چەکدارانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) له تەمموزی 2015 یاریگای ئۆڵۆمپی ئەنباریان لە رەمادی تەقاندەوە، کە بووە هۆی رووخاندنی یاریگا گەورەکە و داروپهردووهكهشی هەر لە شوێنی خۆیدا مایەوە.
بەرپرسان وتیان بهڵام ئێستا کە داعش لە ئەنبار دەرکراوە و ژێرخانە سەرەتاییەکانی كه تێكدرابوون، نۆژهنكراونهتهوه، دەستکراوە بە جێبەجێکردنی پلانی بنیاتنانەوەی یاریگاکە و دەزگا وەرزشییەکانی دیکەی پارێزگاکە.
دروستكردنی یاریگاکە هێشتا بەتهواوی کۆتایینەهاتبوو کە داعش دەستیگرت بەسەر پارێزگاکەدا لە هاوینی 2014 و بووە هۆی وەستانی کاركردن تێیدا و دواتریش گروپە تەقاندییەوە.
سەرۆك شارەوانی رەمادی، ئیبراهیم جەنابی بە دیارونای وت: "یاریگاکە پرۆژەیەکی گەورە بوو کە خەریکی تەواوکردنی بووین، بەڵام داعش لە 2015 تەقاندییەوە."
وتی: "دوای ئەوەی کۆنترۆڵی شارەکەمان کردەوە، سەرنجمان لەسەر چەند پرۆژەیەکی سەرەتایی ژێرخان بوو بۆئەوەی پێداویستییە سەرەتاییەکان دابینبکەین تا خێزانە ئاوارەکان بگەڕێنەوە ماڵەکانیان و دەستبکەنەوە بە ژیانی ئاساییان."
وتی ئێستا "لەبەردەم رۆشنایی ئەو باشتربوونەوەیهی پارێزگاکەمان بەخۆیەوە بینیوە لەگەڵ پتەوبوونی ئەمنییەتدا، پێویستبوو دەستبکەین بە پرۆژەکانی بنیاتنانەوە کە گرنگن بۆ بردنهسهری ژیانێکی ئاسایی".
وتی شارەکە لەگەڵ وەزارەتی لاوان و وەزرشی عێراق کاردەکات بۆ بنیاتنانەوی یاریگای ئۆڵۆمپی ئەنبار و ئاماژەیکرد بهوهی دەستکراوە بە لابردنی داروپهردووهكه تا کارەکانی بنیاتنانەوە دەستیان پێبکرێت.
گەشەپێدانی کەرتی وەرزش
جەنابی وتی: "یاریگاکە وەك گوندێكی وەرزشی پڕاوپڕدەبێت، کە ئوتێڵ و دوو گۆڕهپانی ناوهندیی راهێنان و بازنهیهكی راكردن و مهیدانێك و خزمەتگوزارییەکانی دیکەی تیادایە."
وتیشی: "کە تەواو بوو، نمونەیەکی دیاری شارهكه دەبێت و دەکرێت بۆ خولە ناوخۆیی و نێودەوڵەتییەکانی تۆپی پێ بەکاربهێنرێت."
بەرپرسێك له بەڕێوبەرێتی وەرزش و لاوانی ئەنبار، عیماد مەشهەدانی بە دیارونای وت یاریگاکە کەوتۆتە ناوچەی کیلۆ 70 لە رۆژئاوای رەمادی و توانای لەخۆگرتنی 30,000 تەماشاکەری هەیە.
وتی بنیاتنانەوە چاوەڕواندەکرێت دوو ساڵ و نیو بخایەنێت و نزیکەی 112 ملیار دینار (94 ملیۆن دۆلار)ی تێدەچێت.
وتیشی دروستکردنەوەی یاریگاکە نمونەی "هەوڵەکانی وەزارەتی لاوان و حکومەتی ئەنبار و لایەنە ناوخۆییەکانی دیکەیە بۆ گەشەپێدانی کەرتی وەرزش دوای چەندین ساڵ پشتگوێخستن و نەبوونی بۆنەی وەرزشی بەهۆی تیرۆریزمەوە".
ههروهها وتی: "ئەوەی كردوومانهته ئهركی سەرشانمان دەستپێکردنەوەی هەموو پرۆژەکانە کە دواکەوتوون و جێبەجێکردنی پلانی هیوابەخشە بۆ گەشەپێدانی کەرتی وەرزش و سەرنج لەسەر لاوان و هیواکانیانە."
مەشهەدانی وتی بۆ ئەوەش "دەمانەوێت 10 یاریگای سەرەکی بۆ وەرزشی جۆراوجۆر دروستبکەین جگە لە تۆپی پێ و پلانیشمان هەیە بۆ دروستکردنیان لە چەندین شارۆچکەی پارێزگاکە".
بەڕێوبەرێتی لاوان و وەرزشی ئەنبار له 9 ئازار بەردی بناغەی یاریگایەکی تۆپی پێی دانا لە بهشهی رۆژههڵاتی شارۆچکەی کەرمە، کە یەکەمجارە لەو ناوچەیە دروستدەکرێت و توانای لەخۆگرتنی 5,000 تەماشاکەری هەیە.
'بە ئازادی و بەبێ ترس'
ئەندامی ئەنجومنی پارێزگای ئەنبار، عهید عەماش بە دیارونای وت ئەنبار دەتوانێت پهنجه رابكێشێت بۆ چەندین کاری بنیاتنانەوە و بوژانەوەی ژێرخان کە تەواوکراون و لەلایەن داعش و لەکاتی شەڕەکانی دەرکردنی گروپەدا تێکدرابوون.
وتی: "پرۆژەکانی تەندروستی و پەروەردە و شارەوانی و سێکتەرەکانی خزمەتگوزارییە گشتییەکانمان تەواوکردووە و ئێستا کاتی ئەوەیە سەرنجمان بخەینە سەر وەرزش و پشتیوانیکردن لە بەهرەی لاوان."
عەماش وتی: "داعش هەوڵیدا گەنجان بەلای خۆیدا رابکێشێت و هەڵیانبخڵەتێنێت بە ئایدۆلۆژیا تووندڕەوەکەی، و بەشداریکردنیانی لە وەرزش و هیواکانیانی قەدەغەکرد لەژێر ناوی ئەوەدا كه ئایین رێیانپێنادات."
وتی: "دوای ئەوەی گروپەکە وەدەرنرا و رەوشی ئاسایی گەڕایەوە بۆ شارەکانمان، گەنجەکانمان دەستیانکردووە بەو چالاکییەکانی پێیانخۆشە، بە ئازادی و بەبێ ترس."
وتیشی:" ئەمرۆ دەبێت پشتیوانی لەو چالاکییانە بکەین و هاوکاربین بۆ دابینکردنی ئەوەی گەنجەکان پێویستیانە و پێیانخۆشە، بۆئەوەی بەلاڕێدا نەچن و نەکەونە ژێر کاریگەریی تیرۆریستانەوە."
دانیشتوویهكی رەمادی، لوئەی مەحمود، بە دیارونای وت زۆربەی کاتە بەتاڵەکانی بە تەماشاکردنی تۆپی پێ بەسەردەبات -- کە لەکاتی داعشدا مەحاڵ بوو.
وتی بنیاتنانەوەی یاریگاکە لە رەمادی هەنگاوێکی ئەرێنییە و وتیشی دڵخۆشدەبێت یارییەکانی تیمی عێراق و خولە نێودەوڵەتییەکان لە شارەکەیدا ئەنجامبدرێن.