هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

هێڵە گەرمەکان یارمەتی شەڕی دژی داعش دەدەن لە عێراق

خالید تائی

هێڵی گەرمی هێزە تایبەتەکانی دەزگای دژە تیرۆرزمی عێراق (454) سەرچاوەیەکی گرنگ و بێ وێنەی زانیاری هەواڵگرییە. [خاوەنی وێنە: هێزەکانی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی عێراق]

هێڵی گەرمی هێزە تایبەتەکانی دەزگای دژە تیرۆرزمی عێراق (454) سەرچاوەیەکی گرنگ و بێ وێنەی زانیاری هەواڵگرییە. [خاوەنی وێنە: هێزەکانی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی عێراق]

ئەو هێڵە گەرمانەی لەلایەن هێزە تایبەتەکان و دەزگا ئەمنیەکانی دیکەوە بەکارهاتوون سەرکەوتووبوون لە دەستگیرکردنی پاشماوەکانی رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا، بەرپرسان وتیان.

زانیارییدان بە تەلەفۆن لەلایەن مەدەنیەکانەوە یارمەتی هێزە ئەمنیەکان دەدات شانە نوستووەکانی داعش بدۆزنەوە و بەر بە هێرشە تیرۆریستیەکانیان بگرن، وتیان.

وتەبێژی فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان لیوا تەحسین خەفاجی وتی هێڵی گەرمی هێزە تایبەتەکانی دەزگای دژە تیرۆرزمی عێراق (454) و هێڵە گەرمە ئەمنیەکانی دیکە "سەرچاوەیەکی گرنگ و بێ وێنەی زانیاریی هەواڵگریین".

بە دیارونای وت: "زۆربەی ئۆپەراسیۆنەکانی دژ به‌ داعش، بەتایبەتی ئەوانەی ئەمدواییانە لەلایەن هێزە تایبەتەکانی عێراق و فڕۆکە جەنگیەکانی F16 لە چیاکانی حەمرین و خانوکە لە کەرکوك، دوای زانیاری بە تەلەفۆن ئەنجامدران."

هێزەکانی دەزگای دژە تیرۆریزمی عێراق هەڵدەکوتنە سەر حەشارگەیەکی داعش لە چیاکانی بادوش لە پارێزگای نەینەوا لە 14 شوبات، دوای بەدەستگەیشتنی زانیاری ورد. [خاوەنی وێنە: دەزگای دژە تیرۆریزم]

هێزەکانی دەزگای دژە تیرۆریزمی عێراق هەڵدەکوتنە سەر حەشارگەیەکی داعش لە چیاکانی بادوش لە پارێزگای نەینەوا لە 14 شوبات، دوای بەدەستگەیشتنی زانیاری ورد. [خاوەنی وێنە: دەزگای دژە تیرۆریزم]

هێزە تایبەتەکانی عێراق لە 3 ئازار ئەندامی شانەیەکی داعش دەستگیردەکەن کە لەپشت ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستیەکانی پارێزگاکانی کەرکوك و سەلاحەدینەوە بوو. [خاوەنی وێنە: هێزەکانی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی عێراق]

هێزە تایبەتەکانی عێراق لە 3 ئازار ئەندامی شانەیەکی داعش دەستگیردەکەن کە لەپشت ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستیەکانی پارێزگاکانی کەرکوك و سەلاحەدینەوە بوو. [خاوەنی وێنە: هێزەکانی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی عێراق]

لە 15 شوبات، دەزگای دژە تیرۆرزم رایگەیاند كه‌ دابەزاندنی سەرباز لە فڕۆکەوە بۆ نێو چیاکانی حەمرین بۆتە هۆی کوشتنی 10 پاشماوەی داعش.

دابەزاندنێکی دیکەی سەربازان لە فڕۆکەوە لە 24 شوبات لە دەشتی زغەیتون لە کەرکوك بووە هۆی "کوشتنی سێ تیرۆریست و دەستگیرکردنی حەوتی دیکە".

رۆژێك دواتر، دەزگای دژە تیرۆرزم هێرشێکی بەرفراوانی دژی حەشارگەکانی داعش لە چیاکانی خانوکە لە پارێزگای سەلاحەدین ئەنجامدا و 39 چەکداری کوشت.

پردەکانی متمانە

خەفاجی ئاماژەیکرد بەوەی ئەو زانیارییە هەواڵگرییانەی له‌ڕێی هێڵی گەرمی 454ی دەزگای دژە تیرۆرزمه‌وه‌ کۆکراونەتەوە، بەشداربوون لە هەڵوەشاندنەوەی شانە نوستووەکان و دەستگیرکردنی ئەندامەکانیاندا.

هێزە تایبەتەکان شانەیەکی شەش ئەندامیی داعشیان هەڵوەشاندەوە لە 4 ئازار کە بەرپرس بوو لە چەندین هێرش دژی مەدەنیەکان لە ریاز و عەباسی لە پارێزگای کەرکوك و بەلەدروز لە پارێزگای دیالە.

