چالاکوانێكی ناوخۆ وتی گروپێكی ئۆپۆزسیۆن لە پارێزگای سوەیدە، هێزەکانی شێخ کەرامە، دەڵێت روسیا بەرپرسیارە لە نەبوونی یاسا لە باشوری سوریا، کە تیایدا چەندین کردەوەی کوشتن و رفاندن روویانداوە و 15 کەس کوژراون.
بەگوێرهی هێزەکانی شێخ کەرامە، هەموویان لەلایەن گروپێکەوە کوژراون لە پارێزگای دەرعا کە روسیا پشتیوانێتی و لەژێر فەرمانی راستەوخۆی پۆلیسی سەربازیی روسیادایە.
فهیلهقی 5ی هێزه هێرشبهرهكان هێزێكی خۆبەخشە و ئەحمەد عەودە سەرکردایەتی دەکات و لەپاڵ سوپای سوریادا دەجەنگێت. چەکدارەکانی لەلایەن سەربازانی روسیاوە پڕچەكکراون و راهێنان و راوێژکارییان بۆ دابینکراوە.
چالاکوانێكی سوەیدە، نزار بو عەلی بە دیارونای وت هێزەکانی شێخ کەرامە یەکێکە لە گەورەترین گروپە چەکدارەکانی پارێزگای سوەیدە.
وتی: "روسیا بە بەرپرسیار دەزانێت لە رفاندنە بهردهوامهكان و ئهو کوشتنانهی لەنێوان گروپەکاندا ئەنجامدەدرێن لە سوەیدە و دەرعا."
بو عەلی وتی بەگوێرهی شێخ کەرامە، فهیلهقی 5ی هێزه هێرشبهرهكان بەردەوامە لە ئەنجامدانی کوشتن و رفاندن.
وتی گروپەکەی ئۆپۆزسیۆن دەڵێت فهیلهقی 5ی هێزه هێرشبهرهكان راستەوخۆ بەرپرسیارە لە کوشتنی 15 دانیشتووی سوەیدە لە شەڕەکانی چەند رۆژی رابردوودا لە نزیك گوندی قورەیا لە سوەیدە.
بۆشایی ئەمنی و یاسایی
هێزەکانی شێخ کەرامە رایانگهیاند كه رژێمی سوریاش بە بەرپرسیار دەزانن لە رەوشەکە و بۆشایی ئەمنی و یاسایی کە بوونەتە هۆکاری زیادبوونی دزی و جەردەیی و کوشتن و رفاندن بۆ سەرانە.
چالاکوانەکە وتی 5 کەس لە پارێزگاکە لە چەند کاتژمێری رابردوودا رفێندراون و پشتڕاستکراوەتە كه ئێستا براونەتە پارێزگای دەرعا.
وتیشی: "رژێمی سوریا پەنجەیهكیش بهرزنهكردهوه. هەرچەندە سیان لە رفێندراوەکان سەربازی زۆرەملێن و دهڕۆیشتن به پهیوهندیكردن به یەکە سەربازییهكانیانهوه لە شارۆچکەی بورسا ئەلحەریر لە باکوری رۆژئاوای دەرعا."
بو عەلی وتی هەوڵ هەیە لە دەرعا و سوەیدە لەلایەن ریشسپییەکانەوە تا کۆتایی بە بارگرژییەکان بهێنرێت و نایاسایی نەمێنێت و رەوشەکە نەتەقێتەوە.
وتی ترس هەیە رەوشەکە بگۆڕدرێت بۆ شەڕی مەزهەبی، چونکە زۆربەی دانیشتوانی سوەیدە دروزن، لەکاتێکدا زۆربەی دانیشتوانی دەرعا سونین.
بو عەلی وتی رفاندنەکان "بازرگانییەکی پڕ قازانجن بۆ چەتەکانی دەرعا،" کە داوای سەرانە دەکەن تا 20 ملیۆن لیرەی سوری (40,000 دۆلار) لە خێزانی رفێندراوەکان".
وتی ڤیدۆکان رفێندراوەکان نیشاندەدەن كه لێیاندراوە و هەموو شێوەیەکی تووندوتیژییان بەرامبەر ئەنجامدراوە، لهنێویاندا دەسترێژی سێکسی، نێردراویشن بۆ خێزانەکانیان و داوای سەرانە دەکەن بۆ ئازادکردنیان.