چالاکوانێکی ناوخۆی بە دیارونای وت هێزەکانی رژێمی سوریا و میلیشیاکانی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێران گەمارۆیەکی تەواویان خستۆتەسەر کەمپی روکبان و لە چەند هەفەی رابردوودا نەیانهێشتووە هیچ خۆراکێك بچێتە ئەو شوێنە.
بەگوێرهی کارمەندێكی كۆمهك، تاریق نوعەیمی کە لە کەمپەکەدایە، گەمارۆکە هەڕەشەیە بۆ بەرپابوونی قەیرانێکی مرۆیی چونکە ئەوەی هەیە تەنیا بەشی چەند رۆژێك دەکات.
وتی گەمارۆکە ساڵێكە بەردەوامە بەڵام لە سێ هەفتەی رابردوودا هێزەکانی رژێمی سوریا و میلیشیاکانی هەواداری سوپای پاسداران رێگرییانکردووە لە گەیشتنی خۆراك و پێداویستی پزیشكی به کەمپەکە و ئەوەش بۆتەهۆی كورتهێنانێكی گهورهی شمهك.
نوعەیمی وتی: "ئەوەی هەیە له شمهكه سهرهكییهكانی وەك ئارد تەنیا بەشی چەند رۆژێك دەکات و بههەمانشێوه گۆشت و دانهوێڵه و پاقلهمهنی."
وتی قهیرانهكه هەڕەشەیە بۆ بەرپابوونی قاتوقڕی بەهۆی ئهو گەمارۆیهوه كه رێگرە لە گەیشتنی هاوکارییەکانی رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان بۆ کەمپەکە.
دوایین قافڵەی هاوکاری نەتەوە یەکگرتووەکان لە شوباتی 2019 گەیشتە کەمپەکە.
وتیشی سەرباری بانگهشهكانی میدیاکانی رژێم کە دەڵێن دانیشتووانی کەمپەکە خواستیانە بڕۆن، راستییەکە تەواو جیاوازه.
وتی: "زیاتر لە 10,000 مەدەنی تەواو رەتیدەکەنەوە بگەڕێنەوە بۆ ناوچەکانی ژێر کۆنتڕۆڵی رژێم، چونکە لە پهلاماری هێزە ئەمنییەکان دەترسن کە دەکرێتە سەر ئەوانەی دەیانەوێت کەمپەکە جێبهێڵن، وەك دەستگیرکردن یان سەربازی زۆرەملێ بۆ گەنجەکان بۆ شەڕکردن لە بەرەکانی ئیدلیب."
نوعەیمی وتی زۆربەی ئەوانەی لە کەمپەکە ماونەتەوە لەو ناوچانەوە هاتوون کە لەژێر چنگی سوپای پاسدراندا بوون و رەتیدەکەنەوە خۆیان رادەستبکەن، چونکە مەدەنیەکان لەو ناوچانە لە رەوشێکی خراپدا دەژین بەهۆی ئەو رێکارانەی جووڵەیان سنووردار کردووە.
وتی جگە لەوەش میلیشیاکان دەستیانگرتووە بەسەر زۆربەی موڵکوماڵهكانیاندا و رێرگن لە گەڕانەوەی دانیشتووانەکە بۆسەر زەوییە کشتوکاڵییەکانیان.