به‌گوێره‌ی چالاكوانێكی ناوخۆ، شه‌پۆلێكی تری گڕتێبه‌ردان ده‌ستیپێكردووه له كه‌می حۆل له پارێزگای حه‌سه‌كه‌ی سوریا، كه تێیدا ژنانی تووندڕه‌وی رێكخراوی "ده‌وڵه‌تی ئیسلامی" (داعش) دیسان ئاگریانبه‌ردایه خێوه‌ته‌كانی چه‌ندین خێزان.
چالاكوانێكی بواری كۆمه‌ڵایه‌تی و میدیا، عه‌مار ساڵح، پێنجشه‌ممه (2 نیسان) به دیارونای وت گڕتێبه‌رده‌ره‌كان سه‌ربه حیسبه‌ن ("پۆلیسی ئایینی")، گروپێك كه خۆیان وه‌ك پاسه‌وان دامه‌زراندووه و هه‌وڵده‌ده‌ن رێساكان و ئایدیۆلۆژیای داعش به‌زۆری هێز بسه‌پێنن.
خێوه‌ته‌كان هی ئه‌و ژن و خێزانانه بوون كه ره‌تیده‌كه‌نه‌وه ملكه‌چی فه‌رمانه‌كانیان بن.
ژنانی حیسبه سێ خێوه‌تیان گڕتێبه‌ردا له‌و به‌شه‌ی كه‌مپه په‌رشوبڵاوه‌كه‌ی نێو بیاباندا كه بیانیانی تێدا نیشته‌جێكراون و زۆریان سه‌فه‌ریان بۆ سوریا كردووه تا په‌یوه‌ندیبكه‌ن به داعشه‌وه یان شووبكه‌ن به چه‌كدارانی گروپه‌كه.
ساڵح وتی ئاگره‌كه هه‌موو كه‌لوپه‌له‌كانی نێو خێوه‌ته‌كانی له‌ناوبرد و ده‌شیا ته‌شه‌نه‌بسێنێت و به‌شی گه‌وره له كه‌مپه‌كه بسوتێنێت، ئه‌گه‌ر ده‌ستوه‌ردانی خێرای ئه‌و تیمه ئه‌منییانه نه‌بوایه كه ئه‌ركی پاراستنی ئه‌منییه‌تی كه‌مپه‌كه‌یان پێسپێردراوه.
وتی ئه‌م تیمانه سه‌ر به هێزه ئه‌منییه كورده‌كانی ناوخۆن (ئاسایش).
وتیشی بلدۆزه‌ریان به‌كارهێنا بۆ كوژاندنه‌وه‌ی ئاگره‌كه و خۆڵیان كرد به‌سه‌ر بڵێسه‌كاندا، هه‌رچه‌نده یه‌كێك له بلدۆزه‌ره‌كان ئاگری گرت به‌هۆی قه‌باره و چڕیی ئاگره‌كه‌وتنه‌وه‌كه‌وه.
ساڵح وتی به‌ڕێوبه‌رانی كه‌مپی حۆل داوایان له دانیشتوانی كه‌مپه‌كه كرد راپۆرت له ئه‌نجامده‌رانی ئاگره‌كه بده‌ن تا به‌رپرس رابگیرێن به‌رامبه‌ر به تاوانه‌كانیان و كۆتاییبهێنرێت به دووپاتبوونه‌وه‌ی هێرشه‌كانیان.
وتی هه‌ندێك ژن ئه‌م هێرشانه ئه‌نجامده‌ده‌ن له‌ژێر په‌رچه‌می حیسبه‌دا و له هه‌ركه‌سێك ده‌ده‌ن و خێوه‌ته‌كه‌ی گڕتێبه‌رده‌ده‌ن ئه‌گه‌ر ملكه‌چنه‌كه‌ن بۆ فه‌رمانه‌كانیان.
وتی رووداوێكی پێشووتری گڕتێبه‌ردانی خێوه‌ت له كانونی دووه‌م روویدا و نوێترین هێرشیش دوو هه‌فته له‌مه‌وبه‌ر ئه‌نجامدرا، كاتێك كه‌سێكی عێراقی به چه‌كوش كوژرا، كه كاریده‌كرد بۆ هێزه‌كانی سوریا دیموكرات (هه‌سه‌ده).
به‌گوێره‌ی راپۆرته‌كان، عێراقییه‌كی تر له شوبات به چه‌قۆ كوژرا له كه‌مپه‌كه‌دا.
ساڵح وتی هێزه ئه‌منییه‌كان له كه‌مپه‌كه‌دا به‌رده‌وامن له لێكۆڵینه‌وه بۆ حوكمدانی ئه‌و ژنانه‌ی ده‌ستیان هه‌یه له رووداوه‌كاندا و ژماره‌یه‌ك ژنیان ده‌ستگیركردووه و لێكۆڵینه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ ده‌كه‌ن.
رێوشوێنی ئه‌منیی پته‌وتر
ساڵح وتی وه‌ك به‌شێك له پته‌وتركردنی رێوشوێنه ئه‌منییه‌كان، ئینته‌رنێت كافێیه‌ك له كه‌مپی حۆل داخراوه و چاودێریكردنیش له‌ناو كه‌مپه‌كه‌دا زیاتركراوه له هه‌وڵێكدا بۆ رێگرتن له دووباره‌بوونه‌وه‌ی ئه‌و رووداوانه.
له‌پاڵ ئه‌و رێوشوێنه ئه‌منییه پته‌وترانه‌دا، به‌ڕێوبه‌رێتی كه‌مپه‌كه هه‌نگاوی ناوه بۆ رێگرتن له بڵاوبوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ (كۆڤید-19) له‌ناو كه‌مپه‌كه‌دا.
كۆمیته‌ی فریاگوزاری نێوده‌وڵه‌تی چوارشه‌ممه هۆشداریی دا كه ڤایرۆسه‌كه ده‌شێت خێراتر بڵاوببێته‌وه له كه‌مپه جه‌نجاڵه‌كانی په‌نابه‌ران و ئاواره‌كاندا -- له‌نێویاندا حۆل -- وه‌ك له هه‌ركوێیه‌كی تر تا ئێستا.
رێكخراوه‌كه رایگه‌یاند كه رێژه‌ی جه‌نجاڵی له كه‌مپی حۆلدا ده‌گاته 37,570 كه‌س بۆ هه‌ر كیلۆمه‌تر دووجایه‌ك.
وتی رێوشوێنی پێشگیر گیراوه‌ته‌بەر، له‌نێویاندا كۆنترۆڵكردنی تووندی ئه‌و لۆرییه خۆراكانه‌ی دێنه ناو كه‌مپه‌كه‌وه، هه‌روه‌ها راگرتنی هه‌ر چالاكییه‌كی ناسه‌ره‌كی كه ده‌شێت ببێته هۆی كۆبوونه‌وه‌ی خه‌ڵك و ده‌رمانڕێژكردنی شوێنه‌كان و خێوه‌ته‌كانی نێو كه‌مپه‌كه به مادده‌ی پاكژكه‌ره‌وه.