ئاگربەستیك کە رێکەوتنی لەسەرکرا لەلایەن روسیا و تورکیاوە لە هەرێمی ئیدلیب و هەینی (6 ئازار] چووە بواری جێبەجێکردنەوە هێمنییەکی وریایانهی هێناوە بۆ هەرێمەکە ههرچهنده چالاکوانانی ناوخۆ دەڵێن ژمارەیەك پێشێلکاری ئاگربەستەکە ئەنجامدراوە.
چالاکوان هیشام ئیدلیبی بە دیارونای وت رژێمی سوریا و میلیشیا هەوادارەکانی شەممە تۆپبارانی گوند و شارۆچکەکانیان کرد لە دێهاتەکانی ئیدلیب لە هەوڵێکدا بۆ پێشڕەویکردن لەو ناوچانە.
ئیدلیبی وتی تۆپبارانەکە وترا لە گوند و شارۆچکەکانی کەفر عوبهید، سوفوحون، کانسەفرا و فاتیرە لە باشوری ئیدلیب ئەنجامدرا.
وتیشی تۆپبارانی رژێم لە ناوچەی جەبەل زاوییەی ئیدلیب بەهامنشێوە رووماڵکرا لەگەڵ شارۆچکەی غەسانییە لە رۆژئاوای ئیدلیب و شارۆچکەی قەستون لە رۆژئاوای دێهاتەکانی پارێزگای حەما.
![وێنەیەكی ئاسمانیی کەمپی ئاوارەکان لە دێهاتەکانی ئیدلیب دوای ئەوەی کەوتە بەر هێرشی ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی روسیا و سوریا. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوری]](/cnmi_di/images/2020/03/09/22878-Idlib-displacement-camp-600_384.jpg)
وێنەیەكی ئاسمانیی کەمپی ئاوارەکان لە دێهاتەکانی ئیدلیب دوای ئەوەی کەوتە بەر هێرشی ئاسمانی فڕۆکە جەنگییەکانی روسیا و سوریا. [خاوەنی وێنە: بەرگری شارستانی سوری]
وتی پێکدادان روویدا لەنێوان رژێم و میلیشیا هەوادرەکانی لەلایەك و چەکدارە تووندڕەوەکان لەلایەکی دیکە لە نزیك کەفر نەبل، دوای ئەوەی هێزەکانی رژێم هەوڵیاندا پێشڕەویبکەن بەرەو کێڵگەکانی باشور بەڵام کشانەوە دوای ئەوەی قوربانیی زۆریان دا.
ئیدلیبی وتی پێکدادانەکان بەهەمانشێوە روویاندا لە سەهل غاب، بەتایبەتی لە ناوچەی مەشاریع (پرۆژەکان) لە دێهاتەکانی حەما.
وتی هێرشە ئاسمانییەکانی روسیا و سوریا راوەستاون بەڵام فڕۆکە جەنگییەکان بەردەوامن لە فڕین بەسەر هەرێمەکەدا.
رێكخراوی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ یەکشەممە رایگهیاند كه چەندین ئۆتۆمبیلی سەربازی بینراون لە تورکیاوە سنووریان بڕیوە بۆناو سوریا لە رێگای خاڵی سنووریی کەفر لوسینهوه و فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی تورکیاش لە ناوچەکە بینراون.
رێكخراوهکە رایگهیاند كه هێزەکانی تورکیا بازگەی سەربازیشیان داناوە لە گوندی زەردانە لە دێهاتەکانی باکوری ئیدلیب.
راشیگهیاند كه هەستێكی ناههموار هەرێمەکەی داپۆشیوە، بەتایبەتی لەناو مەدەنییەکاندا و ئاماژەی بۆ ئەوە کرد كه زۆربەیان متمانەیان بە ئاگربەستەکە نییە و بەردەوامن لە جوڵەکردنیان بەرەو ناوچە سنوورییەکان بەهۆی ترسیان لە هێرشی ئاسمانی و تۆپبارانهوه.
نیگەرانییەکان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا
ئاژانسی فرانس پرێس رایگهیاند كه لەهەمانکاتدا دەزگاکانی هاوکاری مرۆیی رۆیشتوون بۆ رێگریکردن لە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە هەرێمی ئیدلیب، کە ژێرخانی تەندروستی تێیدا وێرانبووە و ئاوارەبوونی بهكۆمهڵ رێگرتنی له نەخۆشییەکە کردۆتە کارێکی تاڕادەیەك مهحاڵ.
وتەبێژی رێکخراوی تەندروستی جیهانی، هێدین هاڵدۆرسۆن وتی سوریا هێشتا پشتڕاستینەکردۆتەوە کە هیچ کەیسێکی ڤایرۆسی کۆرۆنا هەبێت بەڵام "سیستمی لاوازی تەندروستی لەوانەیە توانای نەبێت بیدۆزێتەوە و وەڵامدەر بێت".
مەترسییهكی زۆری بڵاوبوونەوەی هەیە بەتایبەتی لە هەرێمی ئیدلیب، کە تێیدا نزیکەی یەك ملیۆن کەس لە کانونی یەکەمەوە ئاوارەبوون بەهۆی هێرشهكهی سوریاوه بە پشتیوانیی روسیا، ئەوەش وایکردووە شوێنەکانی نیشتەجێبوون زیاد لە ژمارەی خۆیانیان تێدابێت لەکاتێکدا کەسانی نوێ بەردەوامن لە گەیشتن پێیان.
چهندان هێشتا لە دهشتودهر دەخەون لەم سهرما سهختهدا.
دەزگا پزیشكییهكان کرانە ئامانج لە بۆردومانەکانی ئەمدواییانەدا، کە توانای ئهو سیستمی تەندروستییهیان کەمترکردهوه كه له ماوهی نۆ ساڵ شهڕدا وێرانبووه.
میستی بەسوێڵ لە کۆمیتەی فریاکەوتنی جیهانی وتی رەوشی ئیدلیب "بەتایبەتی ئامادەیە بۆ بڵاوبوونەوەی" ڤایرۆسەکە.
وتی: "بڵاوبوونەوەشی هەزاران کەس ماڵوێران دەکات کە حاڵی تەندروستییان خۆی خراپە بەهۆی نەبوونی خۆراکی پێویست و ئاوی خواردنەوە و بەر سەرما کەوتنهوه."
بەسوێڵ وتی رێکخراوەکەی سەرنجی لەسەر رێگریکردنە لە هاتنی نەخۆشییەکە بەڵام ئامادەیە کاربکات "لەگەڵ لایهنهكانی تەندروستی ناوخۆیی" بۆ رووبهڕووبوونهوهی هەر بڵاوبوونەوەیەكی نەخۆشییهكه.