هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

خزمەتگوزاری بانكی دەگەڕێتەوە بۆ شارۆچکەی عەنە لە ئەنبار

خالید تائی

مشتەرییەکی بانکی رافیدەینی عێراق کارتی بانکەکەی بەکاردەهێنێت بۆ دەرکردنی پارە لە ئامێری راکێشانی پارە، 14 ئازار 2014. [خاوەنی وێنە: بانکی رافیدەین]

مشتەرییەکی بانکی رافیدەینی عێراق کارتی بانکەکەی بەکاردەهێنێت بۆ دەرکردنی پارە لە ئامێری راکێشانی پارە، 14 ئازار 2014. [خاوەنی وێنە: بانکی رافیدەین]

بانکی رافیدەینی عێراق بەمدواییانە لقی خۆی کردەوە لە شارۆچکەی عەنە لە رۆژئاوای ئەنبار، کە پێشتر شوێنەکەی زۆر خراپ زیانی به‌ركه‌وتبوو لەکاتی شەڕەکانی دەرکردنی رێکخراوی "دەوڵەت ئیسلامی" (داعش)دا و بۆ ماوەی دووساڵ داخرا.

دانیشتووانی شارۆچکەکە بەخێرهاتنیان کرد لە کردنەوەی لقە ناوخۆییەکە، چونکە ئەمە مانای ئەوەیە جارێکی دیکە دەتوانن کاری بانکی ئەنجامبدەن بەبێ ئەوی پێویست بکات بچنە دەرەوەی ناوچەکەیان.

دانیشتوویه‌كی عەنە، ویسام ساڵح بە دیارونای وت ئەوکاتەی لقی بانکەکە لە عەنە داخرابوو دەبوایە بچێتە بەغدا هەرجارێك پارەی بخستایەته‌ بانك یان پارەی رابکێشایە.

وتی پرۆسەکە تاقەتپروکێن بوو بۆ خۆی و زۆر کەسی دیکە.

خانەنشینانی عێراق موچەی مانگانەیان وەردەگرن لە قه‌زای عەنە 22 تشڕینی دووەم. [خاوەنی وێنە: ئەنجومەنی ناوخۆی عه‌نه‌]

خانەنشینانی عێراق موچەی مانگانەیان وەردەگرن لە قه‌زای عەنە 22 تشڕینی دووەم. [خاوەنی وێنە: ئەنجومەنی ناوخۆی عه‌نه‌]

وتی: "چاوەڕێی ئەم هەنگاوەمان دەکرد بۆئەوەی ژیانمان ئاسانتربكات."

خزمەتگوزارییە بانكییەکان خراونه‌ته‌وه‌ گه‌ڕ

سەرۆکی ئەنجومەنی قه‌زاكه‌، عەبدولکەریم عانی وتی هاتنەوەی خزمەتگوزارییه‌ بانكییه‌كان ئەولەویەتی کارەکانی ئەنجومە ناوخۆییەکەی عەنە بوو، بەتایبەتی بۆ خێزانەکانی بەهۆی داعشەوە ئاوارەبوون و گەڕابوونەوە سەر ماڵ و حاڵیان دوای ئەوەی رەوەشی گشتی باشتر بوو.

وتی بینایەکی نوێ بۆ بانکی رافیدەین دیاریکرا.

وتیشی حکومەتی ناوخۆیی و فیدرال پێکەوە کاریانکردووە بۆ کردنەوەی لقی بانکەکان و دڵنیابوونەوە لەوەی پابەند ده‌بن بە رێوشوێنه‌ بانکییه‌كانه‌وه‌.

عانی وتی ئامانج دڵنیابوونەوەیە لەوەی پارەی تەواو هەیە دەستاودەست بکات و دڵنیایی هەبێت کە خەڵك دەتوانن رۆژانە دەستیان بگاتە خزمەتگوزاری بانکی.

وتی ستافی وەزارەتی دارایی هاتن بۆ پشکنین بەر لە کردنەوەی لقی ناوخۆیی بانکی رافیدەین و ئێستاش بانکەکە لەلایەن هێزێكی هاوبه‌شی پۆلیس و سوپاوە ئەمنییەتی پارێزراوە.

کردنەوەی بانکەکەی بە "دەستکەوتێکی گەورە بۆ دانیشتووانە ناوخۆییەکە و شارۆچکەکە بەگشتی" له‌قه‌ڵه‌مدا.

وتی: "تاکە بانکە لە قه‌زاكه‌دا." ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه‌ بەرلەوەی داعش دەستبگرێت بەسەر پارێزگاکەدا لە 2014، لقی بانکەکە خزمەتگوزاریەکانی پێشەکەشی دانیشتووانە ناوخۆییەکە و دەزگا گشتی و تایبەتەکان دەکرد.

