەکەدا ئەنجامداوە.
وتیشی: "هێزە ئەمنییەکانی کەمپەکە دوو هەفتە پێش ئێستا ئوم حەمزەیان خستە ژێر چاودێرییەوە، دوای ئەوەی هەوڵێکی هەڵاتنیان پوچەڵکردەوە لهلایهن زیاتر لە 10 ژنی دیکەی نەتەوەی جیاوازهوه کە بە تۆمەتی تیرۆریزم راگیراون، لهگهڵ منداڵهكانیان."
خۆجە وتی دەستگیرکردن و جیاکردنەوەی ئەو ژنانەی گومانیان لەسەرە، ئارامی دەهێنێتەوە بۆ کەمپەکە و کۆتاییدەهێنێت بە هێرشەکان.
وتی لەوەش گرنگتر، رێگریدەکات لە برهودان به ئایدیۆلۆژیا ژەهراوییەکەی داعش لەنێو دانیشتوانی کەمپەکەدا.