هێزەکانی ئۆپەراسیۆنە تایبەتەکانی عێراق رایانگەیاند كه‌ رۆژێك پێشتر پێنج ئەندامی شانەیەك کە پلانی چەند هێرشێکی لە کەرکوك و سەلاحەدین دانابوو دەستگیرکران، لەگەڵ بەناو "ئەمیری سەربازیی"ی سەلاحەدین.

هاوکات، بەڕێوبەرێتی هەواڵگری سەربازی سەرکەوتوو بوو لە دەستگیرکردنی 13 ئەندامی داعش لە سەرەتای ئازار و بەهۆی زانیاریی لەلایەن هاوڵاتیانەوە لەڕێی هێڵی گەرمی (153)وە.

دەستگیرکردنەکان لە چەندین شاری عێراق روویاندا، لەنێویاندا قائیم، روتبە و موسڵ.

خەفاجی وتی: "فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنە هاوبەشەکان کە سەرپەرشتی چالاکیەکانی هەموو دەزگا ئەمنیەکان دەکات، گرنگی بە هێشتنەوەی کەناڵێکی ئەرێنی پەیوەندی لەگەڵ مەدەنیەکان دەدات و پشتیوانی بەشدارییان دەکات لە برەودان بە ئاسایش چونکە ئەوە فاکتەرێکی زۆر گرنگ و بێوێنەیە بۆ دەستڕاگەیشتن بە سەقامگیری."

وتیشی: "هەوڵدەدەین چەندین پردی متمانە لەگەڵ مەدەنیەکان دروستبکەین و دڵنیایی بدەین لەسەر مافی ژیانی تایبەت و نهێنی بوونیان کاتێك زانیارییمان پێدەبەخشن."

پسپۆڕی ئەمنی محەمەد روبەیعی وتی هێڵە گەرمەکان پلانێکی ستراتیژیی ئەمنیی گرنگن کە دانراون بۆ شەڕی دژ به‌ تیرۆریزم.

بە دیارونای وت: "ئەم هێڵە گەرمانە بەردەوامن لەوەی رۆڵێکیان هەبێت لە هێشتنەوەی فشار لەسەر تیرۆریستان و وەستاندنی پیلانەکانیان و هەوڵە بەردەوامەکان بۆ نەهێشتنی سەقامگیریی دۆخی [ئەمنی]."

ئامرازێکی زۆر گرنگ

وتی: "بەهۆی ئەو زانیارییانەی لەلایەن مەدەنیەکانەوە دراون و کارکردنی دەستبەجێی کاربەدەستان بەو زانیارییانە، دزە کراوەتەوە نێو چەندین شانەی داعش و حەشارگە نهێنییەکانیان دۆزراونەتەوە."

شیکاروانی ئەمنی فازل ئەبوڕەغیف وتی ئەوەی داعش لە هەر شتێك زیاتر لێی دەترسێت پەیوەندییەکی هاریکارانە و بەهێزی نێوان مەدەنیەکان و دەزگا ئەمنیەکانە.

وتی: "مەدەنیەکان رۆڵێکی گرنگیان هەبووە لەو لێدانە کوشندانەی بەر گروپەکە کەوتوون چونکە ئەو زانیارییانەی داویانە رێگەیان بە هێزەکانمان داوە بگەنە پتەوترین و نهێنیتریین ئامانجەکانی تیرۆریستان."

وتیشی ئەو زانیارییانە یارمەتیشیان داوە "داتابەیسی ئه‌منی فراوان بکەین بە زانیاریی گرنگ دەربارەی سەرکردە ماوەکانی عێراق و ئەندامانیان و شوێن و جوڵەکانیان".

دانیشتوویه‌كی بەغدا، فیراس جەبوری، 36 ساڵ، وتی كه‌ "هیچ دوودڵ نییە لە بەکارهێنانی هێڵە گەرمەکان" گەر زانیارییەکی ئەمنیی لابێت.

بە دیارونای وت: "هەمیشە گوێبیستی ئەو ئۆپەراسیۆنە تیرۆریستیانە دەبین کە بەرپەچدراونەتەوە دوای ئەوەی کاربەدەستان کاریان بەو زانیارییانە کردووە کە هاوڵاتیان داویانە."

وتی: "ئەمە کارێکی مەزنە و یارمەتیدەرە بۆ ئەو سەقامگیرییەی لەمڕۆدا هەمانە و ئەزمونی دەکەین."

هێڵە گەرمەکانی دیکە لە عێراق ئەمانەیان تێدایە: وەزارەتی ناوخۆ (130)؛ ئاژانسی هەواڵگریی عێراق (400)؛ بەڕێوبەرێتی گشتی هەواڵگری و ئاسایش (138) و ئاژانسی ئاسایشی نیشتمانی (131).

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500