هه‌واڵه‌كانی عێراق
ئاساییش

فڕۆکەوانێکی سوری کوژرا دوای ئەوەی تورکیا فڕۆکە جەنگییەکەی خستە خوارەوە

ئاژانسی فرانس پرێس

لەم وێنەیەی 19 شوباتدا فڕۆکەی سەربازیی سوری، ئایرۆ ئه‌لباترۆس L-39 ده‌بینرێت، کە لە چیك دروستکراوە، دەفڕێت دوای هاوه‌ڵیکردنی ئەو فڕۆکەیەی یەکەم گەشتی کرد لە دیمەشقەوە بۆ فڕۆکەخانەی حەلەب بۆ یەکه‌مجار لە دوای ئەوەی شه‌ڕ فڕۆکەخانەکەی داخست لە 2012. [لوئەی بیشارە/ئاژانسی فرانس پرێس]

لەم وێنەیەی 19 شوباتدا فڕۆکەی سەربازیی سوری، ئایرۆ ئه‌لباترۆس L-39 ده‌بینرێت، کە لە چیك دروستکراوە، دەفڕێت دوای هاوه‌ڵیکردنی ئەو فڕۆکەیەی یەکەم گەشتی کرد لە دیمەشقەوە بۆ فڕۆکەخانەی حەلەب بۆ یەکه‌مجار لە دوای ئەوەی شه‌ڕ فڕۆکەخانەکەی داخست لە 2012. [لوئەی بیشارە/ئاژانسی فرانس پرێس]

رێكخراوی روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگه‌یاند كه‌ فڕۆکەیەکی جەنگی تورکی سێشەممە ( 3 ئازار) فڕۆکەیەکی جەنگی سوری خستەخوارەوە لە پارێزگای ئیدلیب لە باکوری رۆژئاوای سوریا و فڕۆکەوانەکەی کوشت.

ئەوە سێیەم خستنەخوارەوەی لەو شێوەیە بوو لە سێ رۆژدا دوای تووندبوونی شەڕەکانی نێوان هێزەکانی تورکیا و رژێمی سوریا کە روسیا و ئێران پشتیوانیی لێدەکەن.

لەهەمانکاتدا موشەکێك کە لەلایەن هێزەکانی رژێمەوە تەقینرا نۆ مەدەنی کوشت لە شاری ئیدلیب.

هێزەکانی رژێم لە کانونی یەکەمەوە شه‌ڕده‌كه‌ن بۆ گرتنەوەی هەرێمی ئیدلیب کە تێیدا تورکیا پشتیوانی لە چەند گروپێکی ئۆپۆزسیۆن دەکات.

قافڵەیەکی ئۆتۆمبیلی سەربازی تورکی نزیك شارۆچکەی حەزانو لە ئیدلیب، له‌ 3 ئازار. [عارف وەتاد/ئاژانسی فرانس پرێس]

قافڵەیەکی ئۆتۆمبیلی سەربازی تورکی نزیك شارۆچکەی حەزانو لە ئیدلیب، له‌ 3 ئازار. [عارف وەتاد/ئاژانسی فرانس پرێس]

هێرشە کوشندەکە لەوکاتەوە نزیکەی 1 ملیۆن کەسی ئاوارە کردووە و بۆته‌ هۆی دەسوەردانی راستەوخۆی تورکیا هەفتەی رابردوو.

رێكخراوی روانگەکە و سەرچاوەیەك لە وەزارەتی دەرەوەی تورکیا وتیان فڕۆکەیەکی F-16 ی تورکیا فڕۆکەکەی رژێمی لە پارێزگای ئیدلیب خستەخوارەوە.

رێكخراوه‌کە رایگه‌یاند كه‌ دیارنییە فڕۆکەوانەکە لەکاتی خستنەخوارەوە یان دواتر لەلایەن چەکدارانی ئۆپۆزسیۆنەوە کوژراوە و لاشەکەی پارچە پارچە کراوە.

سەرچاوەیەکی سەربازی پشتڕاستیکردەوە بۆ میدیای دەوڵەتی سوریا کە فڕۆکەکەی رژێم خراوەتە خوارەوە.

وەزارەتەکەی تورکیا رایگه‌یاند كه‌ فڕۆکەکی رژێم L-39 بوو.

مدنااڵان لەناو کوژراواندان

رێكخراوه‌كه‌ رایگه‌یاند كه‌ هەر سێشەممە موشەکێکی زەمین بۆ زەمین کە لەلایەن هێزەکانی رژێمەوە تەقێنرا، نۆ مەدەنی کوشت لە گەڕەکێکی ئیدلیب، كه‌ پێنجیان منداڵن.

راشیگه‌یاند كه‌ ئەوە ژمارەی کوژراوەکانی لە کانونی یەکەمەوە تا ئێستا گەیاندە 470 کەس.

رژێمی سوریاش رایگه‌یاند كه‌ فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی تورکیای لە نزیك سەراقیب خستۆتەخوارەوە و راشیگه‌یاند كه‌ سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوانی چاودێریکردنی پێکاوە.

ئۆپەراسیۆنەکەی تورکیا دوای ئەوەی هات كه‌ رژێمی سوریا لە هێرشێکی ئاسمانیدا پێنجشەممە 34 سەربازی تورکیای کوشت لە هەرێمەکە.

رێكخراوه‌كه‌ رایگه‌یاند كه‌ بۆردومانی تورکیا 119 سەربازی رژێم و 20 هەواداری کوشتووە.

یەکشەممە رژێمی سوریا ئاسمانی خۆی داخست لە باکورری رۆژئاوا و هەڕەشەی خستنەخوارەوەی ئه‌و فڕۆکانه‌ی "دوژمنی" کرد کە بێنه‌ ناو ئاسمانه‌كه‌وه‌.

ئەم بابەتەت بەدڵە؟

0 كۆمێنت
رێوشوێنەکانی کۆمێنت نوسین * واتە ئەم خانەیە پێویستە 1500 / 1500