هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

دانیشتوانی باغۆز داروپه‌ردووه‌كانی شه‌ڕ پاکدەکەنەوە ساڵێك دوای داعش

ئاژانسی فرانس پرێس

شەڕڤانێکی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بۆ پاسەوانی وەستاوە لە دەروازەی گوندی باغۆز لە سوریا، 13 ئازار، ساڵێك دوای رووخانی داعش. [دەلیل سولەیمان/ئاژانسی فرانس پرێس]

شەڕڤانێکی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بۆ پاسەوانی وەستاوە لە دەروازەی گوندی باغۆز لە سوریا، 13 ئازار، ساڵێك دوای رووخانی داعش. [دەلیل سولەیمان/ئاژانسی فرانس پرێس]

فاتن حەسەن نان دروستدەکات بە فڕنێكی سەرەتایی لە گوندی باغۆز لە سوریا، 13 ئازار. [دەلیل سولەیمان/ئاژانسی فرانس پرێس]

فاتن حەسەن نان دروستدەکات بە فڕنێكی سەرەتایی لە گوندی باغۆز لە سوریا، 13 ئازار. [دەلیل سولەیمان/ئاژانسی فرانس پرێس]

کچێك خوشکەکەی هەڵگرتووە کە دەناڵێنێت بەدەست نەخۆشی لیشمانیاوه‌ (لایشمانیاسیس)، كه‌ نەخۆشییەکی پێستە بەهۆی میکرۆبێكی مشه‌خۆره‌وه‌ په‌یداده‌بێت كه‌ لەڕێی مێش و مه‌گه‌زه‌وه‌ دەگوێزرێتەوە، لە گوندی باغۆز لە رۆژهەڵاتی سوریا، 13 ئازار. [دەلیل سولەیمان/ئاژانسی فرانس پرێس]

کچێك خوشکەکەی هەڵگرتووە کە دەناڵێنێت بەدەست نەخۆشی لیشمانیاوه‌ (لایشمانیاسیس)، كه‌ نەخۆشییەکی پێستە بەهۆی میکرۆبێكی مشه‌خۆره‌وه‌ په‌یداده‌بێت كه‌ لەڕێی مێش و مه‌گه‌زه‌وه‌ دەگوێزرێتەوە، لە گوندی باغۆز لە رۆژهەڵاتی سوریا، 13 ئازار. [دەلیل سولەیمان/ئاژانسی فرانس پرێس]

دەستگێڕێك سەوزە دەفروشێت لە گوندی باغۆز لە رۆژهەڵاتی سوریا، 13 ئازار. [دەلیل سولەیمان/ئاژانسی فرانس پرێس]

دەستگێڕێك سەوزە دەفروشێت لە گوندی باغۆز لە رۆژهەڵاتی سوریا، 13 ئازار. [دەلیل سولەیمان/ئاژانسی فرانس پرێس]

ژنان کەلوپەل لەناو داروپه‌ردووه‌كان دەردەهێننه‌وه‌ لە ماڵێکی رووخاودا لە گوندی باغۆز لە رۆژهەڵاتی سوریا، 13 ئازار. [دەلیل سولەیمان/ئاژانسی فرانس پرێس]

ژنان کەلوپەل لەناو داروپه‌ردووه‌كان دەردەهێننه‌وه‌ لە ماڵێکی رووخاودا لە گوندی باغۆز لە رۆژهەڵاتی سوریا، 13 ئازار. [دەلیل سولەیمان/ئاژانسی فرانس پرێس]

حەمەد ئیبراهیمی جوتیارە هەوڵدەدات زەوییە تێکدراوەکەی چاکبکاتەوە سالێك دوای ئەوەی ئاڵای رەشی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش) لە گوندی باغۆز لە سوریا هێنرایە خوارەوە.

هێشتا پاشماوەكانی گروپە تیرۆریستییەکە لە دەوروبه‌ری ماون، لەو گوندە دوورەدەستەی نزیك سنووری عێراق، کە تیایدا شەڕڤانانی کورد و هاوپەیمانی نێوده‌وڵه‌تی بە سەرۆکایەتی ئەمریکا شکستی داعشیان راگەیاند لە ئازاری 2019 دوای هێرشێكی تووند كه‌ چەندین مانگی خایاند.

لە بناری گردێكی بەردەڵان، ئیبراهیم، تەمەن 75 ساڵ، پشتێنی تەقەمەنی فڕێدراو و هێلەکی سەربازی دڕاو لەناو خۆڵ و خاشاکدا دەدۆزێتەوە.

