حکومەتی ناوخۆیی سەڵاحەدین دەستیکردووە بە پلانیك بۆ رێخۆشکردن بۆ گەڕانەوەی ئهو خێزانانهی بەهۆی تیرۆریزمەوە ئاوارە ببوون.
پارێزگاری سەلاحەدین، عەمار جابر چوارشەممە (4 ئازار) بە دیارونای وت پلانەکە ئامانجێتی هەموو بەربەستەکان لابەرێت بۆ گەڕانەوەی خیزانە ئاوارەکان بۆ سەر ماڵ و حاڵیان.
وتی پلانە نوێکە چەند رێکارێك لەخۆدەگرێت، وەك وەستاندنی پڕکردنەوەی فۆرمی زنیاری ئەمنی کە پێویست بوو بۆ تێپهڕین به بازگەکاندا بۆ ئەوانەی دەگەڕێنەوە.
جابر وتی: "ئەم فۆرمەمان لابرد و ئێستا داوا لەو هاونیشتمانیانە دەکەین کە دەگەڕێنەوە ناسنامە و بەڵگەنامەکانی دیکە نیشانی دەزگا ئەمنییەکان بدەن بەرلەوەی رێگەیان بدەین بە ئازادی تێپهڕن."
وتی پارێزگاکە لە هەوڵەکانی بەردەوامە بۆ دابینکردنی ئەمنییەت لە ناوچە رزگارکراوەکاندا بۆ هاندانی گەڕانەوەی ئاوارەی زیاتر و دەستکردنەوە بە ژیانیان.
وتی: "زیاتر لە 4,000 پۆلیسی لەکارلادراو گەڕاونەتەوە سەر کار بۆئەوەی سەقامگیری پتەوبکرێت و دڵنیایی هەبێت بۆ ئەوانەی دەخوازن بگەڕێنەوە کە رەوشی ئەمنی ئارامە."
زیادکردنی هەوڵە ئەمنییەکان
جابر وتی حکومەتی ناوخۆیی پابەندە بە پتەوکردنی هاوئاهەنگی لەگەڵ یەکە ئەمنییەکان بۆ پاراستنی شارەکان و دەوروبەریان و لەناوبردنی پاشماوەی تیرۆریستان لە ناوچە دوورەدەستەکان، بۆ داخستنی ئەو بۆشاییەی دەکرێت دزەی لێوە بکرێت.
وتیشی: "چالاکییەکانی تیرۆریستان زۆر کەمیانکردووە و چەند پێشێلکارییەکی سنوورداری ئەمنی لێرە و لەوێ جارجار روودەدەن لە پارێزگاکە."
حکومەت کاردەکات بۆ درووستکردن و چاککردنەوەی خزمەتگوزارییە گشتییەکان و بنیاتنانەوەی ماڵەکانی لە ئۆپەراسیۆنەکانی دژ بە رێکخراوی "دەوڵەتی ئیسلامی" (داعش)دا رووخان.
جابر وتی بەشێکی پلانەکە هانابردنه بۆ حکومەتی ناوەند بۆ زیادکردنی قەرەبوو بۆ ئەوانەی بەر کاریگەری چالاکییە تیرۆریستییەکان کەوتوون.
وتی بەشێکی دیکەی هانابردنه بۆ رێکخراوە نێودەوڵەتییەکان تا سەرنجی هەوڵەکانیان لەسەر دابینکردنی هاوکاری بێت بۆ بنیاتنانەوە بۆ دانیشتووانی سەڵاحەدین.
وتیشی بنیاتنانەوەی ماڵ و موڵکی هاوڵاتیان "بەو خێراییە بەڕێوە ناچێت کە پێویستە و پشتیوانییهكی بێوێنهمان پێویستە تا بەسەر ئەم |ئالنگارییهدا سەرکەوین."
جابر وتی نزیکەی لهسهدا 70 خێزانە ئاوارەکان گەڕاونەتەوە ماڵەکانیان لە سەڵاحەدین، کە دانیشتووانەکەی 1.5 ملیۆن کەسە.