هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هێزەکانی عێراق سێ ئەندامی داعش دەکوژن لە وادی سەرسار

خالید تائی

هێزەکانی عێراق ئۆپەراسیۆنیك ئەنجامدەدەن لە ناوچەکانی وادی سەرسار بۆ دۆزینەوەی حەشارگەکانی پاشماوەکانی داعش له‌ 10 ئازار. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

هێزەکانی عێراق ئۆپەراسیۆنیك ئەنجامدەدەن لە ناوچەکانی وادی سەرسار بۆ دۆزینەوەی حەشارگەکانی پاشماوەکانی داعش له‌ 10 ئازار. [خاوەنی وێنە: وەزارەتی بەرگری عێراق]

وتەبێژێکی سوپای عێراق چوارشەممە (1 نیسان) بە دیارونای وت هێزە ئەمنییەکانی عێراق سێ چەکداری پاشماوەی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)یان کوشت لە ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیدا لە وادی سەرسار.

وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەرایسۆنەكانی سەڵاحەدین عەمید فیراس بەشار سەبری وتی هێزە هاوبەشەکانی فەرماندەییەکە و پۆلیسی ناوخۆ و حەشدی شەعبی بەپشتیوانی هێزی ئاسمانی عێراق سێشەممە ئۆپەراسیۆنێکیان دەستپێکرد بەدرێژایی وادی سەرسار لە رۆژئاوای سەڵاحەدین.

ئۆپەراسیۆنەکە دوای وەرگرتنی راپۆرتی هەواڵگری و زانیاری چاودێری ئاسمانی لە سەر جموجۆڵی داعش لە ناوچەکان ئەنجامدرا.

وتی: "هێزەکانمان هەڵمەتێکی گەڕانیان ئەنجامدا بۆ دۆزینەوەی پاشماوەکانی داعش و حەشارگەکانیان لە ناوچە بیابانییەکان لە رۆژهەڵاتەوە بۆ رۆژئاوای وادی سەرسار بەرەو دورگەی حەزەر لە باشوری پارێزگای نەینەوا."

فەرماندە عێراقییەکان به‌ربه‌سته‌ ئەمنییەکان ده‌پشكنن لە ناوچەکانی رۆژئاوای پارێزگای سەڵاحەدین لەم وێنەیەدا كه‌ له‌ 9 شوبات بڵاوکرایەوە. [خاوەنی وێنە: بەڕێوبەرێتی پۆلیسی سەڵاحەدین]

فەرماندە عێراقییەکان به‌ربه‌سته‌ ئەمنییەکان ده‌پشكنن لە ناوچەکانی رۆژئاوای پارێزگای سەڵاحەدین لەم وێنەیەدا كه‌ له‌ 9 شوبات بڵاوکرایەوە. [خاوەنی وێنە: بەڕێوبەرێتی پۆلیسی سەڵاحەدین]

وتی لەکاتی گەڕاندا "پیکابێکی بچوکی دوژمن بینرا کە خواردن و دەرمان و سوتەمنی پێبوو"، وتیشی فڕۆکەكانی سوپای عێراق تێكیانشكاند و سێ چەکداری ناو ئۆتۆمۆبیلەکەیان کوشت.

ئاماده‌ییه‌كی 'بێبایه‌خ'ی داعش

سەبری وتی ئۆپەراسیۆنە یەك رۆژییەکە بووشه‌ هۆی "دۆزینه‌وه‌ی سێ پەناگەی حەوانە کە دواتر سوتێنران و کەلوپەله‌ لۆجستییه‌كانی ناویشیان لەناوبران".

وتی داعش ئاماده‌ییه‌كی "بێبایه‌خ"ی هەیە لە دورگەی سەرسار و "مەترسییەکی گەورە نییە لەسەر ئاسایشی گشتی".

سەبری وتی ناوچەکانی رۆژئاوای سەڵاحەدین بەگشتی ئەمینن. "هێزەکانمان بەردەوام ئەرکە ئەمنییەکانیان جێبەجێدەکەن بۆ رێگریکردن لە تیرۆریستەکان و دەستبەجێ وەشاندنی گورز لێیان".

وتیشی: "چاودێری چڕی ئاسمانیمان هەیە و هەوڵە هەواڵگرییەکان بەردەوام چاویان لەسەر دۆزینەوەی جموجۆڵ و چالاکییه‌ نائاساییەكانه‌ تا دەستبەجێ دەستوەردان بکەن بۆ بەرەنگاربوونەوەی ئەگەری مەترسی تیرۆریستی."

سەبری وتی: "وەك تیمێك کاردەکەین بە هاوکاری دانیشتووانە ناوخۆییەکە، کە رێنیشاندەرمانن بۆ دۆزینەوەی حەشارگەکانی تیرۆریستان و دابینکردنی یارمەتی بۆ پوچەڵکردنەوەی پیلانە تیرۆریستییەکان." ئاماژەی بۆئەوەش کرد كه‌ کار بەردەوامدەبێت تا مەترسی داعش بەتەواوی ناهێڵرێت.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500