لە نزیکییەوە قەوانی فیشەك ژەنگی هەڵهێناوە و پاشماوەی ئۆتۆمبیلی سوتاو دانە دانە لەسەر زەوییەکە دەبینرێن.

حەمەد ئیبراهیمی جوتیار (لای راست) لەگەڵ کوڕەکەی لەسەر زەوییە زیان پێگه‌یشتووه‌كه‌یانن لە گوندی باغۆز لە رۆژهەڵاتی سوریا، 13 ئازار، ساڵێك دوای داڕمانی خەلافەتەکەی داعش. [دەلیل سولەیمان/ئاژانسی فرانس پرێس]

حەمەد ئیبراهیمی جوتیار (لای راست) لەگەڵ کوڕەکەی لەسەر زەوییە زیان پێگه‌یشتووه‌كه‌یانن لە گوندی باغۆز لە رۆژهەڵاتی سوریا، 13 ئازار، ساڵێك دوای داڕمانی خەلافەتەکەی داعش. [دەلیل سولەیمان/ئاژانسی فرانس پرێس]

ئیبراهیم کە سەرپەرشتیی خێزانێكی گه‌وره‌ی 75 کەسی ده‌كات، وتی: "وێرانەکە چاکدەکەینەوە بۆ چاندنی گەنم لەم زەوییەدا بۆ نان."

بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "دەمانەوێت ئەم زەوییە ببوژێنینەوە تا بەروبومی تێدا بچێنین بۆ خواردن."

جوتیارەکە چەند مانگێك لەمەوبەر گەڕاوەتەوە باغۆز، دوای ئه‌وه‌ی لە چەند شوێنێکی پارێزگای دێرەزوور و دواتر لە پارێزگای رەقە لە باکور چەندین جار هەڵهاتووە، له‌كاتێكدا شەڕ دژی داعش له‌ گه‌رمه‌یدا بوو.

خێزانەکەی ئیبراهیم دەستیانکردووە بە پاککردنەوەی داروپه‌ردووه‌كانی شه‌ڕ لەو شوێنەی کەوتۆتە رۆخی گوندەکە و پێشتر هەزاران چەکداری داعش و كه‌سوكاریانی تێدا بوون.

مینیان دۆزیوەتەوە و هەندێك جاریش چەکیان لەژێر ئەو زەوییەدا دۆزیوەتەوە کە ئیبراهیم هیواخوازە گه‌نمی تێدا بچێنێت.

ئیبراهیم وتی: "کە هاتینەوە و بینیمان چی بەسەر زەوییەکەماندا هاتووە، کوڕەکەم خەریكبوو شێت ببێت. ترسام جەڵدەی دڵ لێیبدات."

"ئه‌م وێرانەیە دەڵێی برینێکە لەسەر جه‌سته‌م."

داعش هه‌وڵی تۆڵەسه‌ندنه‌وه‌ ده‌دات

ئەم زەوییە وێرانبووه‌ی خێزانه‌كه‌ی ئیبراهیم هاتوونه‌ته‌وه‌ بۆی، ته‌نها شتێكه‌ ماوه‌ته‌وه‌ لەو بەناو دەوڵەتە سنووربەزێنەی گروپە تووندڕەوەکە لە 2014 بەدرێژایی خاکێکی زۆر لە سوریا و عێراق رایگەیاند.

ئەو کاتەی گروپەکە لە لوتکەدا بوو، لێكدانه‌وه‌یه‌كی دڕندانه‌ی ئایینی بەسەر نزیکەی حەوت ملیۆن کەسدا سەپاند و چەندین هێرشی کوشندەی ئەنجامدا دژ بەو مەدەنیانەی لە ژماردن نایەن.

لەکاتێکدا بەناو خەلافەتەکە ئێستا نەماوە، ترسی هێرشکردن لەلایەن پاشماوەکانی داعشه‌وه‌ وەك خۆی ماوە لەناو دانیشتوانەکە و ئه‌و هێزە ئەمنیانه‌دا كه‌ کوردەکان سەرکردایەتی دەکەن.

لە دەروازەی باغۆز، شەڕڤانانی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) ناسنامەکان پشتڕاستدەکەنەوە و دەورییەی پیاده‌ ئه‌نجامده‌ده‌ن لە خاڵە ستراتیژییەکاندا.

وتەبێژێكی ئەنجومەنی سەربازی دێرە زوور کە سەر بە هەسەدەیە، وتی باغۆز ئه‌مینه‌، بەڵام شانەکانی داعش "بەردەوامن لە هەڵسوڕان لە گوندەکانی نزیكیەوە وەك شەعفا و سوسە".

