هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

دوو سەربازی ئەمریکی لە پێکدادان لەگەڵ داعشدا کوژران

ئاژانسی فرانس پرێس

سەربازێك دانیشتووە لەتەنیشت ئۆتۆمۆبیلێکی سەربازی ئەمریکییه‌وه‌، بەشێك لەو قافڵەیەی لە باکوری عێراقەوە هاتووە و بەناو دێهاتەکانی شاری قامیشلیدا لە سوریا دەڕوات، 26 تشرینی یەکەم 2019. [دەلیل سولەیمان/ئاژانسی فرانس پرێس]

سەربازێك دانیشتووە لەتەنیشت ئۆتۆمۆبیلێکی سەربازی ئەمریکییه‌وه‌، بەشێك لەو قافڵەیەی لە باکوری عێراقەوە هاتووە و بەناو دێهاتەکانی شاری قامیشلیدا لە سوریا دەڕوات، 26 تشرینی یەکەم 2019. [دەلیل سولەیمان/ئاژانسی فرانس پرێس]

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دووشەممە (9 ئازار) رایگه‌یاند كه‌ دوو سەربازی ئەمریکی کوژران لە کاتێکدا شانبه‌شانی هێزە عێراقییەکان شەڕیان دژی داعش ده‌كرد.

هاوپەیمانییەکە لە بەیاننامەیەکدا رایگه‌یاند: "دوو سەربازی ئەمریکی لەلایەن هێزی دوژمنەوە کوژران. لە ئەرکی لەناوبردنی قەڵایەکی داعشی تیرۆریستدا [یەکشەممە] لە ناوچە شاخاوییەکانی باکوری ناوەڕاستی عێراق."

ناوی کوژراوەکانی نەهێنا بەڵام رایگه‌یاند كه‌ "راوێژ و هاوەڵیی هێزە ئەمنییەکانی عێراقیان ده‌كرد".

هاوپەیمانی نێودەوڵەتی پشتیوانی ئاسمانی و راهێنانی دابینکردووە بۆ هێزەکانی عیراق لە 2014ەوە دوای ئەوەی داعش زۆربەی باکوری عێراق و بەشێکی زۆری سوریای داگیرکرد.

هێزەکانی عێراق بەپشتیوانی هاوپەیمانان داعشیان لە زۆربەی ناوەندی شارەکان دەرکرد لە شەڕی سەختدا و لە کانونی یەکەمی 2017 سەرکەوتنیان راگەیاند.

‌‌‌‌هێزەکانی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لەو کاتەوە سەرنجیان لەسەر ئەنجامدانی هێرشە ئاسمانییەکان و چاودێریکردنە بۆ راوەدوونانی شانە نوستووەکانی گروپەکە.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500