وتیشی: "بەم هەنگاوە هیوامان وایە دانیشتووانەكه‌ ئەوەندە نەچنە بانکەکانی دەرەوەی شارۆچکەکە و گواستنەوەی پارە بەئاسانی بەڕێوەبچێت."

هه‌روه‌ها وتی شارۆچکەکە پێویستی بە بانکی زیاترە، چونکە یەك بانك بەس نییە بۆ دابینکردنی پێویستییەکانی تەواوی ئه‌و دانیشتووانەی ژمارەیان ده‌گاته‌ نزیكه‌ی 30,000 کەس.

خستنه‌وه‌گه‌ڕی ژێرخان

عانی وتی قه‌زاكه‌ ره‌نجیكێشاوه‌ بۆ باشکردنی خزمەتگوزارییە گشتییەکان، چونکە ژێرخانه‌كه‌ی زۆر زیانی پێگەیشت لەکاتی شەڕەکاندا.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد كه‌ زۆربەی قوتابخانەکان و دەزگاکانی خزمەتگوزاری گشتی خێرا چاککرانەوە و ئاوی خواردنە دابینکرا بۆ ناوەندی عەنە و شارۆچکەکانی سەگره‌ و ریحانە.

چەندین دەزگای گشتیش کراونەتەوە، وەك بەڕێوبەرێتی گشتی پاسپۆرت.

عانی وتی هەوڵەکانی چاککردنەوە لەلایەن دەزگا عێراقییەکانەوە پشتیوانییان لێکرا وەك پشتیوانه‌ی دارایی نیشتمانی بۆ بنیاتنانەوەی ناوچەکانی بەر کاریگەری ئۆپەراسیۆنە تیۆریستییەکان کەوتن لەگەڵ رێخکراوە جیهانییەکان.

بەگوێره‌ی ئەندامێكی پێشووی ئەنجومەنی پارێزگای ئەنبار، عه‌ید عەماش، کردنەوەی هەر دەزگایەکی کەرتی گشتی و دەزگاکانی خزمەتگوزاری خزمەتی دانیشتووانەکە دەکات.

بە دیارونای وت: "کردنەوەی بانکی رافیدەین دەستکەوتێکی گەورەیە و ژیانی خەڵك ئاسانتر دەکات."

وتی: "وه‌ك زانراوە پارێزگاکەمان زەوییەکی بەرفراوانی هەیە و هاتوچۆ سەختە لە شارۆچکەیەکەوە بۆ یەکێکی دیکە یان بۆ نزیکترین پارێزگا بۆ ئه‌نجامدانی ئه‌ركی ئیداری ئاسایی."

بوژانەوەی ئابوری ناوخۆیی

عەماش ئاماژەی بۆ ئەوە کرد كه‌ دەستپێکردنەوەی خزمەتگوزاری بانكی کارئاسانی دەکات بۆ پێدانی موچە و خانەنشینی و بۆ تاكه‌كه‌سان و کۆمپانیا گشتی و تایبەتەکانیش تا بتوانن پارە هەڵبگرن یان قەرز وەربگرن.

ئابوریناس ساڵح حەماش بە دیارونای وت کاری بانکی شادەماری چالاکی ئابورییە و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد كه‌ دەستپێکردنەوەی کارەکانی سێکتەری بانك زۆر گرنگە بۆ گەشەپێدانی ئابوری لە ناوچەکانی پێشتر لەژێر دەستی داعشدا بوون.

وتی بانکەکان رۆڵی سەرەکییان هەیە لە بوژانەوەی ئابوری و پارەدان بە بازرگانییە بچوك و مامناوەندەکانی داهاتیان هەیە، کە ئێستا پێویستە بۆ کەمکردنەوەی بێکاری و باشبوونی رەوشی ئابوری.

حەماش وتی بانکەکان کاریگەریشیان هەیە لەسەر کشتوکاڵ و پیشەسازی و بازرگانی و سەرمایەی بەگەڕخراو لەگەڵ دەزگا داراییەکان دابیندەکه‌ن بۆ کۆمپانیاکان و دەزگا تایبەت و گشتییەکان.

وتی ئەو خزمەتگوزارییانە "هاوکاردەبن له‌ هه‌ڵمه‌ته‌كانی بنیاتنانەوە و گەشەپێدانی بەردەوامدا".

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

1 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500

ئازیزم، من هیچ تێنه‌گه‌یشتم. توخوا هه‌واڵی ترم بده‌نێ.

وه‌ڵام بده‌ره‌وه‌