سەرباری شکستی داعش لە باغۆز، داعش هێشتا لە ناوچەکانی ژێردەستی هەسەدەدا بوونی ماوە، کە تێیاندا چەند رۆژ جارێك بەرپرسیارێتی خۆی لە چەند هێرشێك رادەگەیەنێت.

ئه‌و شەڕڤانانه‌ی کوردەکان سەرکدایەتیان دەکەن و هاوپەیمانەکانیان لە ساڵی رابردووەوە خەریکی دەستگیرکردنی پاشماوەكانی تووندڕەوانن.

لە تشرینی یەکەمدا، هەڵمەتێكی ئەمریکی لە باکوری سوریا سەرۆکی داعش ئەبو بەکر بەغدادی کوشت، بەرلەوەی گروپەکە شوێنگرەوەکەی رابگەیەنێت ئەبو ئیبراهیم هاشم قوڕەیشی.

بەڵام کوشتنی بەغدادی تەنیا هانی شانەی نوستووی زیاتری داوە چالاكی بکەن، بەگوێره‌ی وتەبێژەکەی ئەنجومەنی سەربازی دێرەزوو، کە داوایکرد تەنیا وەك هارون بناسرێنرێت.

بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "داعش دەیەوێت تۆڵە بکاتەوە."

'ژیان لە دۆزه‌خدا'

سەرباری مەترسی بەردەوامی هێرشەکان، نیوەی دانیشتوانی باغۆز گەڕاونەتەوە لە چەند مانگی رابردوودا و لەگەڵ خۆیاندا شێوەیەکی ژیانی ئاساییان هێناوەتەوە.

لە بازاڕە سەرەکیەکەدا، ژنان سه‌رتاپا ره‌شپۆش بە شەقامەکەدا دەڕۆن و سیمبۆڵەکانی داعش هێشتا بەسەر دیوارەکانی دەوروبەرەوە ماون.

دەستگێڕەکان سەوزە و میوە دەفرۆشن لەسەر عەرەباکانی سەر شەقامەکان لەژێر ریزە بالەکۆنەکاندا.

زۆربەی ئه‌و باڵەخانانه‌ی لە شه‌ڕدا زیانیان بەرکەوتووە چۆڵن و ئەوانەش کە خەڵكیان تێدایه‌ کارەبا و ئاویان نییە.

لەناو ئەو وێرانەیەدا نەخۆشی لیشمانیا بڵاوبۆتەوە لە گوندەکەدا -- كه‌ نەخۆشییەکی پێستە بەهۆی میکرۆبێكی مشه‌خۆره‌وه‌ په‌یداده‌بێت كه‌ لەڕێی مێش و مه‌گه‌زه‌وه‌ دەگوێزرێتەوە.

نەخۆشییەکە بەربڵاوبووە لە سوریا بەڵام لە ماوەی ئەو نۆ ساڵه‌ی شه‌ڕی ناوخۆدا زۆرتربووە، بەتایبەتی لەو ناوچانه‌ بووبوونه‌ گۆڕەپانی شەڕی دەرپەڕاندنی داعش لەم چەند ساڵەی دواییدا.

لە کاتی برژاندنی ناندا بە فڕنێکی سەرەتایی، فاتن حەسەنی تەمەن 37 ساڵ وتی ئه‌و نەخۆشییەی روخسار ده‌شێوێنێت زۆر بەربڵاوە لە باغۆز.

بە ئاژانسی فرانس پرێسی وت: "هەموو منداڵەکانم بەدەست نەخۆشی ليشمانیاوه‌ دەناڵێنن، نەك هەر ئەوان، زۆربەی دانیشتوانەکە هەیانە."

وتی بەڵام هیچ نەبێت "لەناو ماڵی خۆماندا دەژین و ئەوەش بەسە بۆ ئێستا".

لەنزیکیەوە هاشم رەفعەت، 20، ئەوەندە شانسی نییە.

رەفعەت کە لە چادرێکدا دەژی لەتەنیشت ماڵه‌كه‌یه‌وه‌، كه‌ به‌ بۆمب رووخاوه‌، وتی: "خزمەتگوزارییە گشتییەکان بوونیان نییە، ماڵەکان رووخاون و زۆر کەس مردن بەهۆی مینەوە لەکاتێکدا یەك نەخۆشخانەمان نییە".

"ئێمە لە دۆزه‌خدا دەژین."

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500