تورکیا چوارشەممە (11 ئازار) داوای لە روسیا کرد کاربكات لەسەر چارەسەری دەنگۆكان دهربارهی پێشێلکردنی ئهو ئاگربەستهی تهمهنی هەفتەیەکە لەلایەن هێزەکانی رژێمی سوریاوه لە ئیدلیب.
سەرۆک رەجەب تەیب ئەردۆگان وتی: "هەرچەندە تهنها هەندێك رووداوی بچووک لێرە و لەوێ روویانداوە، ئاگربەستەکە پێشێلکراوە. ئێمە روسیا ئاگاداردهكهینهوه لەم گۆڕانكارییانه. چاوەڕێشدەکەین رێوشوێن بگرنەبەر."
ئەردۆگان هەفتەی رابردوو بە ئاگربەستێک رازیبوو لەگەڵ هاوتا روسییەکەی ڤلادمیر پوتین، کە پشتیوانی رژێمی سوریا دەکات، بەڵام رێکەوتنەکانی پێشوو بەشێوەیەکی کاتی جێبەجێکراون.
تورکیا ئۆپەراسیۆنێکی سەربازیی لە سوریا دەستپێکرد دوای ئەوەی زیاتر لە 50 سەربازی لە مانگی رابردوودا لە ئیدلیب کوژران.
وەزیری بەرگری تورکیا هولوسی ئاکار وتی یەکشەممە گفتوگۆکان "بەشێوەیەکی بونیادی" لەگەڵ روسیادا بەڕێوەدهچوون بۆ ئەنجامدانی دەورییەی هاوبەش لەسەر شاڕێگەی M4 لە ئیدلیب، کە بە گوێرەی ئاگربەستەکە لەسەری رێکەوتوون.
لەگەڵ پشتیوانیکردنی بەشێک لە گروپە ئۆپۆزسیۆنەکان، تورکیا بنکە چاودێرییە سەربازییەکانی لە ئیدلیب جێگیركرد بەگوێرەی ئاگربەستێکی 2018 لەگەڵ روسیادا كه بۆ رێگریکردن لە هێرشێکی رژێم واژۆکرا.
ئەردۆگان وتی: "ئاگربەستێکی کاتیمان لە مۆسکۆ واژۆکرد. ئەوەی ئێستا گرنگە ئەوەیە چۆن بیکەین بە ئاگربەستێکی هەمیشەیی. ئێمە ئێستا بەشێوەیەکی خێرا کاری لەسەر دەکەین. کە تەواومان کرد، ئەرکێکی ئاسانترمان دەبێت."
وتیشی: "لەگەڵ بچوکترین هێرشدا (بۆ سەر بنکەکانمان)، ئێمە نەک تەنیا تۆڵەدەکەینەوە، بەڵکو بەشێوەیەکی زۆر تووندتر وەڵامیان دەدەینەوە."
رژێمی سوریا بەپشتیوانی هێزهكانی ئێران و هێرشە ئاسمانییەکانی روسیا، لە کانونی یەکەمەوە شەڕ بۆ گرتنەوەی ئیدلیب دەکات، ئەمەش بووەتە هۆی ئاوارەکردنی نزیكهی ملیۆنێك مەدەنی بەرەو باکوری وڵاتەکە، لەسەر سنووری تورکیا.
تورکیا نزیکەی 4 ملیۆن ئاوارەی لهخۆگرتووه و داوای هاوکاری زیاتری كردووه لە ئەوروپا و وڵاتانی ئەندام لە ناتۆ بۆ مامهڵهكردن لهگهڵ قەیرانەکە.